چاوپێكەوتنێكی كەمبینراوی مێژووی نەوشیروان مستەفا محەمەد رەئوف زستانی 2001 سەر

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 18. 05. 2019
  • چاوپێكەوتنێكی كەمبینراوی مێژووی نەوشیروان مستەفا
    محەمەد رەئوف
    زستانی 2001 سەرقاڵی دۆكیۆمێنتەرییەك بووم لەسەر (شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید) دەمزانی كاك نەوشیروان دێتە بەشی راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی و وانە دەڵێتەوە لە بینای كۆلێجی ددان، خۆشم لەوێ خوێندكاری زانكۆ بووم، دوو بۆ سێجار بە ( د. نەبەز مەجید عەمیدی كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكان و د. مۆفەق دەرگەڵەیی سەرۆكی بەشی راگەیاندن)م وت دەمەوێت چاوپێكەوتن لەگەڵ كاك نەوشیروان بكەم، هەستم كرد زۆر گوێیان بە قسەكانم ناداو بیانویان دەهێنایەوە، بۆیە رۆژێك بینیم لە قادرمەكانی كۆلێج دەهاتە خوارەوە، یەكسەر چومە بەردەمی وتم كاك نەوشیروان دەمەوێت چاوپێكەوتنێكت لەگەڵ بكەم، وتی لەسەر چی وتم " لەسەر شۆرشی شێخ مەحمود" وتی باشە پێم خۆشە سبەی وەرە یەك دەبینین، سبەی چومە ژووری سەرۆكی بەشی راگەیاندن و لەوێ یەكترمان بینی، چەند پرسیارێكی لێمكرد، خەڵكی كوێت؟ بۆچی دەتەوێت دۆكیۆمێنتەری لەسەر شێخ مەحمود بكەیت؟ بۆچی منت هەڵبژاردووە قسەی تیابكەم؟ دوای گفتوگۆكردن لە كۆتاییدا وتی" سبەی ئێوارە سەعات شەش وەرن بۆ ماڵەوە".
    رۆژی دواتر لەوادەی خۆدا لەگەڵ وێنەگرەكەم" شاخەوان ئەنوەر" لە ماڵەكەی خۆی لەگردی عەلی ناجی چوینە ژوورەكەی لەگەڵ مامۆستا جوامێر دانیشتبوو، دوای بەخێرهاتن، وتی پرسیارەكانت چین، هەندێك پرسیارم پێ وت، وتی "من خۆم بەباشی ئامادەكردووە، قسەی خۆم ئەكەم و چی بۆتۆ گونجاو بوو بەكاری بهێنە" كە پرسیاری یەكەمم لێكرد، لەسەرتاوە زۆر بەووردی باسی شۆڕشەكەی شێخ مەحمود و هۆكارەكان و شكستەكانی كرد، نزیكەی 40 خولەك قسەیكرد، زۆر تێكەڵ بوبو لەگەڵ بابەتەكە هەستمكرد زۆر حەزی بەبابەتەكە بوو، زۆر بەووردی باسی كەسەكان و ناوی شوێن و بابەتەكەی دەكرد، وەك شارەزایەكی قاڵبوو لە مێژووی گەلی كوردستان و ناوچەكە قسەی دەكرد.
    ئەم چاوپێكەوتنەم كردە بەشێك لە بەرنامە دۆكیۆمێنتەریەكە كە بە دوو بەش پەخشكرا لەگەڵ كە چەند كارەكتەرێكی تر كە بەشداربوون لەبەرنامەكە( عەبدولرەقیب یوسف، د. حەمە دلێر، عەبدولرەحمان سدیق) دۆكیۆمێنتەریەكە زۆر وورد و بەڵگەنامەی تیایە، بەڵام لێرەدا تەنها قسەكانی كاك نەوشیروانم لێدەركردووە.
    بەداخەوە مادە خامەكەی نەماوە دوای گەرانێكی زۆر هاوڕیانم تەلەفزیۆنی یەكگرتوو، لەئەرشیفدا عەزێتیان كێشاو بە مونتاژكراوی بەرنامەكەیان دەستخستمەوە، ئەگەرچی بەرنامەكە چەندین رۆژ پێوەی ماندوو بووم بە ئامادەكردن و چاوپێكەوتن و مونتاژیەوە، بەڵام بەرنامەكە موڵكی ئەوانەو زۆر سوپاسیان ئەكەم.
    محەمەد رەئوف.

