کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی || شانۆگەری
Vložit
- čas přidán 6. 09. 2024
- لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە خانوویەکی کۆنی سلێمانی شانۆگەری کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی لە نووسین و دەرھێنانی ھونەرمەند (شوان کەریم) و نواندنی ھەریەک لەھونەرمەندان (دیلمان سەڵاح و سەوسەن عومەر) پێشکەش کراو بووە ھەوێنی ھێنانەوەی مشتومڕی بەردەوام لەسەر شانۆ و بابەتی شانۆیی.
ئەم بەرھەمە ھونەریە تایبەتمەندیەکی خۆی ھەیە بە ھەمەلایەنەیی تەکنیک و بابەت و تەنانەت بینەر و شوێن و شێوازی نمایشیش، بۆیە پێشەکی دەکرێ دەسنیشانی ئەو وەرگرە بکەین کە سەلماندی تامەزرۆی بەرھەمی ھونەری داھێنەرانەیە و ئەو سستیەی کە لەچوارچێوەی قەیراندا پێناسە دەکرا پەیوەندی بە شانۆکارانەوە ھەبووە کە نەیانتوانیوە خوێندنەوەیەکی نوێ و پەیوەست بە جەماوەرەوە بۆ ئیمڕۆ بکەن. جارێکی دی سەلماندیانەوە کە شانۆیەکیان دەوێ رەنگدانەوەی ژیانی رۆژانەیان بێ یان پرسیارە گرنگە فەلسەفیەکان بوروژێنێ، بۆیە ئەو ھونەرمەندەی کاری بۆ نەکا، پەراوێز دەخرێ ..
Writing & directed: Shwan Karim
Actors: Sawsan Omar & Dilman Salah
خۆزگە هێندەی گرینگمان بە سیاسەت ئەدا تۆزێ گرینگمان بە فلم و شانۆی کوردی ئەدا بۆ ئەوەی چیتر لەسەر حسابی ئێمە ئەکتەرە تورک و فارس و هندەکان دەوڵەمەند نابوون 😑 شانۆیەکی زۆر جوان بوو دەس خۆش بۆ پۆستکردنی دیاری ئازیز ❤
یەکێک لە ھەرە شانۆ جوانەکانە ، لە یەکەم ڕۆژەوە تا ئێستا بەم جارەوە ئەمە جاری ٨ سەیری ئەکەم ھەر کات پێش چاوم بکەوێ ناتوانم لێ تێپەڕم تا سەیری نەکەم ناڕۆم. دەستخۆش دیار گیان
یادی بەخێر چووم بۆ تەماشای ئەو شانۆیە، ساڵی ٢٠١٢ بوو لە سابونکەران.
هەر بژی كاك دیار سوپاس بۆ دابەزاندنی ، بەهیوای دابەزاندنی شانۆكانی تریش.
پیاوەکە/باشە خانم ببورە من بیرم چوو کە ساڵیادی هاوسەرگیریمانە و هیچ دیاریەکم نەهێنا بەس تۆ پێم بڵێ من کەی ڕۆژی لە دایکبونمە؟
ژنەکە بە فیزێکەوە وتی/چیە تاقیم ئەکەیتەوە؟ کەی ئەو ڕۆژە هات و من بیرم نەبوو ئەتوانی گلەیی بکەیت!
پیاوەکە/دەی خانم پێنجشەممەی ڕابردوو یادی لە دایک بوونم بوو!
ژنەکە/ ئااا ئا ئا چی چی؟؟ ببورە بیرم چوو!!
خولەکی شانزە بۆ حەڤدە
یەکەم شانۆگەری کە تەماشای بکەم لەسەر پێشنیاری برادەرەکی ئەزیز 22/8/2023 کاتژمێر 2:30Am شانۆ ئەوەندەی شیعر و دوو بەرامبەر کتێب جوانە 🤎
پیاوەکە/خوا هەموو ڕۆژێکمان پڕبکات لە کامەرانی و نوقڵ
ژنەکە/ئاوااا !!!
پیاوەکە/خوا ژیانمان ئاسودە بکات
ژنەکە بە هاوارەوە ئەڵێ/ خوا خوا خوا؟!! وەک بڵێی خوا هیچ ئیشێکی نیە بە دیار ئێمەوە دانیشێ!!!
