ع. ع. شەونم

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 17. 05. 2023
  • ع. ع. شەونم
    عەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەممەد (١٩٢٥ - ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠)، ناسراو بە ناوی قەڵەمی ع. ع. شەونم، ھۆنەر و ھونەرمەندێکی کوردی باشووری کوردستان بوو.
    ژیان
    عەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەممەد لە ١٩٢٥ لە ھەڵەبجە لەدایکبووە. پێش چوونە قوتابخانە، لە حوجرە دەرسی خوێندووە. لە ١٩٣٤ لە تەمەنی نۆ ساڵی چووەتە قوتابخانە. دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی چووەتە خانەی مامۆستایانی بەغدا، لە ١٩٤٥ خوێندنی تەواو بووە و بووەتە مامۆستا لە بیارە. دواتر لە چەند شاری دیکەی کوردستان و عێراق مامۆستایی کردووە، تا لە ٢٠٠٠ لە سلێمانی خانەنشین بووە.[١] یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی نووسەرانی کورد بووە. یەکەم ھۆنراوەی لە ١٩٤٣ بە ناوی «ئەی دڵ بەھارە» لە گۆڤاری گەلاوێژ بڵاوکردووەتەوە.[٢] چەند پەرتووک و دیوانی بڵاوکراوەی ھەیە. وەرگری یەکەمین خەڵاتی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بووە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٩٥ ساڵی بەھۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.[٣]
    نموونەی ھۆنراوە
    ع. ع. شەونم ھۆنراوەی «جەژنی نەورۆز»ی نووسیوە و ئاوازی بۆ داناوە. ئەم ھۆنراوە دواتر کراوەتە گۆرانی لەلایەن ڕەفیق چالاک و ئیبراھیم خەیات.[٤]
    جەژنە جەژنی کوردستانە، جەژنی نەورۆزە
    بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە
    چاوگی ئاگر ھێز و گیانمە
    باوەڕی بەرزی کوردستانمە
    سەیری کەن، سەیری کەن، سەیری کەن
    شاخ و دەشت و شار و گوندم تاوی سەندووە
    گۆڕی مەرگی دوژمنانم لێ ھەڵکەندووە
    پڕ بە دەم بانگ ئەکەم سەربەستیم ئەوێ
    کوردستانم جێی شێرانە ئەبێ سەرکەوێ
    مایەی شانازیمە بسووتێم و نەمێنم
    بە ڕووناکی لەشم پەردەی شەو ئەدڕێنم
    ڕۆژی ئازادییە نەک زەبوونییە
    ئەی منیش وەک گەلان مافم بۆ نییە
    بۆچی تاوانە گەر دیلی کەس نەبم
    یا پلیشاوەی ژێر ھەرەس نەبم
    شەرتە ئەگەر وایە بسووتێم و نەمێنم
    تاکوو بە خوێن مافی کوردستانم ئەسێنم
    جەرگ ئەسووتێ، بۆنکڕووزی گەییە ئاسمان
    تا لە ئێوە ئاشکرابێ، ئەی ھەموو جیھان
    مێژوومان چەند زوحاک و ماری خستە چاڵ
    چەن کەسی کرد بە گوڵ بۆ بەھاری ساڵ
    کۆرپەکان دایکەکان بێدەرەتانان
    مۆمی ھەڵگیرساون بۆ ئازادی کوردستان

Komentáře •