Bahjat Yahya - Gul La Gulstan

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 9. 09. 2024
  • گوڵ لە گوڵستان
    ئاوازی بەھجەت یەحیا
    ھۆنراوەی بێسارانی
    وەرگێڕانی بۆ زاراوەی سۆرانی: پیرەمێرد
    موزیك : ئارام سەردار
    سەنتوور : ڕێبین سالار
    نەی : خەلیل عەبدوڵڵا
    کەمانچە : عەلی ھەورامی
    عود ، پیانۆ ، پێرکەیشن « ڕیتم » : ئارام سەردار
    عود : سەنگەر سالار
    دەف : میر سابونچی
    گـیـانە وەنەوشە و چنوور لەگەڵ گـــوڵ
    ســــەودای دیدەنی تۆیــان کەوتـــە دڵ
    چــنـــــوور لەکێوان، وەنەوشە لـــەچەم
    گوڵ لە گوڵستان یەکیان گرت سەرجەم
    هـــــاتنە لام، وتیان: تۆ رابەرمـــــان بە
    ئەمەمـان بۆ بکە و تــاجی سەرمان بە
    ئەوا هەرســێکم بەســـتن بە دەستـــە
    هـاتنـــــە خزمەتت، بە دەستی بەستە
    هـــەر یەک بە رەنگــێ مەرامـــی پێتە
    بـــــۆ نیازی خۆی ، خاکـــــی بەر پێتە
    چنــوور بۆ زوڵفــــت لــوول و پەشێوە
    وەنــەوشـــە مل کــــەچ خاڵی لای لێوە
    گــــــوڵ کە ناسکیی گـــــــۆنای تۆی دیوە
    چقڵــی خۆی لە ژێر پێی هەڵچــــەقیوە
    تـــۆ پــــــایە بەرزی شای شیرین ئەندام
    با لە سایەتـــــــا بگـــــەن بە مــــــــەرام

Komentáře • 62

  • @mahdimany4049
    @mahdimany4049 Před měsícem +4

    گران و سةنگين جوان و رةنگين شيرين و هةنگوين مامؤستاي ئةوين❤❤❤

  • @user-xs1pg7jj2f
    @user-xs1pg7jj2f Před 3 dny +2

    دەنگ وسەدای روح و دەرون کاکە بەهجەت یحیا

  • @MohsinPirot
    @MohsinPirot Před měsícem +5

    سڵاو لە دەنگ و ڕەنگ و هونەرو سۆزو هۆنراوەو شەخسیات و کەسایەتیت.ئێمە قەرزداری هونەرو ماندوبونەکەتین،تۆش قەرزداری حەزو چاوڕوانی ئێمە،واتۆ قەرزی خۆت دایەوە بەم شاکارە جوانانە ئێمەش بە قەرزدای ماینەوە

  • @ardohlr9938
    @ardohlr9938 Před měsícem +13

    دوور لە ژاوەژاوی ژیانی بێزارکەر...لە دەنگ و ئاوازەکانت ئارامی و ئاسوودەیی دەروونی دەبینینەوە...و چێژوەرگرتن لە هەموو شتێک کە ئاڵۆز و جوانە...سڵاو لە
    مامۆستا بەهجەت 🌹🌺🌷

  • @dilshadtahir5521
    @dilshadtahir5521 Před 18 dny +2

    هةربزي دةست خوش سلاف لة اميدي بادينان

  • @user-hv2ns9nu3h
    @user-hv2ns9nu3h Před měsícem +3

    بەرهەمەکانت هەموی شازو جوانن لەش ساخو تەندروست باش بیت 🪬🫶🪬🫶🪬🫶🪬

  • @shalayar3181
    @shalayar3181 Před měsícem +1

    هەمیشە دەنگت کاریگەری لە سەر ڕۆح دادەنێ مامۆستای قەدرگران، هیوادارم خەرمانی دەنگ و گۆرانیت هەمیشە لە زیاد بووندا بێت

  • @asomarzany6795
    @asomarzany6795 Před 24 dny +2

    سڵاو ڕێزی بێ پایانم بۆ مامۆستای گەورەی کورد . هەر کاتێ کە گوێم لەدەنکی تۆ دەبێت ناخم پڕ پڕ دەبێت لەئارامی . یاخوا هەر بمێنی بۆمان قوربانی ئەو دەنگە و ئەو ئاواز و ئەو هۆنراوەیەت بم . تەنها خودا دەزانێ کە چەندە خۆشەویستی مامۆستا گیان

  • @alanghafoor5371
    @alanghafoor5371 Před měsícem +1

    بژیت کاک بەهجەت یەحیا گیان، لە ناو ئەم گێژاوەی ژیان تۆ و نموونەکانی وەک تۆ زەرورن بۆ ئارامی رۆح و دەروون ❤❤❤❤

