سەبیحە شێخ جەلال

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 25. 07. 2024
  • سەبیحە شێخ جەلال هاوسەری عەلی عەسکەری
    سەبیحە شێخ جەلال، خێزانی عەلی عەسکەری ، سەبیحە خان لە ساڵی ١٩٤٤ لە سەرگەڵو لە بنەماڵەیەکی شێخزادە لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٥٩ لەگەڵ عەلی عەسکەری هاوسەرگیری دەکات و ماوەیەکی کورت لە کەرکووک دەژی. ئەگەرچی بواری ئەوەی بۆ نارەخسێت بچێتە بەر خوێندن، بەڵام خۆی فێری خوێندن و نووسین دەکات.
    سەبیحە بە بەردەوامی لەگەڵ مێردەکەی لەگەڕاندا دەبێت. عەلی عەسکەری لە سەرەتایی لاوێتییەوە تێەکەڵاوی سیاسەت دەبێت و ئەندامێکی چالاکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت. لە ساڵی ١٩٦٠ دەکرێتە بەرپرەسی پارتی لە موسڵ و کەسێکی بڕواپێکراوی مەلا مستەفا بارزانی سەرۆکی شۆرش دەبێت. لە دوای جیابوونەوەی باڵێ جەلالییەکان لەسەر داوای مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و هاورێکانی شوێن ئەو باڵە دەکەوێت و دەچێتە هەمەدان لەگەڵیان. دواتر لە ساڵی ١٩٧٤ دەچێتەوە شاخ و بەشداری لە شۆرشدا دەکات.
    سەبیحە شێخ جەلال لە ساڵی ١٩٧٦ جارێکی دیکە لەگەڵ مێڕدەکەی و منداڵەکانی دەچنەوە شاخ و پاشان دەچێتە سوریا و لە ساڵی ١٩٧٩ دەگەرێتەوە عێراق و پاشان کوردستان و لە سلێمانی نیشتەجێ دەبێت.
    لەم بەرنامەیەدا سەبیحە خان، چەندین لاپەڕەی ژیانی خۆی و عەلی عەسکەری هەڵدەداتەوە.

Komentáře • 1

  • @user-tm1jh1tg6b
    @user-tm1jh1tg6b Před rokem +1

    A amanash dnyayan xward aley bas aman shahydyan haya bahoy 1 shahydawa kuri kuri kuri yshyan posty war grtwaw mlionern iytr chyan awe bas nya iytr ,,,,,