Made In Kurdistan- مەید ئین کوردستان- بەنداوی گۆمەسپان؛ سێیەم گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستان

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 13. 05. 2024
  • بەنداوی گۆمەسپان، بە دووریی 35 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر. لەدوای بەنداوەکانی دووكان و دەربەندیخان، دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و، گەورەترین بەنداوی پارێزگای هەولێر.
    بەنداوی گۆمەسپان پشت بە ئاوی باران و کانیاوەکانی ناوچەکە دەبەستێت، واتە ئاوی سەر زەوی 132 کیلۆمەتر چوارگۆشەی دەوروبەری، دەڕژێتە نێو بەنداوەکە. بەنداوەکە لە توانایدایە زیاتر لە 80 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلبداتەوە؛ یەکەم بەنداوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لە جۆری ئاڕ سی سی دروست بکرێت، کە جۆرێکی تۆکمە و پتەوی چیمەنتۆیە.
    بەنداوەکە بە شێوەی 24 کاژێری کاری تێدا دەکرێت بۆئەوەی هاوینی ئەم ساڵ کارەکانی تەواو بکرێن.
    بیرۆکەی دروستکردنی بەنداوەکە و کاتی دەستپێکردنی کارەکانی
    بیرۆکەی دروستکردنی بەنداوی گۆمەسپان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2007؛ لەو ساڵەدا کاتێک حکومەت رووپێویەکی گشتیی کرد و بەپێی ماستەرپلانەکەش 250 شوێنی لەبار دەستنیشان کران بۆ دروستکردنی 18 بەنداوی ستراتیژی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، دوای توێژینەوە و لێکۆڵینەوە بڕیاری دروستکردنیان درا، هەوڵ و جیدییەتی دروستکردنەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2013 لە سەردەمی کابینەی حەوتەمی هەرێمی کوردستان، یەکەم پڕۆژە لەو 18 بەنداوە کە دەست بە دروستکردنی کرا بەنداوی گۆمەسپان بوو، لە ساڵی 2013 بەردی بناخەی دانرا، لە 20ی ئابی 2013 دەست بە کارکردن کرا و هەرچەندە دەبووایە لە ساڵی 2018 تەواو بکرێت، بەڵام بەهۆی چەند هۆکارێکەوە نەتوانرا بکرێت. دواتر 16-11-2021یان هەڵبژارد وەکو کاتی تەواوکردنی بەنداوەکە، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی کارەکانی دواکەوت.
    لە 1ی تشرینی یەکەمی 2021 لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە کارەکانی کرایەوە و ئێستا زیاتر لە 65%ی کارەکانی تەواو کراون.
    بەنداوی گۆمەسپان یەکێکە لەو 18 بەنداوە ستراتیژییەی کە پێشتر حکومەت بڕیاری دروستکردنی داوە؛ هەروەها چوارەم بەنداوی ستراتیژییە کە ئێستا کاریان تێدا دەکرێت و ئەوانی دیکەش چاوەڕێی باشبوونی دۆخی ئابووریی کوردستان دەکرێت بۆئەوەی بودجەیان بۆ تەرخان بکرێت و دەست بە دروستکردنیان بکرێت.
    زانیاری لەسەر بەنداوەکە
    رووبەری بەنداوەکە 6 ملیۆن 125 هەزار مەتر دووجایە و نزیکەی 16 هەزار دۆنم زەوی بەراو دەکات، بەرزیی بەنداوەکە نزیکەی 70 مەترە و درێژییەکەی 513 مەترە، پانیی بەنداوەکە لە سەرەوە 10 مەترە، لە خوارەوەش 65 مەترە، هەروەها 115 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلدەداتەوە، بەنداوەکە لە جۆری ئاڕ سی سییە و یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بەنداوێکی لەو شێوە دروستدەکرێت.
    دوو جۆرە کۆنکرێت لە دروستکردنی بەنداوەکە بەکاردەهێندرێن، بەشی زۆری کۆنکرێتی ئارسیسیە کە جۆرێکی زۆر بەهێزی کۆنکرێتە و بەرگەی پاڵەپەستۆی زۆری ئاو دەگرێت.
    بەرزترین ئاستی بەنداو لە باری ئاساییدا 874.25 مەترە و بەرزترینی ئاستی لەکاتی لافاودا دەگاتە 877.6 مەتر.
    سوودەکانی بەنداوەکە
    لەبارەی سوودەکانی بەنداوەکەوە هەتا بڵێی زۆرن، بە تەواوبوونی رۆڵی لە پاراستنی سامانی ئاو و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەویی هەولێر دەبێت، کە بەهۆی فراوانبوون و گەورەبوونی شارەکە و بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی بۆ ماوەی چەند دەیەیەک ئاستی ئاوەکە نزیکەی 400 بۆ 450 مەتر دابەزیوە.
    بەنداوەکە قەرەبووی هەموو ئەو دابەزینە دەکاتەوە و دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هەولێر، لە کاتێکدا بەرزیی بەنداوەکە لە ئاستی رووی دەریا 879 مەترە و لە ئاستی سەنتەری شاری هەولێر 400 مەتر بەرزترە؛ ئەمەش هۆکارێکی باشە بۆئەوەی بەبێ مزەخە و بەردەوام ئاوێکی زۆری خواردنەوە بۆ هەولێر دابین بکات، هاوشان لەگەڵ ئاوی ئیفراز کۆتایی بە کەمئاوی دەیان ساڵەی نێو شاری هەولێر دێت، بەتایبەتی لە وەرزی هاوینان، بەڵام ئەمە لە کاتێکدا دەکرێت کە وێستگەیەکی ئاوی خواردنەوە لەنزیک بەنداوەکە دروست بکرێت.
    جگە لەمەش، رۆڵی گەورەی دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و ژینگە و کەشوهەوای ناوچەکە گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، بەتایبەتی لەسەر سەنتەری شاری هەولێر، لە لایەکی دیکەشەوە کەرتی گەشتیاریی ناوچەکە دەبوژێنێتەوە، لە کاتێکدا ناوچەکە خۆی گەشتیارییە، بەتایبەتی لە وەرزی بەهاران، بەڵام بە تەواوبوونی بەنداوەکە، ناوچەکە دەکات بە ناوچەیەکی گەشتیاریی چوار وەرزە.
    لەڕووی ئابووریشەوە، دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی داهات بۆ دانیشتووانی دەوروبەری بەنداوەکە، کە ئێستا ژمارەیەک گوند و ئاوایی هەن، لە داهاتوودا سوودی ئابووریی زۆری لێدەبینن.
    تێچوو و لایەنی جێبەجێکار
    لایەنی جێبەجێکار، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، ئەم بەڕێوەبەرایەتییە کە ئێستا سەرپەرشتیی دروستکردنی بەنداوەکە دەکات، دوای تەواوبوونی بەنداوەکەش ئەرکی بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی بەنداوەکە لەئەستۆ دەگرێت، هەروەها لەلایەن کۆمپانیای سێنک گرووپ و ئاتاچەوە جێبەجێ دەکرێت بە گوژمەی زیاتر لە 95 ملیار دیناری عێراقی.
  • Zábava

