چەند لاپەرێك لە مێژووی شۆڕشی نوێ بەشی دووەم

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 2. 06. 2023
  • دامەزراندنی یەکێتی و داگیرساندنی مەشخەڵی شۆرشی نوێ، لە کات و ساتی خۆیدا وەک جۆرێک سەرکێشی و تەنانەت سەرلێدانیش دەھاتە بەرچاو، ئەمە بەو مانایە نییە کە شۆرش و تێکۆشانەکانی تری مێژووی گەلەکەمان کاری گرنگ نەبووبن، نەخێر، ھەموویان کاری گەورە و پیرۆزبوون، بەڵام ئەو ھەلومەرجەی یەکێتی تیا دامەزراو پاش سالێکیش شۆرشی نوێ ھەڵگیرسا، تایبەت و دژوار بوو.
    لە هەرەسەوە بۆ هەستانەوە
    سێ مانگ بوو شۆرشێکی گەورە و گران ھەرەسی ھێنابوو، دەیان ھەزار فەرماندە و کادیر و پێشمەرگەی شۆرش گەڕابوونەوە ژێر دەسەڵاتی رژێمی بەعس، خەڵکی کوردستان ورەی رووخابوو ناخی تێک شکا بوو، رژێم لەوپەڕی نەشئەی سەرکەوتن لەخۆبایی بووندا بوو، رێکەوتنی شای ئێران و عیراق لەسەر چۆڵکردن و چاودێریکردنی سنوورەکان کرابوو، ئەمە وایکردبوو، ھەم خەڵکی کوردستان، ھەم رژێمی ئەوسای عیراق و دۆست و دوژمنیش بە بیریاندا نەیەت کە رێکخراوێکی نوێ دروست بێ وشۆرشیش ھەڵگیرسێنێ!
    یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆچی؟
    ئەگەرچی ھۆکاری دروست دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە وردی سەرۆک مام جەلال لە نامیلکەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆچی، کە بە عەرەبی بڵاو بوبۆوە و شەھید ئارام کردبوویە کوردی، بە وردی ئاماژەی پێداوە، بەڵام لای بەندە ھۆکاری گرنگی تریش ھەن وای کرد لەو کاتە سەخت و دژوار و پڕمەترسی و نەھامەتییەدا، یەکێتی دامەزرێ ئەویش ویست و ئیرادە و ئازایەتی و چاونەترسی و سووربون و دڵسۆزی و بڕوا بەخۆبوون و بەجەماوەری کوردستان و ئامادەیی بۆ گیان بەختکردنی دەستەی دامەزرێنەر و فەرماندە و کادر و پێشمەرگەکانی شۆرش بوو.
    نامەکان سەلمێنەری مێژووی خەباتی یەکێتین
    لەھەموو ئەو بیرەوەری و یادەوەری و نامانەی لە کاتی شۆرش بڵاو بوونەتەوە، دەیان ئاماژەی روون و ئاشکرایان تیادایە بۆ سەلماندنی ئەم راستییە. لەماوەی رابردودا چەند کتێبێکی باڵیۆز محەمەد سابیر ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و تێکۆشەری دێرینی کوردایەتی بڵاوبوەوە، یەکێکیان بەشێکە لە ئەرشیفی نامەکانی کاک محەمەد.
    دەیان نامەی ھەڤاڵانی سەرکردایەتی تیایە کە ئاماژەن بۆ پەرۆشی ھەڤاڵان بۆ سەرخستنی یەکێتی و گەیشتن بە ئامانجەکانی.
    نامەیەکی سەرۆک مام جەلال لە ناویاندا هەیە کە بۆ کاک محەمەد کە لە30-06-1977 نووسراوە، لە پەرەگرافێکدا دەڵێ: بەھێزکردنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دوو شەرتی ئەساسین بۆ گەشەکردنی کۆمەڵە و ھەڵسان بە فەرمانی خۆی.
