Bahjat Yahya - Gwem Bo Radera

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 24. 08. 2024
  • © Copyright‪@BahjatYahya‬
    هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا
    سۆزی شەوێك
    گوێم بۆ ڕادێرە بەس تەنها ئەمشەو
    لە دوو دیدەی من میوان نابێ خەو
    بەس تەنها ئەمشەو تۆ میوانم بە
    هەڵگری نازی هەست و سۆزم بە
    ڕایژێنە تاوێ بێشکەی دڵی من
    دامرێنەوە کوڵی گریەی من
    تۆ بووی ئاودێری باخی دەروونم
    ئیلهامی شیعری بەستەی ئەوینم
    چۆن دەستت تێیچوو ئەو باخە جوانە
    وا پێشێلی کەی بێ بەزەییانە
    ئەم حەزە دیلە ڕووبکا بەرەو کوێ
    ئاهی ئەشکی من ئۆباڵی بەکێ
    بێ سۆراخ و شوێن وا بووم سەرەڕۆ
    بووم بە هەڵگری بارگەی خەمی تۆ
    چۆن دڵت توانیی دڵم بشکێنێ
    داستانی عەشقم هەرەس پێبێنێ
    ئەو سوێیە تاسەر لە دڵم دەرناچێ
    بێ وەفایی تۆم هەر لە یاد ناچێ
    ------------------------------------------------------
    شعر وألحان: بهجت يحيى
    ترجمة: خالد سليمان
    عاطفة ليلة
    أصغِ إليّ هذه الليلة فقط
    لا نوم يزورني
    كن ضيفي هذه الليلة فقط
    كن بيتاً لأحاسيسي ومشاعري
    هزّ مهد قلبي قليلاً
    اطفئ فورة بكائي
    ***
    كنت ساقية لبستان روحي
    إلهاماً لأبيات عشقي
    ذلك البستان الجميل
    كيف تجرأت على سحقه بلا رحمة
    أين يتجه هذا الحب الأسير
    آه عشقي ذنب من يكون؟
    ***
    صرت بلا مكان أو عنوان،
    مترحلاً
    صرت مأوىً لهمومك
    كيف امكن لقلبك أن يكسر قلبي
    أن يدفع قصة عشقي إلى الإنهيار
    هذا الألم لا يترك قلبي أبداً
    نكث الوعد، لا أنساه أبداً
    ------------------------------------------------------
    Lyrics and composition: Bahjat Yahya
    Affection of Tonight
    Listen to me just for tonight
    Sleep has not met my eyes
    Be my guest just for tonight
    Attend to my feeling and affections
    Sway the cradle of my heart for a while
    Conciliate my broiling cry.
    You were the watering to my soul's garden
    The inspirations to my love poetry
    How could you mistreat that beautiful garden
    To ignore it so mercilessly
    Where should this confined love go
    On whose burden are my tear's sighs
    I have become a wanderer, with no trace or place
    I have become the bearer of your inflictions' burden
    How could you have the heart to break my heart
    To obliterate the story of my love
    This agony will never leave my heart
    I will never forget your disloyalty
    / bahjatyahyaofficial

Komentáře • 329

  • @barhamrasul484
    @barhamrasul484 Před 2 měsíci +13

    حەیف بۆ هونەرمەندی وەک ئێوە پیر بوون، کەسانێک شوێنتان دەگرێت کە ئەخلاقیان تێدا نیە.😢

  • @kochardastan
    @kochardastan Před rokem +21

    هونەرمەندێكی قورس و گران بەڕێزو بە ئەخلاق دەنگێكی خۆش ئاوازێكی دەوڵەمەندو تایبەت و ڕەسەن
    هۆنراوەی جوان و خۆش
    هونەرمەندێكی دەگمەن و بێ وێنە كاك بهجت یەحیا دوبارە نابێتەوە
    هیوادارم لەش ساخ و تەندروست بیت

  • @abdulqadrkhoshnaw98
    @abdulqadrkhoshnaw98 Před 3 lety +87

    تاکە ھونەرمەندە بەخێزانی گوێی لێ رادەگرین ، کەسمان ترسمان لە وشەکانی نییە و زۆریش پێی ئاسوودەینە 🥰

