جەمیل هەورامی سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 27. 05. 2023
  • دامەزراندنی یەكێتی، وەكو روداوێكی مێژوویی، یادێكی مەزنە. وەكو بەرپاكردنی شۆڕشی نوێش، دوای ساڵێك لە دامەزراندن، بایەخە مێژوویەكە پیرۆزتر دەكات. یٔاشكراشە، یەكێتی لەسەر بنجی كۆمەڵەی رەنجدەران روێنرا. دوای راوێژ كردن لەگەڵ سەركردایەتی كۆمەڵە ( شیهاب و هاوڕێكانی ) یەكێتی گەڵاڵە كرا. پاشان بزوتنەوەی سۆسیالستیش، رۆڵی دیاری گێڕا.
    بۆ بەرپاكردنی شۆڕشیش؛ دوای رێكەوتن لەگەڵ ( كۆمیتەی هەرێمەكان = شەهید یٔارام و هاوڕێكانی ) یٔینجا لەگەڵ بزوتنەوەی سۆسیالست ( شەهید عەلی عەسكەری، شەهید د. خالید، عومەر دەبابە و هاوڕێكانیان ) كات و شوێنی بەرپابونی شۆڕش بڕیاری لێدرا.
    لە قامیشلۆوە، شەهید برایم عەزۆ و هاوڕێكانی، كە كۆمەڵە بوون، دوای دڵنیابوون لەوەی كۆمیتەی هەرێمەكان مەفەرزەكان دەنێرێتە دەرەوە، رچكەیان شكاند. هاوكات قادر خەبات و هاوڕێكانی كۆمەڵە، لە: باڵەكایەتی، باڵەیان، مامەندە، یٔاسۆس، شارەزوور، قەراغ، بازیان، گەرمیان، شارباژێڕ، هەورامان، دەشتی كۆیە، دەشتی هەولێر و كەركوك... تاد چونە دەرەوە. هاوزەمان، مەفرەزە و سەركردەكانی بزوتنەوەی سۆسیالستیش هاتنە ناو شۆڕش.
    كە برایم عەزۆ و هاوڕێكانی شەهید كران، لەناو وڵات شۆڕش بەردەوام بوو؛ ساڵێك دواتر، یەكەمین یٔەندامی دەستەی دامەزرێنەر، خوا لێخۆشبوو نەوشیروان مستەفا و شەهید شیخ حوسێن بابەشێخی یٔێزیدی، شەهید حەسەن خۆشناو و چەندین دەستەی قارەمان، بە سەد دەردەسەری لە رێی هەكاریەوە گەیشتنەوە دۆڵی گۆستێ‌ و شەهید د. خالید و هاوڕێكانی پێشوازییان لێكردن.
    سەرۆك مام جەلال لە ( 20/7/1977 ) لە رێگەی پارتی دەدە قەدەی باكوری كوردستانەوە، لە دیار بەكرەوە بەسەلامەتی گەیاندیانە دوا گوندی هەكاری ( ماسی رۆ).
    بەندە و شەهید رەسول مامەند، یەكەمین كەس بووین لە گوندی ناوبراو سەرلەبەیانی هەمان رۆژ، پێشوازیمان لێكرد. هەر لەوێش، نەوشیروان و شەهید سەید كەریم و سامان گەرمیانی و عادل شوكورمان یەكەمین جار بینی. لە 21/7/1977 مام و هەڤاڵە ناوبراوەكان گەیشتینە هێزەكەی د. خالید. كە بەپێكەنین و بەرزترین ورەی شۆڕشگێڕانە، بەپیر مام جەلالەوە هاتن.
    هەتا مانگی یٔەیلول.. شەهید سەعدی گچكە و سەید كاكە، دوای یٔەوە شەهید عەلی عەسكەری، سالار عەزیز، ملازم عومەر، ملازم تایەر، یٔازاد هەورامی و هێزێك گەیشتن.
    هێز لەناو وڵات زیاتر لە ( 400 ) كەس كۆ بوەوە، لەگەڵ هێزی قامیشلۆ كە تێكڕا ( 50 ) كەسێك دەبوون؛ پارتی قیادەی موەقەتە، هەمان كات هێزێكی ( 500 ) كەس هاتبوونە گوندی ( دەریاسور ) و دەشتی بەرازگر، نیازیان خراپبوو. بەڵام كە زانییان هێزی یەكێتی هەتا دێ‌ كۆدەبێتەوە، گفت و گۆش لەنیوانمان لە 25/7/1977 دەستی پێكرد، یٔیتر شەر روی نەدا. بەو هێزە، مام جەلال و سەركردایەتی یەكێتی، یەكەمین كۆبونەوەی سەركردایەتی ناو وڵات، لەگەڵ مام جەلال و نەوشیروان مستەفا یٔەنجامدرا. سەركردایەتی یەكێتی و مەكتەب سیاسی پێكهێنرا. سەركردایەتی ناو وڵات و دەستەی دامەزرێنەر كۆتاییان هات. جگە لە د. كەمال فویٔاد، دوای روخانی شا، دەستەی دامەزرێنەر توانییان بۆ ماوەیەك بێنەوە وڵات. یٔەو كاتە تەنها هۆمەر شێخ موس زۆرتر مایەوە.
    عادل موراد دوای دوو مانگ لە هاتنەوە لەگەڵ جیابونەوەی سۆسیالست كەوت. هەتا ساڵی ( 1994 ) دوای ( 16 ) ساڵ هاتەوە ناو یەكێتی. ( یٔەو زانیاریانەی یٔەمساڵ لە ساڵرۆژی عادل موراد لەسەر قەبرەكەی خوێندرایەوە، زۆربەی هەڵە بوو! ) هاوینی 1981 كەمال فویٔاد بۆ دوو مانگ هاتە توژەڵە و گەڕایەوە بۆ دەرەوە. لەدوای راپەڕین بەیەكجاری گەڕایەوە. د. فویٔاد مەعسوم لەدوای دانوستانی 1984 بەتەواوی گەڕایەوە.
    سەركردایەتی ناو وڵات، بە ڕابەرایەتی شەهیدان یٔارام و عەلی عەسكەری، یان شەهید بوون، یان هەتا راپەڕین، لەناو شۆڕشدا مانەوە. هیچ كارەساتێك چۆكی پێ‌ دانەدان.

Komentáře •