تەڵعەت تاھیر - ئەم ژیانە خۆی بریندارە

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 12. 09. 2024
  • تەڵعەت تاھیر - ئەم ژیانە خۆی بریندارە
    ---------------
    خۆشمدەوێی وەکو ئەوەی سبەی بمرم
    غەریبیت دەکەم وەکو ئەوەی هەتا هەتایە بژیم
    لەنێوان من و ژیاندا تۆ هەیت
    بۆیە ئێستا لەگەڵ دنیا، لەو ژن و مێردە دەچین
    لەبەر خاتری منداڵەکەیان جیا نابنەوە
    •••••
    لێشت دوور بکەومەوە
    هەر ئەوەیە چۆن شێوەکار
    یەکدوو هەنگاو دەکێشێتەوە و
    تەماشای تابلۆکەی دەکات
    •••••
    ئه‌و به‌یانییه‌ی لە سلێمانی
    به‌ بینینی تابلۆی ئۆتۆمبێلێكی ژماره‌ ئه‌ربیل
    دڵم داخورپا
    زانیم، تەواو خۆشمده‌وێی
    •••••
    لەگەڵ ئەوەی باشیش نەژیام
    تەمەنم بەخشییە تۆ
    وەك ئەو دایکەی ھێشتا تێر نەبووە و
    نیوەی چێشتەکەی خۆی
    دەخاتە قاپی منداڵەکەیەوە
    •••••
    بۆ ئەوەی دووریت لە یادەوەریمدا جێی بێتەوە
    ناچار لە مێشکمدا هەرچی گۆرانیم دەزانی، سڕیمەوە
    ئێستا لە سەیرانی هاوڕێکانمدا سەر دەلەقێنم
    بەشدار نابم لە گوتنەوەی گۆرانییەکان
    تەنیا لە کۆتاییەکاندا دەڵێم:
    ئامان .. ئامان
    •••••
    ئەم ژیانە خۆی بریندارە
    ھەق نەبوو تۆش بێیت و
    ڕۆڵی خوێ بگێڕیت
    •••••
    بە دەنگە خۆشەکەت گوتت: دەڕۆم
    لەو کچە جوانانە دەچوویت لە دەرمانخانەدا
    بە خەندەیەکی شیرینەوە شروبێکی تاڵت دەدەنێ
    •••••
    وەک مام برایمی نانەوا
    منیش سبەینان زوو لەخەو هەڵدەستم
    لە گەنمی ئەو یادەوەرییانەی ڕۆژگار هاڕیونی
    ئارد دەخەمە ناو سەتڵی ڕۆژمەوە و
    فرمێسکی تەعزییەکان، فرمێسکی عاشقەکانی تێدەکەم
    دەیشێلم و دەیشێلم، بێ تۆیی
    هەویرێکە پێویستی بەوە نییە ئیسراحەت بکا
    دەمودەست دەبێتە کارەسات!
    •••••
    سەرەتای خۆشەویستی خەمەکان ساوان
    بەچەند دڵۆپێک لە شیری ئای ئای مەمکی گۆرانیەک ژیر دەبنەوە
    وردە وردە خەمەکان گەورە دەبن و
    متمانەت بە هاواریش نامێنێت
    دوو جار لەسەر یەک بەتوندی چاوت دەنوقێنی و
    دەڵێیتە فرمێسک ڕێگاکە ئەمینە بڕژێ
    هەر خۆت دەزانی چەند چیرۆکت دۆڕاندووە تا تێگەیشتووی
    ئەوانەی بە تەمای هاتنەوە نەبوون
    هەر ئەوان بوون بۆ یەکەمجار ڕستەی
    (هیوای بەختەوەریت بۆ دەخوازم)ـیان داهێنا
    •••••
    هەمیشە ئیرەییم بەو پیرەمێردەی دراوسێمان بردووە
    تووشی لەبیرچوونەوە بووە و
    هەموو خەڵک بە مەلـای گەڕەکیشەوە
    بە ناوی ئەو ژنە بانگ دەکا، کە خۆشی دەویست
    •••••
    جێتهێشتم گلەی ناکەم
    ژن ئەسڵی ئاوە
    کەواتە یەکێ لە خووەکانی، هەڵم
    جێمهێشتی گلەیی مەکە
    پیاو ئەسڵی لمە
    کەواتە یەکێ لە خووەکانی، سەراب
    •••••
    خۆشەویستیمان جەژنی لەدایک بوونمان بوو
    ‏‎سەرەتا پیرۆزبایمان لەیەکتر کرد
    ‏‎دواتر لە ئاردی پەیڤ و فرمێسک
    کێکمان دروست کرد
    ‏‎لە ماڵئاواییدا مۆمەکانمان کوژاندەوە و
    ‏‎ئیتر نۆرەی چەقۆ ھات
    •••••
    لە جەستەدا
    ‏‎موو لە ھەمووان بەوەفاترە
    ‏‎وەك قەرەبوو بۆ ھەر رۆژێکی رەش
    ‏‎تاڵیکی سپی دەبێت
    •••••
    کەشتی بووم و دەمویست
    لە ژیانێکەوە بتگوازمەوە بۆ ژیانێکی جوانتر
    هەر کۆستە و پارچە دارێکی لێکردمەوە
    ئێستا بە بەرچاومەوە ڕۆژانە سەدان خەونت دەمرن و
    منیش بە زەحمەت بەشی یەک تابووت دەکەم
    •••••
    وەكو ھەنجیر ھەندێك قسەی شیرینی تۆم
    وشك كردۆتەوە بۆ ئەو كاتانەی لێرە نیت
    -------------
    نەخشاندن || ھاوبەش ھادی

Komentáře • 3

  • @yusfyarany1412
    @yusfyarany1412 Před 2 lety +1

    تەڵی ئەو گیتارە دەڵێی بە دەماری دڵی من لێدراوە
    لەگەڵ هەر دەنگێک سەدای وەک خوێنی دڵم دەپرژێ بەنێو چاوی ئەو عەشقەی وا ئێستا لەپێشچاوم دانراوە
    #یارانی

  • @salwaabrahem9110
    @salwaabrahem9110 Před rokem

    بەساقەی دەسوپەنجەتان بۆ کارێک کردوتانە .🖤

  • @nohnohkarkuk5871
    @nohnohkarkuk5871 Před rokem

    ama la ktebi xoy haya?