چەند لاپەرێك لە مێژووی شۆڕشی نوێ بەشی یەكەم
Vložit
- čas přidán 2. 06. 2023
- دامـه‌زرانـدنـێـكــی مـێـژوویــــــی‌و به‌رپابوونێكی چاره‌نووسساز
به‌ڵێ یه‌كێتی داده‌مه‌زرێ‌و له‌هه‌مان بارودۆخی نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلولدا، دژی رژێمی به‌عس، هه‌نگینێ، له‌ڕووی ئابوری، سه‌ربازی، دیپلۆماسی، ئیقلیمی‌و عه‌ره‌بیه‌وه، رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوای جیهان پشتیوانیان ده‌كردو زۆر به‌هێزتریش بوبوو، پشتئه‌ستور به خه‌ڵك‌و به رێكخستنه نهێنیه‌كان‌و ساڵه‌های ئه‌زمونیان، له (1/6/1976) شۆڕشیش به‌رپا ده‌كات. ده‌ست‌وبرد ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش، بۆ شۆڕشگێڕان چاره‌نوسسازو بۆ دوژمن‌و چاودێر‌و زۆربه‌ی وڵات‌و هێزه سیاسیه‌كان، چاوه‌ڕوانه‌كراو بوو. له‌وساوه، سه‌راپا پرۆسه‌یه‌كی نوێچه‌شنی سیاسی سه‌ریهه‌ڵداو هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
ئه‌م قۆناغ‌و پرۆسه نوێیه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پێشبینی كرابوو، كه له قۆناغه‌كانی پێشووی كوردایه‌تی جیاواز ده‌بێ‌و رووبه‌ڕووی رووداوی چاوه‌ڕوانه‌كراو و چاوه‌ڕوانكراویش ده‌بێته‌وه. هه‌رواش ده‌رچوو. به‌ڵام كاتێك هێزێك، له‌ناوجه‌رگه‌ی دۆخی بابه‌تی‌و ژانی چاره‌نوسسازی تایبه‌تی گه‌لێكی ته‌رحیل‌و ته‌بعیس‌و ته‌عریب كرا‌و، له‌دایك ده‌بێ، هه‌ڵبه‌ته سه‌ره‌نجام، ئاماده‌ی قوربانیدان‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پیلانه‌كان ده‌بێته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا، له بۆته‌ی خه‌باتدا، كۆڵنه‌دانیش ده‌بێته پێناسه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی. هه‌ر ئه‌م پێناسه شۆڕشگێڕانه‌یه‌ش، گه‌له‌كه‌مان‌و نه‌وه‌ی نوێی دوای شۆڕشی ئه‌یلولی له‌ده‌وری یه‌كێتی‌و باڵه‌كانیدا، كۆكرده‌وه‌و دوای ساڵێكیش، یه‌كێتی بوو به شۆڕه‌سواری پارێزگاكانی سلێمانی، كه‌ركوك، هه‌ولێرو گه‌رمیان‌و خانه‌قین‌و ته‌نانه‌ت به‌غداش.
هه‌تا رژێمی شا روخا، گه‌له‌كه‌مان‌و یه‌كێتی‌و شۆڕش، قۆناغێكی ئێجگار سه‌ختیان به‌سه‌ربرد. به‌ڵام له‌وه‌به‌دواوه، هاوكێشه‌كان گۆڕان. یه‌كێتی ئاكامی كوده‌تا به‌سه‌ر ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كرو روخانی شا و قوڵبونی ناكۆكییه ئیقلیمیه‌كان‌و په‌لاماردانی حیزبی شیوعی، پێشبینی ده‌كرد كه گۆڕانكاری به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا دێ. ئه‌مه‌ش له راگه‌یاندراوی كۆتایی كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌ناوی (جۆشدانی خه‌بات- مارتی 1980) پێش به‌رپابونی جه‌نگی عێراق- ئێران به‌چه‌ند مانگێك، ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌و هاوشانی خه‌باتی چه‌كداری، به‌رنامه‌ی جۆشدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری شاره‌كانیش، داڕێژراوه. هه‌ر له‌به‌ر داڕشتنی ئه‌م به‌رنامه سیاسیه‌وه بوو، یه‌كێتی، راپه‌ڕینی (24/4/1982) له قه‌ڵادزێ‌و شاره‌كاندا به‌رپاكردو ده‌یان شه‌هیدو بیرنداریشی به‌خشی، كه مامۆستا سنه‌وبه‌ر جارێكی تر له‌مێژودا، سنگی بو به قه‌ڵغانی گولله‌ی داگیركه‌ران. سه‌دان راپه‌ڕیویش راپێچی زیندانه‌كان كران. راپه‌ڕینه‌كه‌ش مه‌شقێكی جه‌ماوه‌ری هێژا بوو، بۆ راپه‌ڕینی به‌هاری (1991).
كه جه‌نگی (عێراق- ئێران 1980)یش به‌رپاكرا، دوای دوو ساڵ (هاوینی 1982) بۆ خۆسازدانی سیاسی شۆڕشگێڕانه‌و قۆزتنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌لێك هه‌ڵبكه‌وێ بۆ گه‌له‌كه‌مان، دروشمی چاره‌ی خۆنوسین له كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیدا، له دێی خه‌تێ‌ی دۆڵی بالیساندا، به‌رزكرایه‌وه. ئه‌و راستیانه‌ش ده‌یسه‌لمێنن كه:
ئه‌رك‌و پیلان‌و روداوه‌كان، به‌ره به‌ره یه‌كێتیان قاڵترو قوڵتر كردووه. له‌هه‌مان كاتدا، به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌شیان قورس‌تر ده‌كرد. هه‌ر ئه‌م راستیانه‌ش بون، یه‌كێتیان، له‌پێشه‌وه‌دا جه‌نابی مام جه‌لال وا لێ‌كرد كه له ئه‌نفاله‌كان‌و كیمیابارانیشدا، سه‌رباری وره روخانی سه‌دان كه‌س‌و بیروبۆچونی جیاواز جیاواز، سه‌رسه‌خت دژی هه‌موو شكست‌و سازشێك خۆی راگرت‌و بۆ ئه‌گه‌ره‌كانیش خۆی سازدا. له‌وانه روخانی سه‌دام‌و راپه‌ڕین.
دوای داگیركردنی كوێت (1990) پێشبینیه‌كه‌ی مام جه‌لال راست ده‌رچوو، كه چه‌ند مانگێك پێش په‌لاماردانی كوه‌یت، له په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا فه‌رموبوی، عێراق كوه‌یت داگیرده‌كات. به‌م داگیركردنه، دوا پیلان‌و خه‌وی فاشیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌و جیهانیشدا ئاشكرا بوو. به‌مه‌ش، سه‌ره‌تای گۆڕانكاری له‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌رامبه‌ر عێراق‌و رۆژهه‌ڵات ده‌ركه‌وت.