    • @user-hl2tx7mn7i
      @user-hl2tx7mn7i Před 4 měsíci

      ​​@@qaydarazhar6395بو نمونه وشه ي ماج له لأي كورد عه يبه له به ر ئه وه ي دوا كه وتون

    • @rawshtawder7402
      @rawshtawder7402 Před 3 měsíci

      ​@@shkaromar1272
      مەبەستت لەم ڤیدیۆیەیە جڕت و چەقەنە؟

    • @awaramobile-zv9um
      @awaramobile-zv9um Před 3 měsíci

      😊ح😅🎉حج😊😊😊ج 5:19 علععل😮لعلعع 5:19 😮هععوولفععهلعتغووه😅لتتنعننلتح٤٥​@@qaydarazhar6395

    • @awaramobile-zv9um
      @awaramobile-zv9um Před 3 měsíci

      ​@@qaydarazhar6395😊😊😊۹🎉ت😂تعڵت۷😊حح😊ه

    • @awaramobile-zv9um
      @awaramobile-zv9um Před 3 měsíci

      غ​الع۹ح۹@@qaydarazhar6395۷ە

  • @KamoDelawi
    @KamoDelawi Před 3 lety +34

    🌸سۆزی شەوێك🌸
    ❤️گوێم بۆ ڕادێرە بەس تەنها ئەمشەو
    لە دوو دیدەی من میوان نابێ خەو
    بەس تەنها ئەمشەو تۆ میوانم بە
    هەڵگری نازی هەست و سۆزم بە
    ڕایژێنە تاوێ بێشکەی دڵی من
    دامرێنەوە کوڵی گریەی من
    تۆ بووی ئاودێری باخی دەروونم
    ئیلهامی شیعری بەستەی ئەوینم
    چۆن دەستت تێیچوو ئەو باخە جوانە
    وا پێشێلی کەی بێ بەزەییانە
    ئەم حەزە دیلە ڕووبکا بەرەو کوێ
    ئاهی ئەشکی من ئۆباڵی بەکێ
    بێ سۆراخ و شوێن وا بووم سەرەڕۆ
    بووم بە هەڵگری بارگەی خەمی تۆ
    چۆن دڵت توانیی دڵم بشکێنێ
    داستانی عەشقم هەرەس پێبێنێ
    ئەو سوێیە تاسەر لە دڵم دەرناچێ
    بێ وەفایی تۆم هەر لە یاد ناچێ❤️

  • @supra4376
    @supra4376 Před 5 měsíci +11

    باوکم گووێ لە گۆرانی ناگرێ وا دانیشتووین پێکەوە لەناو سەیارە گوێی لێ ئەگرین😂 مەشەلا لەو سەوتە❤

  • @DanaHAhmad-zj5lv
    @DanaHAhmad-zj5lv Před 6 měsíci +5

    دەنگێکی تەواو ڕەسەن و کوردانە و کەسایەتیەکی جوان و سەنگین ❤

  • @kawan2761
    @kawan2761 Před rokem +5

    هەزار جار خۆزگەم بەوساڵانە ئەی هاوار ئەم بەرهەمە جوانە پرلەیادگاری پرلەجوانی پرلەخۆشەووستی دەنگێکی زۆر جوان ئارام بەخش هەربژی کاکه بەهجەت رۆح ئاسودە ئەکات

  • @arkanaland
    @arkanaland Před 9 měsíci +7

    بەڕاستی دەنگێکی تایبەتی هەیە . ماشاءاللە

  • @ShanoIdress
    @ShanoIdress Před rokem +5

    قوربانی ئەو سەوتە خۆشەت بم😍

  • @yadimani
    @yadimani Před 3 lety +24

    سوپاس کاک بەھجەت یەحیا بۆ دروست کردنی ئەم یادگاریە جوانانە. ئەم گۆرانیە ئەمانباتە دنیایەکی جوانی و ھێمنی ...سڵاو و ڕێز بۆ خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان ھەر ساغ و سەرفراز بن.