  • @Zhyarrrr
    @Zhyarrrr Před měsícem +2

    تایبەترینی هونەری کوردی 😍♥️

  • @hunarqadeer8269
    @hunarqadeer8269 Před měsícem +1

    سڵاو لە دەنگ و ڕەنگت مامۆستای قەدرگران مامۆستا بەهجەت یەحیا🌹

  • @rebazsaeed2230
    @rebazsaeed2230 Před 15 dny +1

    Harbzhy dang xosh mamostay awazy kurdi chezh baxsha lagal aw zhanyarana❤

  • @nademahasan4066
    @nademahasan4066 Před měsícem +3

    دەس خۆش مامۆستا بۆ هەڵبژاردنت تەمەن درێژبی❤

  • @Hardi-xg7od
    @Hardi-xg7od Před měsícem +2

    چەند شیرن و نایابی❤

  • @Shady-nasser
    @Shady-nasser Před měsícem +1

    خودا یاوەرتبێت مامۆستا گیان.

  • @vianhussen7974
    @vianhussen7974 Před měsícem +2

    ئەی قوربان بم مامۆستاو برا دڵ جوانەکەم ❤

  • @mohammadqrho6895
    @mohammadqrho6895 Před měsícem +2

    زمان لەئاست وەسفی تۆ لاڵە ، بۆیە هەرچیت بۆ بنووسم ، وەکو خۆت وتت
    دەبێ حاڵ لەخۆم بێنم تاببمە زمانحاڵت،
    هەر ناگەمە ئەو ئاستەی دەری خەیاڵت.

  • @jehadrose
    @jehadrose Před měsícem +1

    دەمێک بوو چاوەرێی شتێکی نوێ و جیاوازم ئەکرد دەستت خۆش بێت کارەکانت جێگای رێز و شانازین بەراستی دل خۆشم کە هونەر هێشتا جوان و جیاوازە لای تۆ سلاو رێز بۆ ئەو ستافە جوانە و کاک ئارام سەردار

  • @Kardo3223
    @Kardo3223 Před měsícem +1

    ئای چەند تامەزرۆی دەنگت بووین❤

  • @rebazjaff8633
    @rebazjaff8633 Před měsícem +1

    دەستت خۆش مامۆستای قەدر گران هەر بمێنی / ٢٠٢٤/٨/٤ کاتژمێر ١٠:٢٠ خولەکی شەوە یەک شەم ، با بمێنیت بۆ یادگاری ❤

  • @shevanzangana5788
    @shevanzangana5788 Před měsícem +2

    ماموستای گوڵ ❤

  • @dlabelanakam8434
    @dlabelanakam8434 Před měsícem +3

    🌹🤗

  • @Dd-gq5gq
    @Dd-gq5gq Před měsícem +1

    ئەرە ئەم کلیپە تازەیە ؟ مامۆستا گەڕاوەتەوە کوردستان

  • @eman.azad97
    @eman.azad97 Před měsícem +6

    "تێکست"
    گـیـانە وەنەوشە و چنوور لەگەڵ گـــوڵ
    ســــەودای دیدەنی تۆیــان کەوتـــە دڵ
    چــنـــــوور لەکێوان، وەنەوشە لـــەچەم
    گوڵ لە گوڵستان یەکیان گرت سەرجەم
    هـــــاتنە لام، وتیان: تۆ رابەرمـــــان بە
    ئەمەمـان بۆ بکە و تــاجی سەرمان بە
    ئەوا هەرســێکم بەســـتن بە دەستـــە
    هـاتنـــــە خزمەتت، بە دەستی بەستە
    هـــەر یەک بە رەنگــێ مەرامـــی پێتە
    بـــــۆ نیازی خۆی ، خاکـــــی بەر پێتە
    چنــوور بۆ زوڵفــــت لــوول و پەشێوە
    وەنــەوشـــە مل کــــەچ خاڵی لای لێوە
    گــــــوڵ کە نازکی گـــــــۆنای تۆی دیوە
    چقڵــی خۆی لە ژێر پێی هەڵچــــەقیوە
    تـــۆ پــــــایە بەرزی شای شیرین ئەندام
    با لە سایەتـــــــا بگـــــەن بە مــــــــەرام

  • @saadkirkuke9655
    @saadkirkuke9655 Před měsícem +1

    ده‌ ستان خۊشبێ

  • @Z4NA-kh4y
    @Z4NA-kh4y Před měsícem +2

    هەربژیت هونەرمەندی مەزن

  • @aram9312
    @aram9312 Před měsícem +3

    8/8/2024
    perfect song

  • @hazhanmohammedamin
    @hazhanmohammedamin Před měsícem +2

    تایبەت ❤

  • @ayadmedia4398
    @ayadmedia4398 Před měsícem +1

    ماشاء الله لە دەنگت ❤❤❤❤

  • @Antoni.1256
    @Antoni.1256 Před měsícem +1

    پاشای دەنگ و ئاوازی جیهان هر خۆتی، خوا تۆمان بۆ بپارێزێ ❤🤩❤.

