چی دەربارەی سەمای مەولانا دەزانیت؟ Rumi Dance, Whirling Dervish

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 24. 07. 2024
  • Rumi Dance
    Whirling Dervish
    گرنگترین هۆکاری ئەنجامدانی سەمای عارفانە
    مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی ڕەفتار و ئاکارێکی وەهای لەناو سۆفیەکاندا بونیاد نا کە ئەوە بو ماوەی ٧٠٠ ساڵە ئەم ڕەوشتە بەردەوامی هەیە ئەو ئاکارەش جۆرێکە لە سەما(سەماع).
    مناڵەکان حەز دەکەن بەدەوری خۆیاندا بسوڕێنەوە، بەڵام هیچ کەسێک نەیپرسی بۆچی لە تەواوی دونیا بەبێ لەبەرچاو گرتنی نەژاد و نەتەوە و مەزهەب تەواوی مناڵان عاشقی ئەوەن کە بەدەوری خۆیاندا بسوڕێنەوە، جەلالەدین بینی کە مناڵان بەدەوری خۆیاندا دەسوڕێنەوە بیری کردەوە دەبێت شتێک هەبێت لەو سوڕانەوەیە و مناڵان هەستی پێ بکەن، بەڵام نەتوانن بەیانی بکەن و دەریبڕن یان لەوانەشە نەزانن ئەو هەستە چییە.
    مەولانا سوڕانەوەی بەدەوری خۆیدا تاقی کردەوە و لە ئەنجامەکەی سەری سوڕما و بۆی ڕوون بویەوە ئەگەر لەو سوڕانەوەیە بەردەوام بیت بە خاڵێک دەگەیت کە مەرکەزی وجودت ڕادەوەستێت و بە جێگیری دەمێنێتەوە و زهن و مێشک و تەواوی ئەندامەکانی تری لەش دەسوڕێنەوە و تەنها مەرکەز ناسوڕێتەوە سەماع وەک گەردەلول وایە لە ناوەندی گەردەلولەکەدا مەرکەزێک هەیە کە بە هیچ شێوەیەک ناجوڵێت و سەماکار دەبێت مەرکەزی ئەو گەردەلولە
    لەدوای ٣٦ کاتژمێر بە بەردەوامی سوڕانەوە بەدەوری خوێدا.
    مەولانا جەلالەدین پەی بەو مەرکەزی وجودە برد کە جێگیرە و ناجوڵێت لەو ماوەیەدا خەڵکێکی زۆر لەدەوری کۆبونەوە و ئەهاتن و ئەچوون دووبارە ئەگەڕانەوە و ئەو هەر بەردەوام بوو لە سەماکردن و سوڕانەوە بەدەوری خۆیدا لە دوای ئەو ماوەیە مەولانا بەزەویدا کەوت و خەڵکەکە گوێیان لە پێکەنینێکی بەرز بوو، مەولانا جەلالەدین هەستایەوە بەدەم پێکەنینەوە گوتی : من لە ماوەی ئەم ٣٦ سەعاتەدا یەک تۆزیش نەجوڵاوم لەبەر ئەوە بۆ گەڕان بەدوای خودا نابێت و پێویست ناکات بڕۆم بۆ مەککە من ئەوم دۆزیەوە لەناو مەرکەزی وجودی جێگری خۆمدا ئەو لەوێ یە.
  • Sport

Komentáře • 2

  • @honyjabar6864
    @honyjabar6864 Před rokem +1

    ئەو سەمایەیە بۆ نزیک بونەوە لە خودا کە مرۆڤ لەم دوونیا دادەبڕێ لە ڕوی بیرکردنەوە و ڕوحەوە . بەڵام خۆی پێویستی بەدەفی بچوکە وە ناوی سەماکەش (سەماع)ە

    • @KurdNote
      @KurdNote  Před rokem +1

      سوپاس بۆ سەرنجەکەت.
      زانیاریی زیاتر لە دسکرپشنی ئەم ڤیدیۆیە بەردەستە.