  • @hloysax
    @hloysax Před rokem +3

    ❤❤❤❤سڵاوله مامۆستای هونه ری دڵگیرو ڕاستگۆ وکاریگه رله سه رهه ست وده رونی بیسه رانی❤❤❤❤

  • @kardohirany
    @kardohirany Před 2 lety +5

    خۆزگە کەسایەتی هەموو گۆرانیبێژێک وەک تۆ دەبوو ❤️

  • @xanbaji5562
    @xanbaji5562 Před rokem +6

    گۆرانیەکە ملوانکە ئاسا کرایە ملی شاری سلێمانی و گەورەترین صەدای بە دوای خۆیدا ھێنا و کەوتە سەر زاری گەورە و بچوک ...
    تەمەن درێژ و تەندروست باش بیت مامۆستای ھونەرناس 💐

  • @swzahama2802
    @swzahama2802 Před 3 lety +9

    ئای خوایە دوبارە هەمان دەنگ هەمان هەست😍❤️

  • @noorgull7166
    @noorgull7166 Před 3 lety +12

    خۆشەویستی خومو ھاوسەرەکەم بۆ توی گوڵ مامۆستا گیان
    دوای ئەو ھەمو ساڵە ھەمان ھەست ماشااللە لە تۆ 🌺🌷🌸🌹

  • @bjarduski
    @bjarduski Před 3 lety +4

    نازان چى بنوسوم بو ئەو دەنگە خوشە ئە هە مو پەیڤە جوانە ماموستا رەبى هەر هەبى تو سیدا گیان

  • @omedhaje459
    @omedhaje459 Před rokem +3

    dange zorrr narma❤

  • @shwanchrostani2649
    @shwanchrostani2649 Před 4 měsíci +2

    هەر بمێنی کاکە بەهجەت ی گوڵ، تەندروست و تەمەن درێژ بیت چاوەکەم 🎉🎉🎉🎉🎉🎉🎉

  • @zirakkaka2782
    @zirakkaka2782 Před 3 lety +6

    خوا ئاگای لێیە وەک لای لایە منداڵی پێ بخەوێنە ماشااللە لەو دەنگە پڕ سۆزەت

  • @kamandrasoolsultan9899
    @kamandrasoolsultan9899 Před rokem +3

    ئاى دونيا......

  • @Dilo21
    @Dilo21 Před 9 měsíci +2

    Silav û rez jê Roj Ava kurdistan dêstî xweşbe mamûsta ❤

  • @sardasht1554
    @sardasht1554 Před 11 měsíci +4

    تەمەن درێژ و سەرکەوتوبیت

  • @rebazkhaleel5769
    @rebazkhaleel5769 Před rokem +5

    بۆ یادگاری ١٤ /١ ئەمرۆ عیدمیلادی ئەزیزێکم بوو لە ژێر خاکایە ئێستا بەدەم تنۆکی بارانەوە گوێم هەڵخستووە بۆ ئەم دەنگە بەسۆزە😔

  • @user-iz7wk7hd4c
    @user-iz7wk7hd4c Před 9 měsíci +3

    بەڕاستی دەنگێ نەرمودڵڕفێنی هەیە،کاک بەهجەت دەنگت نەڕزێ

  • @tabanmuheddin6274
    @tabanmuheddin6274 Před 2 lety +7

    Xway gawra barakat bxata tamantawa mashalla law hast w Sozan shirinat mamostay hunary kurdi 💐💐💐

