خولی باسكە

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 11. 06. 2023
  • تۆپی سەبەتە یان باسکە (بە ئینگلیزی: Basketball، باسکێتبۆڵ) یارییەکە لەنێوان دوو تیپ بەڕێوە دەچێت. ھەردوو تیپیش بە مەبەستی بردنەوە ھەوڵ دەدەن زۆرترین خاڵ لە سەبەتەی تیپەکەی تر تۆمار بکەن. لەم یارییەدا ھەر تیپێک لە ٥ یاریزان پێک دێت. لە ئەمریکادا ئەم یارییە بە ھۆی خولی ئێن بی ئەیەوە خاوەن گرنگییەکی زۆرە.
    یاریگای تۆپی سەبەتە
    یاریگای نێودەوڵەتی درێژیی 28م و پانییشی 15م، بەڵام دەتوانرێت کەم بکرێتەوە بۆ 26 م بۆ 14م.
    ژمارەی درێسی یاریزانان
    دەبێ ژمارەی درێسی یاریزانان لەنێوان ٣ بۆ ١٥ بێت و دەتوانرێت دوو یاریزان ژمارەی درێسەکانیان ١٦ بۆ ٩٩ بێت؛ دەبێت ژمارەی دواوەی درێسەکە ٢٠ سم بێت و ژمارەی پێشەوە ١٠ سم بێت و ٥ سم دوور بێت لە ڕیکلامی سەر درێسەکە٠
    ناوبژیوانان
    سێ نابژیوان لە یاریگادا ھەن جگە لە تۆمارکەر و یاریدەدەری تۆمارکەر و کاتگر و کاتگری ٢٤ چرکە.
    یاساکانی باسکە
    تیپ دەبێ لەماوەی ٢٤ چرکە ھێرشێ تەواو بکەن و ئەم ٢٤ چرکە تازە دەکرێتەوە بە تۆمارکردنی خاڵ و گەر تۆپەکە بەر ڕینگی سەبەتەکە بکەوێت ئەوا کاتەکە دووبارە دەبێتەوە.
    دەبێ تیپێک لە ماوەی ٨ چرکەدا تۆپەکە لەنیوەی یاریگای خۆیان ببەنە یاریگاکەی وان
    یاریزان دەتوانێت بە تۆپەوە بڕوات و تەپ تەپەش بکات بەمەرجێ تەپ تەپە بە یەک دەست بێت. نابێ تیپ لەھەر چارەگێک ٤ ھەڵە تۆمار بکات گەر تیپێ چوار ھەڵەی کرد لە چارەگێ ئەوا تۆپ دەدرێ بە تیپی بەرامبەر و لەگەڵ لێدانی تیپی سەربەست.
    نابێ یاریزان لە ٥ ھەڵە تۆمار بکا لە ھەر چارەگێ گەر کردیشی ئەوا دەکرێتە دەرەوە و نابێ بەردەوام بێ لەیاریگا لەگەڵ ئەوەشدا ڕاھێنەر دەتوانێت یاریزانێک بخاتە شوێنی ئەو.
    نابێ یاریزان شتێک بەکاربھێنێت ببێتە ھۆی ئەزیەت بۆ یاریزانی بەرامبەر.

Komentáře •