ئیسلام و بنیاتنان

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 16. 05. 2024
  • ئیسلام چیمان بۆ دەکات؟
    نووسین و خوێندنەوەی: محمد فائق
    کە #ئیسلام هات، سەرەتا تاکی دروستکرد(بۆیە هەرگیز #باوەڕ بەو کەسانە مەکە کەدەڵێن #تاکگەرایی لە ئیسلامدا نییە، بەڵام چ تاکگەراییەک، چاوڕێبن ڕوونیدەکەینەوە!) پاشان لەبەرئەوەی ئەرکەکە تەنها بە تاکەکان بەڕێوەناچێت، ڕێگەیدا ئەم تاکانە بچنەوە ماڵەکانیان و #خێزان لەسەر #بنەمای ئەو باوەڕەی وەریانگرتبوو، سەرلەنوێ بینابکەنەوە. خێزانەکانیش کە هەریەکە و بەکارێکەوە سەرقاڵبوون، #ڕۆژانە بەر کەسانی نامسوڵمان دەکەوتن و بنەما تازە هاتووەکەیان بڵاودەکردەوە، ئاخر خێزان پێکهێنەری سەرەکیی #کۆمەڵگە یە: ئەمە کۆی #چیرۆکی ئیسلامە. بەڵام #ئەمڕۆ ئێمە لە سەرەولێژبوونەوەیەکی قووڵدا دەژین، #فەلسەفە و #باوەڕە فەردییەکان بۆ ئەوە #تاک دروست دەکەن تاکوو فڕێی بدەنە ناو #عەدەمیەت و #تەنهایی خۆیەوە، بەڵام ئیسلام بۆ ئەوە دەیکرد تا ئەرکی بخاتە سەرشان و شتێکی پێ دروست بکات کە لەخۆی گەورەترە و ئەو شتەیش خێزانە. جیهانبینییەکانی ئەمڕۆ(زۆربەی زۆریان) خێزان لە کۆمەڵگە دادەبڕن و وەک دوورگەیەکی #وشک مامەڵەی دەکەن کە تەنها لەناو خۆیدا هەیە و تێکڕای پەیوەندییەکانی بە دەرەوەی خۆیەوە پچڕاوە، بەڵام ئیسلام چاوەڕوانی ئەوەبوو لە خێزان کە کۆمەڵگەی پێ #بنیات بنێت. ئەمەیش چیرۆکی #فەلسەفە #فەردی و عەدەمییەکان. کەواتە ئێستە جیاوازییەکە زۆر ڕوونە: ئەمان دەیانەوێت تاک لەخۆیدا و بۆ خۆی هەبێت و هیچ ئەرکێکی لەناو خێزاندا نەبێت، ئەو خێزانانەیشی کە ماون هەڵیانبووەشێننەوە و دایانبڕن لە ئەرکە جڤاتییەکانیان. دوای ئەم پرۆسەیەش جڤات دەکەوێتە نێو ئەو هەوسارپچڕاوییەوە کە ناو نراوە #ئازادی و خەریکە بەرەو هەڵدێرێکی گەورە دەڕوات: کە حەق وایە پێی بوترێت #هەڵدێری #بێشوناسیی.

Komentáře • 6