  • @zaharaasfar3330
    @zaharaasfar3330 Před 25 dny +1

    Dubara bunay nia 💖

  • @hamidhassan318
    @hamidhassan318 Před 2 měsíci +2

    هه رچي بوتري به و كه له پيا وه
    يه شتا كه مه ❤

  • @emokasorani1206
    @emokasorani1206 Před 2 lety +5

    قوربانی ئەو دەنگەت بم مامۆستا🥺

  • @Zhe_nya952
    @Zhe_nya952 Před 3 lety +12

    دەنگێك پڕ لە گەوھەر
    ♥️🥺

  • @mohammed_zewar
    @mohammed_zewar Před 2 měsíci +4

    تاکە هونەرمەندە گەورە و بچوکی نێو عایلەمان دەیناسن و هەوادارین❤

  • @kamalkamil1914
    @kamalkamil1914 Před rokem +3

    Gewim le ragire em şew, tu her hebî em dengit her beminê ta heta heta ye Behçit gîyan dermanî dilî bekesan tîmarkerî dilî brîndaran selaw û mlîon selaw la pîwaî pak û honrmendî xoşewîst ❤️❤️❤️❤️💐💐💐💐🙌🙌🙌🙌

  • @muhamadrazaq8021
    @muhamadrazaq8021 Před 9 měsíci +3

    ئەی سلاو لەو دەگەو مامۆسا

  • @RunakRasul-yi8to
    @RunakRasul-yi8to Před rokem +3

    او دەنگەت هەر زیندو بیت

  • @nsarrafat5468
    @nsarrafat5468 Před 2 lety +3

    ئاهی ئەشکی من ئۆباڵی بەکێ ؟ جوانترین ڕستەیە لەناو هۆنراوەکە ..

  • @Adam-li8yj
    @Adam-li8yj Před 3 lety +4

    ئەو گۆرانیە قەت لێی بێزارنابم زۆر یادگاریم لەگەڵی ھەیە لە ھەولێر و کوردستان ڕۆژانێکی زۆر سەختم لەگەڵ بەڕێکردیە الحمدللە ، دەنگ خۆش ھونەرمەندی مەزن بەھجەت یەحیا ( USA 🇺🇸 12/7/2021)

  • @sardamtahseen9906
    @sardamtahseen9906 Před 3 lety +12

    قوربان ئەو دەنگتە ❤️
    ڕوحمانت لەگەڵ تازە کردەوە خاوەن ئارامترین دەنگ ...

  • @yosiffazil9064
    @yosiffazil9064 Před 2 lety +3

    من کوێر بم کە تۆ خەریکە بە تەواوی پیر ئەبی 😢😢 لەتامەنی من بڕوا تەمەنی تۆ درێژ بێت 😢😢مامۆستا گیان

  • @chimanmahmod8754
    @chimanmahmod8754 Před 8 měsíci +3

    Dangeki taybat u Hemn hamisha bmenit

  • @mohammedgoran9011
    @mohammedgoran9011 Před 2 lety +5

    سەر و ڕیشی سپیت مایەی شانازیە مامۆستا 🌺

  • @hamathekurd7132
    @hamathekurd7132 Před 2 lety +3

    ئەلا لەو دەنگە

  • @dulbar4824
    @dulbar4824 Před 3 lety +6

    ئەو گۆرانیەی قەت لێی تێر نابم😊😌💙

  • @user-cq3cr8mf9j
    @user-cq3cr8mf9j Před 5 měsíci +1

    درود. ❤
    بخدا قسم این صدا ملکوتیه.

  • @bahramasi4896
    @bahramasi4896 Před rokem +3

    زۆر تایبه‌ته‌ ده‌ستت ساغ بێ

  • @salar7473
    @salar7473 Před 11 měsíci +3

    ❤❤❤❤❤سلاو ماموستاى پايه به رز

  • @ebrahimkarim9982
    @ebrahimkarim9982 Před 3 lety +4

    دەنگ و سەدایەکی تایبەت و ئاسوودەبەخش
    خودا بۆمانی بهێڵێ

  • @sawentahir9836
    @sawentahir9836 Před 11 měsíci +3

    ڕەحمەت لەو شیرەی خرایە سەر دەمت

  • @fatmaabd4154
    @fatmaabd4154 Před 2 lety +2

    Chezhike way haya hargiz le bezar nabit
    Am dangw sadaya har bmenit❤️

  • @shkurd4228
    @shkurd4228 Před 3 lety +3

    خوا قەزای ئەو سەوتەو مامۆستا بەهجەتی گووڵ ❤❤❤❤❤❤

  • @bayanrshed1782
    @bayanrshed1782 Před 3 lety +7

    ماشاالله لو ده نگه یاخوا نه رزی ❤❤❤❤

  • @danasabir5721
    @danasabir5721 Před měsícem +1

    كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌زن و ده‌نگێكی ڕه‌سه‌ن و گه‌وهه‌ر ❤❤