Komentáře • 34

  • @MASROR-nk9gf
    @MASROR-nk9gf Před 2 měsíci +11

    ماشاء اللە .. سروشتێ کوردستانێ چەند یا جوانە ❤❤❤❤❤❤❤❤

  • @welatperwer
    @welatperwer Před 2 měsíci +12

    Zor başa dawlatî dagirkerî Torkiya Rigêrî Awî bakur dekat ke Awî Bakur neçîte Başur.... Be Hîway Kurdistanî behêz û Serbixwe.

  • @az1890
    @az1890 Před 2 měsíci +4

    دەستی هەمووتان خۆش بێت،کوردستان خۆش کەن بیپارێزن لە دوژمن.

  • @Kurdan122
    @Kurdan122 Před 2 měsíci +13

    یاخوا کوردستان هەردەم ئاوەدان بێت، سەرۆکمان زێرە ئەگەر بیهێڵن

    • @user-cf4kg6io4c
      @user-cf4kg6io4c Před 2 měsíci +1

      bllq

    • @Ahmed-qv2di
      @Ahmed-qv2di Před 2 měsíci +3

      کێ ناهێڵێ ئەوان خزمەت بکەن؟؟😂
      ڕۆڵە تۆ کۆیلەی و وە هەروەها ئەوان دز ئەگینا هەر خۆیان خاوەن ماڵن کێ دەستیانی گرتووە😂

    • @benaw4603
      @benaw4603 Před 2 měsíci +1

      ئەی کوا بەنداوی بێخمە؟ ئەم بەنداوە بچووکانە چین؟ کۆیلە.

