Video není dostupné.
Omlouváme se.

مەزهەری خاڵقی - ئاواتی : Mezher Xalqî - Awatî

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 6. 06. 2021
  • مەزهەری خاڵقی - ئاواتی
    مەستانە دەناڵێنێ لەم گوڵشەندا کەناری
    وەستاوە لە سای سونبوڵ دەڵێی بەزمی بەهاری
    دڵشادە بە لەنجەی گوڵ، پشکاوە بە بای بەهاری
    حەیرانی چەمەن قومری دەڵێی بەزمی بەهاری
    دەمسازە لەگەڵ مەستان، خەمڵیوە خەیاڵاتی
    بەزمێکە زەریف و جوان، ئاواتییە ئاواتی
    بەزمێ لە چەمەنزاری سەرتاسەری کوردەواری
    چەن خۆشە ئیلاهی چەن بەری خێڵ و دەواهی
    ڕەنگینە دەرودەشتی سەرشانی کەل و هەواری
    ڕەبی چە بەهەشتێکە چەم و دۆڵ و کەناری
    وەک نەخشی دەسی ماهی شاخ و چەمەن و کانی
    نەخشێکە زەریف و جوان، ئاواتییە ئاواتی
    مەستانە دەناڵێنێ لەم گوڵشەندا کەناری
    وەستاوە لە سای سونبوڵ دەڵێی بەزمی بەهاری
    دڵشادە بە لەنجەی گوڵ، پشکاوە بە بای بەهاری
    حەیرانی چەمەن قومری دەڵێی بەزمی بەهاری
    دەمسازە لەگەڵ مەستان، خەمڵیوە خەیاڵاتی
    بەزمێکە زەریف و جوان، ئاواتییە ئاواتی

Komentáře • 4