  • @TheHawlery88
    @TheHawlery88 Před 3 lety +5

    هەر بمێنی مامۆستا بەراستی ئەتۆ ئاودێری روح و دڵ و دەروونمان بەو دەنگ و سەدایە سحراویەت 💐💐💐💐

  • @hamabarznji8337
    @hamabarznji8337 Před rokem +1

    بابم زۆر حەزی لەو دەنگەیە ئەمنیش بە بۆنەی ئەوەوە گوێی لێ دەگرم ❤️

  • @gashbinhassan7665
    @gashbinhassan7665 Před 3 lety +8

    رۆح تێر ھەست ئەکا😍

    • @user-od8wm6lk3g
      @user-od8wm6lk3g Před 3 lety

      بزيت زور راسته .يادكاريت هه يه له كه ل كورانيكه

  • @hawramidesign-yad6802
    @hawramidesign-yad6802 Před 3 lety +4

    aw dangay qat kon nabe ✨❤️

  • @shamalali9167
    @shamalali9167 Před 2 lety +1

    خواي گه وره ته مه ن دريز و ته ندروستت كات مامؤستا ي گول و ئه خلاق جوان ماشاء الله

  • @hogrfayaq4417
    @hogrfayaq4417 Před 3 lety +4

    سڵاوت لێبێ مامۆستای گەورە ❤️

  • @dladla4831
    @dladla4831 Před 3 lety +2

    یاخوا ئەودەنگە هێمنە ئەو ووشە جوانانە کە بە ئاوازەکەیەوە خۆشترو جوانتر کردووە ئەی من ئاهی ئەشکم بخەمە ئەستۆی کە خۆم ئەزانمبەخوا ئەوە منم مۆری خەم مۆری کردە ئەوێنی دڵی بێوەفات

  • @asoadil
    @asoadil Před 2 lety +3

    لێی بێزار نابم ، ڕۆژ نیە بیری ئەم دەنگ و سەدایە نەکەم ، کە بیر دەکەیتەوە هونەرمەندێکی لەوجۆرەمان هەیە ، حەزدەکەی بڵێی زۆر دڵخۆشم بەوەی کەکوردم ، لەناو ئەو هەموە جەنجاڵیە ، خودا بێ هیوای نەکردوین لەوەی دڵمان خۆشبێ ئەم کەڵە پیاوەی پێ بەخشیوین ، مامۆستا ( بەهجەت یەحیا ) گەورەتر لە هونەرمەندێک خۆشتر لە دەنگێک بە چێژتر لە هەموان ❤️‍🔥👌🏽
    ئاسۆ عادل شەوی ( ٢٢ / ٢ / ٢٠٢٢ ) هەمو شتێ جوانە لەگەڵ ئەم دەنگە ❤️‍🔥

  • @abasazizpalany9171
    @abasazizpalany9171 Před 2 lety +2

    ڕێز و حورمەت....
    ساغ و تەندروست بن یاخوا ئەو دەنگە خۆشەت هەر ساغ بمێنێ😘😘😎😎❤️❤️

  • @adilmuhammad4537
    @adilmuhammad4537 Před 3 lety +33

    دەنگە زوڵاڵەکەت و جوانی دیمەنی شاری بابان (سلێمانی )❤ ...
    کات 23:20 شەوی 14/7/2021 لەندەن 󾓪

  • @haryadargentina9586
    @haryadargentina9586 Před 2 lety +3

    مامۆستای هونەری ڕەسەن

  • @samanshwany2272
    @samanshwany2272 Před 2 lety +3

    یادی بەخیر وەک خەو دیتە یادم گۆیم لەم گۆرانیە ڕادەگرت 2022 تەمەن دڕیژبی ماموستا گیان

  • @haremkader9716
    @haremkader9716 Před 2 lety +2

    زۆر دەگمەنە کەس هەبێت وەک تۆ ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ گەورەتر و بەنرختربێت.