    • @muhamadcr789
      @muhamadcr789 Před 2 měsíci

      کەرە کەر کوا بودجە دوو ملیار دۆلاری دەوێت​@@benaw4603

    • @minoxan445
      @minoxan445 Před 2 měsíci

      ​@Ahmدووڕۆژی ترعە رە بوگە شتیاری بیانی مێشکمان دە بە ن عێراق عێراق کە س ناڵی پارتی وبارزانی😂😂😂😂ed-qv2di

  • @elwernayiftahir424
    @elwernayiftahir424 Před 2 měsíci +3

    دةست خوش راپورتةكا جوانبى نةخشه ل بةنداڤێت گەلەك مەزنتر لکوردستانێ ، هەر کوردستان ئاڤەدانبت❤

  • @Sarbast84
    @Sarbast84 Před 2 měsíci +4

    ياخوا ئاوادا ببت كوردستان

  • @shervanbg5610
    @shervanbg5610 Před 2 měsíci +2

    Çi ciwan û şêrîne ❤

  • @Rebar_hyidar93
    @Rebar_hyidar93 Před 2 měsíci +1

    دەستان خۆش بێت بەراستی ئەو پرۆژە جوانانە مایەیی دل خۆشی هەموو تاکێکی کوردە 👏🏻

  • @CardoErtoshi
    @CardoErtoshi Před 2 měsíci +2

    Kurdistan❤

  • @musademir6199
    @musademir6199 Před 2 měsíci +4

    Ez pır kefxweşbum hevi dikim barajan li Rojava ye Kurdıstane çekin

  • @autumnleaves8818
    @autumnleaves8818 Před 2 měsíci

    يا ربي كوردستان هه ر جوان و اوادان بى

  • @nalynahro6801
    @nalynahro6801 Před 2 měsíci +2

    ❤❤❤

  • @HimatTeli90
    @HimatTeli90 Před měsícem

    بژیت برا گەورە ❤❤

  • @user-wk5xo4tb1z
    @user-wk5xo4tb1z Před měsícem

    Awadan bet wlat❤❤❤❤

  • @benaw4603
    @benaw4603 Před 2 měsíci +7

    ئەی کوا بەنداوی بێخمە؟ ئەم بەنداوە بچووکانە چین؟

  • @user-jl8cr3to5i
    @user-jl8cr3to5i Před 2 měsíci +2

    كردستان الكبرى

  • @sipanjasm
    @sipanjasm Před 2 měsíci

    ❤❤❤❤❤❤

  • @user-zx7pz5yp9f
    @user-zx7pz5yp9f Před 2 měsíci

    ❤️💛💚

  • @julakaebandead6622
    @julakaebandead6622 Před 2 měsíci

    بيخمه

  • @barinn2972
    @barinn2972 Před 2 měsíci +2

    R C C چیە؟؟؟

  • @monotheism6616
    @monotheism6616 Před 2 měsíci

    سێیەم گەورەترین بەنداو!. ئەی بەنداوی لێنیە لە کوردستان. ئەگینا ئەو چۆڕە ئاوە چیە دەیهێن و دەیبەن؟
    وەک وابێت خۆت تەنها لە قیتاردا دانیشتبیت، بلێت من تاکە پیاوم لەناو ئەو قیتارەدا بتوانێت بە پێوە بوەستێت!!.

  • @Be1.aa0
    @Be1.aa0 Před 2 měsíci

    ئەوە ئەگەر خزمەتێکی باش بکرێ ئەبێ بە جوانترین شوێنی گەشتیاری

  • @pshkokoye
    @pshkokoye Před 2 měsíci

    .

  • @TheHariwan
    @TheHariwan Před 2 měsíci

    كابينا ٧ يا ٩ خلاص بو 🤦‍♂️

  • @malekbakr-di8ck
    @malekbakr-di8ck Před 2 měsíci

    وەڵا سەرۆکمان قۆنەرەیە نەک زێر تەنەکەش تەواو نیە

  • @benaw4603
    @benaw4603 Před 2 měsíci +2

    ئەی کوا بەنداوی بێخمە؟ ئەم بەنداوە بچووکانە چین؟

    • @HimatTeli90
      @HimatTeli90 Před měsícem

      هیچ بەنداوێک نییە بەناوی بەنداوی بێخمە ،،، ئەو بەنداوەی دەلێی پروژەی سەدام حوسێن بوو کە ویستی 100 گوندی کوردستان ژێر ئاو بکات .