    بۆیە دەبێ ھەڤاڵان زۆر بە چالاکی، بە دڵسۆزی، بە لەخۆبوردوویی ببنە نموونە لە خەبات و فیداکاری و جێبەجێکردنی بڕیارەکان.
    لەپەرەگرافێکی تردا دەڵێت: خۆپەرست و مەنسەبپەرست خۆمان نەنوێنین، بگرە خەبات بۆ سەپاندنی خەتی سیاسی و راست و دروست بکەین بۆ رێبازی شۆرشگێڕانە، بۆ جێبەجێکردنی دروشمەکانمان لەپەرەگرافێکی تردا سەرۆک مام جەلال دەڵێ: خەبات درێژخایەنە، ئەبێ بە نەفەسی درێژ و دیتنی سترایژی کاربکەین.
    لەنامەیەکی کاک نەوشیروان مستەفادا کە لە
    26-09-1977 بۆ کاک محەمەد سابیری نووسیوە، لە پەرەگرافێکدا دەڵێ: مارکسی بوون ھیچ ئیمتیاز و مافێکی زیادە لە ھی خەڵکی تر ناداتە ئینسان، بەڵکو سەبارەت بەوەی ھوشیاری سیاسی ھەست بە مەسئولیەت زیاتر ئەکا، دەبێ لە خەڵکی تر زیاتر ئیش بکا، قوربانی بدا، بەرگەی ناخۆشی و گیروگرفت بگرێ، گوێ لە بیروڕای خەڵکی ئیعتیادی بگرێ. لەنامەیەکی تردا کە بەناوی سەرکردایەتییەوەیە و بۆ ھەڤاڵ دکتۆر کەمال فۆاد نووسراوە و لەویشەوە بۆ رێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتییە و لە ساڵی1978 دا نووسراوە، لەپەرەگرافێکدا ھاتوە: بە ھەڤاڵانی دەرەوە رابگەیەنە، کە ئێمە تا مردن ھەر سوورین لەسەر رێبازی خۆمان، موئامەرەکە گەورەیە ، ئەمریکا، ئێران، ئیسرائیل، تورکیا و قیادە موەقەتە و کۆنەپەرستانی کۆن پێکەوە کەوتوونەتە دژمان، پێویستە ختورەتی مەسەلەکە ھەڵسەنگێنین، بەڵام جەماوەرمان لەگەڵە، رێبازی سیاسیمان راستە، پێشمەرگەمان ماوە، بۆیە ئومێدی سەرکەوتن ھەرماوە.
    خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد خۆشحاڵی دەربڕی
    لە نامەیەکی خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد بۆ ھەڤاڵ محەمەد سابیر کە لە 25-10-1978 نوسراوە لە پەرەگرافێکدا دەڵێ برای بەڕێز، بەراستی زۆرزۆر شاد بووم بەنامەکەت، باوەر بکە گەورەترین شەھادەی دنیا بە قەدەر وەرگرتنم لە کۆمەڵە بۆ تاقیکردنەوە دڵخۆشی نەدەکردم، چونکە بەڕاستی باوەڕم پێیەتی، ئامادەی سەروماڵ دانانم لەپێناویدا، ئامادەی ھەموو ئیشوکارێکم بەقەدەر توانای خۆم.
    نامەیەکی تری سەرۆک مام جەلال کە بۆ کۆمیتەی ئەوروپای نووسیوە لە 27-01-1986، لە پەرەگڕافێکدا دەڵێ: ساڵی پارمان بەسەربەرزی بردە سەر، ساڵی خۆڕاگرتن و بەربەرەکانی دلێرانە بوو. لەو ساڵەدا زۆربەی خەونەکانی دوژمن با بردنی، بەتەمابوون ی ن ک ھەڵتەکێتەوە و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ھەڵوەشێتەوە، بەڵام ھەردووکیان زۆر باش خۆیان گرت و باشتر قاڵبوونەوە لە کورەی شۆرشدا .

Komentáře •