  • @qaesblbas4333
    @qaesblbas4333 Před rokem +2

    ١١/٦/٢٠٢٣
    كات ٧ و ٣٧ ده قه ي ئيواره
    ❤❤

  • @parymotivation3530
    @parymotivation3530 Před 3 lety +3

    ئەی گیان گیان

  • @dldl82
    @dldl82 Před 2 lety +3

    هةر پايةدار بيت مامؤستاي خؤشةويست بهجت يحيى🌹❤️🌺🌹❤️🌺🌹🌺🌺🙏🌹

  • @rewygar6126
    @rewygar6126 Před 2 lety +2

    مامۆستا بهجت هەرگیز ناتوانرێ بەنوسین و قسەکردن وەسفی جوانی خۆت و گۆرانیەکانت بکرێ کەم کەسم بینیووە گۆرانیەی تۆی پێ نەبێ یا گولێ نەگرێ سەد ساڵی تر بژیت بەلەشساغی.

  • @vianhussen7974
    @vianhussen7974 Před 17 dny +1

    هەزارسڵاو لەخۆت لەدەنگت لەگۆرانیت یاخوا بمێنی بۆ هونەری کوردی ❤

  • @bluelove4206
    @bluelove4206 Před 11 měsíci +1

    خۆزگە مامۆستا بەهجەت گیان بەبێ مۆسیقا ئەم گۆرانیە جوانەت نوێبکردایەتەوە ، وەڵاهی مۆسیقا کۆنەکە زۆر خۆشترە ، بەڵام وەك دەنگ و وتن جەنابت سوپاس بۆ خوا لە جاران خۆشتر وتووتەوە ، تەمەن درێژ بیت ، بەس توخوا ڤێرژنێکی بێ میوزیك بڵاو بکەرەوە

  • @rebwarfatih6836
    @rebwarfatih6836 Před 14 dny +1

    بێ وەفایی تۆم هەر لە یاد ناچێ .....

  • @gharib7785
    @gharib7785 Před 3 lety +6

    لە ڕۆحەوەیە 🌻❤️

  • @ellaoso5938
    @ellaoso5938 Před 3 lety +5

    غنية حلوة بس يا ريت لو في ترجمة

  • @nigaraufkakamadahmed9820
    @nigaraufkakamadahmed9820 Před 2 lety +2

    mashallah law dangat🥺🖤

  • @farhangkurdi9942
    @farhangkurdi9942 Před 2 lety +2

    سه ركه وتوبي ماموستا شااااااازيي گوراني بئژه كاني❤️❤️❤️❤️

  • @muhammad.nali.
    @muhammad.nali. Před 3 lety +2

    دەست خۆش مامۆستای ھونەر
    پاش تۆ ھونەر بێ کەس دەبێ 🌺
    ھەر بمێنی لەگەڵ ئەو ڕۆحیەتە 🌺🌹

  • @rawsht8405
    @rawsht8405 Před 19 hodinami +1

    پاشاي هةستوو وشة هونەرمەندم نةبينيوة وا وشةكاني پوختوجوان بيت گورانييةكانيشي وةكوخوي جوانة

  • @saberpuk3757
    @saberpuk3757 Před 3 lety +5

    بە گوێ گرتنم فرمێسک بە چاوانم دێتە خوارەوە دونیایەک یادگاریم ھەیە لەگەڵ ئەم گۆرانییە

  • @xanm7235
    @xanm7235 Před 2 lety +3

    با بمێنێ وەک یادگاریەک لەگەڵ گۆرانی کاک بەهجەت❤
    23/11/2021
    1:16am
    tuesday
    ®🥳

