ZENGA DAWî YA ERDÊ-دوازەنگی زەوی-زانیاریی سەرنجڕاکێش لە ئاژەڵانی دارستانەکانی قەرەداخ

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 28. 11. 2023
  • دوازەنگی زەوی؛ زیانەکانی راوکردنی نایاسایی بۆ سرووشت
    ناوچەی قەرەداخ یەکێکە لە ناوچە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان لە رووی پاراستنی ژیانی ئاژەڵە کێوییەکان، نەریتیی پاراستنی سرووشت، نەبڕینی دار و راونەکردن بووەتە هۆی زۆربوونی ژمارە و هەمەجۆرێتیی ئاژەڵە کێوییەکان. ئەوانەش دیمەنێکی جوان و دڵڕفێنیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
    ئەگەرچی ساڵانە ژمارەیەکی کەم راوچی لە قەرەداخ دەستگیر دەکرێن، بەڵام پۆلیسی دارستان بەردەوام لە رێگەی کامێراوە چاودێریی ناوچەکە دەکەن و، هەفتانە چەند جارێک تیمەکانیان دەردەچن بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی دارستانەکان بن.
    سەرەڕای ئەو سزایانەی لەسەر راوکردنی ئاژەڵی کێوی دانراون ساڵانە سەدان راوچی لە هەرێمی کوردستان دەستگیردەکرێن.
    سزای راوکردن بەپێی جۆری ئاژەڵەکە دەگۆڕێت، بۆ نموونە سزای راوکردنی پڵنگ یان ورچ 20 ملیۆن دینارە، هەروەها سزای راوکردنی ئاسک و مەڕی کێوی 15 ملیۆن و بۆ راوکردنی بزنی کێوی 10 ملیۆن دینار دانراوە، ئەوە جگە لەوەی کە راوچییەکان سزای بەندکردنیش دەیانگرێتەوە.
    لە ناوچەی قەرەداخ تەنانەت ئاژەڵە گۆشتخۆرەکانیش راو ناکرێن، چونکە هەر یەکێک لە ئاژەڵەکان رۆڵی خۆیان لە سرووشت دەگێڕن و لەنێوبردنیان هاوسەنگیی ژینگە تێکدەدات. یەکێک لەو ئاژەڵە گۆشتخۆرانەی لە ناوچەکەدا هەیە، رێوییە. رێوی رۆڵێکی گرنگی هەیە لە کۆنترۆڵکردنی ژمارەی جرج و کەروێشکەکان، کە ئەگەر ژمارەیان لە رادەی پێویست زیاتر بێت، زیان بە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە دەگەیێنن، هەروەها پاشماوە و کەلاکی ئەو ئاژەڵانە دەخۆن کە لەلایەن گۆشتخۆرەکانەوە راو کراون بەشێک لە گۆشتخۆرەکانەوە راوکراون ئەوەش جۆرێکە لە پاککردنەوەی سرووشت.
    رووبەری ناوچەی قەرەداخ نزیکەی 253 کیلۆمەتر دووجایە و لەلایەن رێکخراوی یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سرووشت وەکو ناوچەیەکی خاوەن هەمەجۆرێتیی زیندەوەران هەژمار دەکرێت. قەرەداخ لەلایەن پرۆگرامی ژینگەیی نەتەوە یەکگرتووەکان وەکو ناوچەیەکی پارێزاو تۆمارکراوە. هەروەها نزیکەی 30 بۆ 40 جۆر ئاژەڵی کێوی لە ناوچەکەدا تۆمار کراون. هەروەها بەهۆی پاراستنی سرووشتەکەیەوە، ساڵ بە ساڵ ژینگەکەی دەبووژێتەوە و ژمارەی ئاژەڵەکانی زیاد دەکەن.
  • Zábava

Komentáře • 10

  • @ma_so_705
    @ma_so_705 Před 7 měsíci +1

    بژین و ھیوای سەرکەوتن بۆ پۆلیسی پاراستنی ژینگە. کوردستان بە دار و سەوزایی و ئاژەڵەوە جوانە. ئەرکی ھەمووانە کە بیپارێزن.
    من داوا دەکەم ھەموو ساڵێ چەندجار ھەڵمەتی چاندنی دار بەڕوو ڕابگەیەندرێ. ئەگەر ھەر مرۆڤێک بۆ نموونە لە نەورۆزدا ٣ دانە بەڕوو بچێنێ، کوردستان دەبێتە بەھەشتێکی سەرسەوز

  • @salehshekhismail3813
    @salehshekhismail3813 Před 7 měsíci +3

    دەستان خۆش بێت بەردەوام بن بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان❤

  • @idrisahmed9926
    @idrisahmed9926 Před měsícem

    Dasti Hezakani Asayish xosh be mandw nabin

  • @TAV47
    @TAV47 Před měsícem

    Zor spas ji bo vê belge fîlmê 😍😍😍😍

  • @jamalhasan-fc3ip
    @jamalhasan-fc3ip Před 6 měsíci

    ده ستان خۆش بێت نه تان هێشتووه نه فز نزمه کان ئاژه ڵ و باڵنده کان کان بکوژن و ئه نفال یان که ن گه لێک سوپاس بۆبه ڕێز کاک شێخ دلیر کنایه ڵێت بکوژان ڕاوبکه ن❤❤❤❤

  • @welatperwer
    @welatperwer Před 7 měsíci +1

    Debêt mafî hemû heywatan û ajalanîş hebît le welatakaman. Kurdistanman.

  • @kawan74
    @kawan74 Před 7 měsíci

    dast xush Rudaw 1,12,23

  • @darablack3128
    @darablack3128 Před 7 měsíci

    کوردستان بە سروشت و ژینگەکەی
    جوانە تکایە بە بیپارێزین.

  • @bmb3333
    @bmb3333 Před měsícem

    قەراغ نا قەرەداغی تورکی ،یان کێوەڕەش

  • @Mbw749
    @Mbw749 Před 7 měsíci +1

    ئا خر بوليسي دارستانيش هه ر راوجييه بو خؤ گيلكن