  • @Kteb.Book.1996
    @Kteb.Book.1996 Před měsícem +4

    هەر کاتێک تەپ و تۆزی ڕۆژگار بێزاری کردن، گۆرانییەکانی ئەم هونەرمەندە هۆکارێکە بۆ حەوانەوە، و دۆزینەوەی بەها ڕاستەکان.
    کەسێک هەیە پەیامێکی ئەوەندە جوانی پێیە، هەموو ئەوەی ئێمە لەخۆشەویستی و بەهای جوان پێویستمانە ئەو هونەرمەندە لەهونەرەکەی پیشانی دەدات، ئاوێنەیەکە بۆ ئەوانەی دەیانەوێ شتە جوان و ڕاستەقینەکان ببینن.
    من وەک گەنجێک قەدر و بەهای ئەم هونەرە دەزانم و پێم خۆشە کەسانی دیکەش تینوویەتی ڕۆحیان لێ بشکێنن.

  • @khalidabdulah7428
    @khalidabdulah7428 Před měsícem +1

    هەر بژیت مامۆستای ئازیز❤❤❤

  • @ashtiabdullah8010
    @ashtiabdullah8010 Před měsícem +2

    سه ركه وتوبيت هه ميشه...

  • @shilanhakim9106
    @shilanhakim9106 Před měsícem +1

    هەر بمێنی دەنگ خۆش و بەسۆزی ناو هونەرمەندان إن شاءالله.

  • @ahmadbakr8045
    @ahmadbakr8045 Před měsícem +2

    ❤❤❤❤❤❤

  • @karzanahmed1920
    @karzanahmed1920 Před měsícem +3

    سڵاوت لێ بێ ئەودەنگە پڕسۆزو ئاسودەبەخشەت هەرساغ بی

  • @shilanhakim9106
    @shilanhakim9106 Před měsícem +1

    بەڕاستی ئارامکەرەوەیە دەنگی زوڵاڵت

  • @dlbarmhamad5342
    @dlbarmhamad5342 Před měsícem +1

    هەربژی بۆ ئەودەنگە بەڕاستی ئارام بەخشە

  • @KarzanMahmood-x5s
    @KarzanMahmood-x5s Před 28 dny +1

    ھەمیشە سەركەوتوو بیت ھونەرمەندی سەنگین

  • @HamaYbawa
    @HamaYbawa Před měsícem +2

    ❤❤

  • @hemenkurd1
    @hemenkurd1 Před měsícem +1

    سلاو لە مامۆستا دەنک خۆش❤❤❤

  • @formobile8873
    @formobile8873 Před měsícem +2

    دەستتان خۆش

  • @MesudPrdey
    @MesudPrdey Před měsícem +1

    هەر بژی.

  • @ahmashanga8723
    @ahmashanga8723 Před měsícem +1

    ئەی ماشاءاللە

  • @chalya8548
    @chalya8548 Před měsícem +1

    alahh alah

  • @farazananicktbakht762
    @farazananicktbakht762 Před měsícem +1

    هر‌ بژیت بو او دنگە جوانە👏👏🌹

  • @NadrXoshnaw-r4k
    @NadrXoshnaw-r4k Před měsícem +1

    هه ر بژى مامؤستا

  • @TahsenTahsenzhalla
    @TahsenTahsenzhalla Před měsícem +2

    هەربمێنیت دەنگت تەمەن درێژوو لەش ساغبیت

  • @asokosary
    @asokosary Před měsícem +1

    دەنگ و هەست و دەستان خۆش

  • @user-mq5ek4rn2w
    @user-mq5ek4rn2w Před měsícem

    ‏‪ ‏ ‏بژیت هەردەم یاریدەدەری عیشقی ڕاستی ‏‪ ‏‪❤❤❤❤❤

  • @halmatahmad6537
    @halmatahmad6537 Před 26 dny +1

    وەی گیان و گیان

  • @rasan2377
    @rasan2377 Před měsícem +3

    یەکەم🥰

  • @hemnnali2511
    @hemnnali2511 Před měsícem +1

    Mamostai jan❤

  • @user-ph2pb1zn2h
    @user-ph2pb1zn2h Před 28 dny +1

    زۆر شازە

  • @zirak-erbili
    @zirak-erbili Před 29 dny +1

    ١١/٨٢٠٢٤ بۆ یادگاری لە سویسرا

  • @mansurshayda3863
    @mansurshayda3863 Před 27 dny +1

  • @vianhussen7974
    @vianhussen7974 Před měsícem +1

    تەمەن درێژ و؟تەندروست باشبی انشاڵابمێنیت بۆمان❤

  • @rezha6292
    @rezha6292 Před měsícem

    8-4-2024 sewa

  • @Khawenbakhtyar
    @Khawenbakhtyar Před měsícem +2

    ❤❤❤❤❤

  • @hogrfayaq4417
    @hogrfayaq4417 Před měsícem +2

    ❤❤

  • @hemmatpour
    @hemmatpour Před měsícem +1

    ❤❤