  • @nianjamil8665
    @nianjamil8665 Před 2 lety +2

    گۆرانیەکی پڕ یادگاریە،لەش ساغو تەمەن درێژ بیت😍

  • @amatresservan8206
    @amatresservan8206 Před rokem +12

    سۆز ودەنگ و ئاواز هەموو خۆشه
    سلاڤ ورێز ژ عەفرین ❤️☀️💚

  • @fatebradosty.22
    @fatebradosty.22 Před 3 lety +3

    مامۆستای من😍 هونەر یاعنی تۆ❤️

  • @hawrezsdiq1714
    @hawrezsdiq1714 Před 3 lety +2

    هەر بژێ مامۆستا گیان ، هەر تەندروست بیت

  • @sam50241
    @sam50241 Před 2 lety +2

    هەربژی تەمەن درێژ و سەرفرازبیت زۆرجوان نوێت کردۆتەوە گوێچەکە چێژی زۆر لێوەر ئەگرێت

  • @ziryanjan1578
    @ziryanjan1578 Před 2 lety +1

    Birawarakani hamu ashiqani derin,dastetxish

  • @alizaxo556
    @alizaxo556 Před 3 lety +2

    خۆزکە یەک جار لە ژیانی خوم تودیتبای زور عاشقی دیداری تومە سیدا❤

  • @xalatala9095
    @xalatala9095 Před 3 lety +3

    غەریبی دەنگتم کردبوو 💔🥺
    12/8/2021
    4:04 pm 🙌🏻

  • @user-zj5wc3sn1g
    @user-zj5wc3sn1g Před měsícem +1

    ١٥/٧/٢٠٢٤ جەنگەڵی دانکیخ ١١ نیوی شەو بەدیار ئەم دەنگە بەسۆزە چاوەڕێی گەیشتن بە خەونەکانم

  • @rezhinyassin6492
    @rezhinyassin6492 Před 2 lety +19

    گۆرانیەک و ملوێنەها یادگاری هەر بمێنیی بە سەلامەت هونەرمەندی ڕەسەن ❤️

  • @eennnnn8629
    @eennnnn8629 Před 2 lety +5

    گیان گیان به‌هجه‌ت و سلێمانی
    قوربان ئه‌و ده‌نگه‌ بم هه‌ر بمێنیت بۆمان مامۆسا گیان🖤✨
    1/7/2022

  • @hevyrafiq5103
    @hevyrafiq5103 Před 3 lety +4

    سەرکەوتوبیت
    ماشاء الله لەو دەنگە خۆشە

  • @rebin_fuad
    @rebin_fuad Před 3 lety +5

    دوای ئەو هەموو ساڵە هەمان هەست و سۆز ئامادەیە
    سوپاس بۆ بوونت

  • @nema7158
    @nema7158 Před rokem +1

    💐❤️❤️❤️ dangek qat qat kon nabet har bmenet 💐

  • @istanbul737
    @istanbul737 Před 2 lety +1

    تەمەنێك هونەر و بێ هیچ هەڵەیەک بەڕاستی هونەر مەندی

  • @hawsarhassan237
    @hawsarhassan237 Před 2 lety +1

    چی ئەپێ پیر نەبیت و هەرگەنج بیت و بمێنیت

  • @bayarsean1817
    @bayarsean1817 Před 3 lety +2

    مامۆستای بەرز و دەنگ خۆش و هەمیشە لە یاد هەربمێنی بۆمان انشااڵلە

  • @maryamhameed3956
    @maryamhameed3956 Před 2 lety +1

    مەرحەل دووی زانکۆم تەنهاو تەنها گوێم بۆ ئەم گۆرانیەە ئەگرت

  • @jsjejsnsj1358
    @jsjejsnsj1358 Před rokem +2

    براو بر له يادكارى...19.5.2023

  • @AhmadXasro-yx3jz
    @AhmadXasro-yx3jz Před 2 měsíci +2

    ❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤

  • @dniaabdulla2826
    @dniaabdulla2826 Před rokem +2

    گۆرانیەکە کە بەردەوام گۆێی لێ دەگریت و چێژی لێ دەبینیت ...🌺🌺🌺🌺سڵاو لەم دەنگە

  • @hiranhama7959
    @hiranhama7959 Před 3 lety +1

    مامۆستای گوڵ🌸🌸🌸