Komentáře • 17

  • @jamalhasan-fc3ip
    @jamalhasan-fc3ip Před 5 měsíci

    زانیاریه کی زۆرگرن بو ،،گۆڕت پڕگوڵ بێت❤❤❤❤

  • @Rikar.A
    @Rikar.A Před 4 měsíci

    روحی شاد کەسایەتی بەرزو ،زیرەکو بەتواناو نیشتمان پەروەر

  • @muhamedarif6586
    @muhamedarif6586 Před 6 měsíci +1

    ڕۆحت بە بەهەشت شاد بێت سیاسەتمەدار ی خاکی و بیرمەندی کورد

  • @goran647
    @goran647 Před rokem +2

    خواي گه وره عه فووي كات به راستي له ناوكورد ئه موو مام جه لال سياسه تيان ده زاني ونيشتمان په روه ربوون خوا ليان خوش بيت.

    • @MohamedBekas-ob7vc
      @MohamedBekas-ob7vc Před 10 měsíci

      ج ن. هه ردوک جاسوسی وه لاتانی. کوفر بون دژی ۳شت اسلام شیوعی میلله تی کورد وه لاتانی سه رمایداری کوردستانی تجزیه کرد. سه ره رای ئه وه ش. خویان فروشت به. لندن. دژی حشع

  • @user-gk3pu2hb3k
    @user-gk3pu2hb3k Před 4 měsíci

    هەزار ڕەحمەت لە گۆرت .

  • @mamadadil5995
    @mamadadil5995 Před měsícem

    Baqar 100 kteb fert krdwam xwa liyt xosh bet sarok

  • @SardarBahashty-fg8pu
    @SardarBahashty-fg8pu Před rokem +1

    Xom doctoram hayea la physicist da ( peway wa zirak w zhirm la mezhwda nadiwa ( rohat shad( yadit prrr xer

  • @SardarBahashty-fg8pu
    @SardarBahashty-fg8pu Před rokem +1

    Doctor am hayea la physicist da ( peawy wa zirak w wrdbinm nadiwa la mezhwda ( yadit prr xer )( rohat shad

  • @SheikhKarim-jq4fw
    @SheikhKarim-jq4fw Před 9 měsíci +1

    تائێستاش کەسم لەکوردی باشوور نەبینیوە هێندەی نەوشیروان مستفا زیرەک و سیاسی و ڕۆشنبیر بێ

  • @hemnkhalil6976
    @hemnkhalil6976 Před 4 lety

    دەستان خۆش

  • @farhadenjwen8197
    @farhadenjwen8197 Před 3 lety +1

    هەزار ڕەحمەت لەگۆڕت

  • @elikurdoo8912
    @elikurdoo8912 Před 5 lety

    Bijî mamosta

  • @rabarjalil1346
    @rabarjalil1346 Před 3 lety

    دەست خۆش

  • @MohamedBekas-ob7vc
    @MohamedBekas-ob7vc Před 10 měsíci

    ج ن. هردوک. جاسسی

  • @rudawpalka6781
    @rudawpalka6781 Před 10 měsíci +2

    نوشيروان مصطفى له پیناو إثباتی وجودی شخصی خوی گورانی دامه زراند و له یه کیتی انشقاقی کرد ؛ بو اوه ی
    بیسه لمینیت ده توانیت
    به رامبه ر نه یاره کانی نیو
    یه کیتی خودی خوی إبراز بکات،
    به لی توانی یه کیتی به اژنو دابینی، چونکه او کات
    قاعیده یه کی جه ماوه ری
    به رفراوانی هه بوو .
    بیگومان توانی بزووتنه وه ی گوران دروست بکات ؛ به لام بزووتنه وه یه ک له ناوه روکدا
    وه کو حزبه کلاسیکیه کان وابوو
    له هه لبژاردندا که او ده نگانه ی هینا تووشی غرووری سیاسی بوو
    وه کو حزبه ته قلیدیه کان
    شیت وشه یدای ده سه لا ت بوو.
    ویرای امانه ی که له سه ره وه اماژه مان پیکرد ، بزووتنه وه که خالی بوو له مبدء و پرانسیپ و دیسیپلین و .....تد
    کومه لیک کادر و خه لکی اوتوی
    له ده وری بزووتنه وه که کو کرده وه که به آسانی کریاریا ن
    آماده بوو له لايه ن ام لاو اولا.
    نوشیروان خو شی ده یزانی ؛
    به لام ده یویست به زووترین کات بگات به لووتکه، زیاتر گرنگی به که میه ده دا نه ک به
    نه وعیه ت...
    له دوا ی خویشی نیزامیکی
    سولاله و خانه واده یی مانه ندی
    اواني دیکه که ره خنه ی
    لیده گرتن داهینا......

    • @sadraddinzrari9002
      @sadraddinzrari9002 Před 7 měsíci

      روحت شاد سه رکرده
      هرچی ده که م شتیک نیه قاببل به وه صفت بیت