خولەکی ۲۳ بۆ ۲٤
ڕەنگە زۆر کەس ئەم وشانەی سەرەوە بە کوفر تێبگا بەڵام وشەگەلێکی فرە جوانن مەبەستیان لەوەیە ئێمە خۆمان هەوڵێک نەدەین خۆمان بگۆڕین خوا چۆن بمانگۆڕێ
ئەمە ڕێک لەگەڵ دەقێکی قورئان هاتەریبە کە،ئەڵێ(ان اللە لا یغیر ما بقوم حتی یغیروا ما بانفسهم) واتە (خودا هیچ قەومێک ناگۆڕێ تا خۆیان نە گۆڕێن)
awa dangy dongya 😘😘😘😘😘
زۆر جوان بووووو❤
ژنەکە/ئامادەبوان هەستن چرکەیەک بۆ .......
پیاوەکە/چرکەیەک بۆ ......
ژنەکە/ چرکەیەک بۆ........
پیاوەکە/ چرکەیەک بۆ.........
کۆمەڵێک وشەی گەوهەر ئاسا لە دوای هەر چرکەیەکەوە ئەڵێن
خولەکی ۳۷
بژین 🙏🙏
دەست خۆش ئەرکت کێشا.... بەحقیقەت شانۆگەرەیەکی بەپێزو پڕمانا بوو....واقعە تاڵەکانی رۆژانەی تاکی کورد....دەستی شانۆکارانیش خۆش بێت بەهیوای بەرهەمی زیاترو سەرکەوتنی زیاترتان....‼️📬💞😶😢🌷🖐️©️®️
chezhm le bini .. 🤍
بـــراااااگیان ئەوە چیـــە😪😪😞😞😞😞😘😘😘😘😘😘
La jwantrin isha kurdiakana
١/٧/٢٠٢٤ سەحات ١٢:٥٨ دەقەی شەو وەک هەمووجار پێویستم بەم
شانۆیە بۆوە💙
Alla bawashy dyar shanoshy grtawa👍🏻
دەست خۆش بەراستی کارێکی جوانو ناوازەیە
زۆر بەچێژە
یەکەم شانۆگەری
لەمنجری زیاتر هچتر نیە نازانم ئەمە ئەبێ مانای چیبێ ، مەسینە ، دەنکە گوو ، ماسیحە ، چڵم ، فراولە
ساڵ بە ساڵ ئەم شانگۆەریە لام بە نرختر دەبێت ، هەر بە ڕژدی باس لە داهاتوو کراوە!!!!! ئەوانی لێرەن کاتیان نەماوە بۆ بیرکردنەوە لە خۆیان و کەسایەتی و ناخیان ئایا ئەو رووخسارەی بە خەڵکی نیشان دەدەم خۆیانن؟
بە چێژە
ئایی چی شانۆگەریەک بوو خوایە ئاشنابووم بەچەندین قسە و وتەی نەستەق کە هەرگیز بەو جۆرە و لەو ڕوانگەیەوە نەمبیستبوو
بەهێزترینیان ئایا تۆ هیچ کات خیانەتت لەمن کردووە ودیمەنی سەرخستنە نێو ئاوەکە لەوێ بومایە ڕەنگ بوایە هەڵسامایە و لەپیاوەکەم بدایە هێندە وروژاندمی
👏👏👏👏👌
ای ای اوە خۆ دە نگیی کچە وردیی لە یەچە نخۆ شە دە نگیی
❤
Shanogareaki zor bamana bu 2024.6.3
3:56AM
ئەرێ پیاوەکە ناوی چییە
کچەکە ئەڵێ/ ئاایییی یاریەکی چەندسەیرە ڕق و خۆشەویستی
ڕق له یەکتری نا بەڵکو ڕق بەیەکتر ڕشتن
خولەکی نۆ بۆ دە
گیان گیان لەم وشانە
😙😍
به خوا ئه لي شيته كجه كه خو خوي كوشت له گه ل پيكه نين هههههههههههه😂😂😂😂🙈🙈
کاتمان نەماوە بۆ شانۆگەری
دیار شوێنی ئەو شانۆگەریە کوێیە؟
شانۆ پایەی گرنگی هەر نەتەوەیەکە!
Amana tawawn
😂منیش سەرم سورماوە
hahah :v
حەزم ئەکرد هەموو شانۆگەریەکە لێرە بنوسمەوە😊
۲۰ی٥ی۲۰۲۱ کاتژمێر ٥:٠٨ خولەک تەواو بووم لەسەیر کردنی
خۆزگە له نزیکەوە لەگەڵ ئەم دوو ئەکتەرە بەڕێزە و نوسەری شانۆ چایەکی سەهۆڵەکەم ئەخواردەوە
یاخوا هەر تەمەن پڕخێر بن
ئافەرم بۆخۆتان و بەرهەمتان