Marzya Fariqy - Wara Yarm (Lyrics ) | مەرزییە فەریقی - وەرە یارم - ژێرنوس

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 10. 09. 2024
  • ژیانی مەرزییەی فەریقی:
    مەرزیە فەریقی ساڵی ١٩٥٨ زایینی لە شاری مەریوانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، بەڵام دایک و باوک و کەسوکاری خەڵکی شاری سنەن. خوێندنی سەرەتایی لە مەریوان دەست پێ کردووە؛ ھەر لە تەمەنی نۆ ساڵییەوە حەزی لە گۆرانی و شانۆ بووە. چەندین جار لە قوتابخانەکەیاندا لە بۆنە و جەژنەکاندا بەشداری کردووە و لە تیپی شانۆشدا چالاکی نواندووە.
    مەرزیە لە سەرەتادا بە گۆرانیی فارسی و بە گۆرانییەکانی فەتانە وەلیدی دەستی بە تێکۆشان کردووە. بەڵام لەبەر ئەو زوڵم و زۆرییەی کە حکوومەتی حاکم لە کورد و زمان و ئەدەب و ھۆنەری کوردی دەکرد، وازی لە گۆرانیی فارسی ھێناوە و گوتنی گۆرانی کوردی دەست پێ کردووە.
    مەرزیە دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە مەریوان، لەبەر ئەوەی ئەو شارە بچووک و دەرەتان بۆ خوێندن کەم بووە، بۆ درێژەدان بە خوێندن چووەتە شاری سنەی ناوەندی پارێزگا. لەوێ چووەتە زانستە ئامادەیییەکان و خوێندنی مامۆستایەتی تەواو کردووە. ھەر لەو شارە ساڵی ١٩٧٧ لەگەڵ کۆڕی مۆسیقای سنە چەندین جار چووەتە سەر شانۆ و گۆرانی گوتووە. پاش تەواوکردنی ئەو دەورەیە لە سنە، گەڕاوەتەوە بۆ مەریوان و لە گوندێکی نزیک ئەو شارە بووە بە مامۆستا. مەرزیە پاش دوو ساڵ وانەگوتنەوە گوازراوەتەوە بۆ سنە و لەوێ، لەو شارە لە قوتابخانەی سەرەتایی دامەزراوە و دەستی بە وانە گوتنەوە کردووەتەوە.
    ساڵی ١٩٧٨ لەگەڵ ناسر ڕەزازی ژیانی ھاوسەری پێک دێنێت؛ لەبەر بەسەرداھاتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ناسر شانبەشان لە خۆنیشاندان و ڕێپێوان و خەبات دژی شای دەرکراو، خەباتی کردووە و کەوتووەتە ژێر چاوەدێری. کە ئێران ھاتووەتە سەر کار، لەگەڵ ناسر خەباتی خۆی بۆ ڕزگاریی کوردستان ھەر درێژە پێ داوە، بەڵام ئەمجارەیان گیراوە و بۆ ماوەیکی کورت کەوتووەتە بەندیخانە و کاری مامۆستایەتییەکەی لێ سێندراوەتەوە.
    ساڵی ١٩٨٠ کە کۆماری ئیسلامی شارەکانی کوردستانی خستەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆی، مەرزیەش لەبەر ڕاوەدوونان و گرتن نەیتوانی لە شاردا بمێنێتەوە و چووە بۆ لای ناسر لە شاخ و ئەویش بوو بە پێشمەرگە.
    یەکەمین گۆرانیی کوردی کە مەرزیە فەریقی تۆماری کرد: «لەسەر کانی دێتەوە لێو بە کەنی و گۆزە بە شانەوە» بوو. مەرزیە فەریقی زۆر حەزی لە بیستنی کارە ھونەرییەکانی باشووری کوردستان بەتایبەت تیپی مۆسیقای سلێمانی بوو و زیاتر حەزی بە گۆرانییەکانی ھونەرمەندان کەریم کابان و قادر کابانی دەکرد.
    یەکەمین سروود کە مەرزیە، تۆماری کرد سرودی «سڵاو بۆ پێشمەرگە» بوو؛ دوای ئەوە گۆرانی «گیانەکەم بە ئاسمانی شین». ئەم گۆرانییە ھونەرمەندی کورد عەزیز شاھرۆخ گووتەیەتی بەڵام مەرزیە دەسکاری شیعرەکانی کردووە و لە قاڵبی شۆڕشگێڕیدا وتوویەتی دوای ئەوە گۆرانی «ماچی خودایی» و گۆرانی «پاییز». ئەمانە ھەموویان دیاریی سەردەمی پێشمەرگایەتین. دەتوانین بڵێین کە مەرزیە یەکەمین گۆرانیبێژی ژن بوو کە سرودی تۆمار کردووە.
    مەرزیە بەر لەوەی کە ببێ بەھاوسەری ناسر، لە سەردەمی شادا، لە سنە لەگەڵ فەرھەنگ و ھونەری ئەو شارە گۆرانی گوتووە، بەڵام لە سەردەمی کۆماری ئیسلامیدا کە تێکۆشانی ھونەری بۆ ژن قەدەغە بووە، وازی لە کاری ھونەری ھێناوە، بەڵام وەک باس کرا، لە سەردەمی شاخ کاری ھونەری دەس پێ کردووەتەوە. بەداخەوە لە شاخ لەبەر نەبوونی و بێ دەرەتانی ھونەری و پێشمەرگایەتی و چەندین ھۆکاری دیکە، ناچار لەگەڵ ناسر و منداڵەکانی وازیان لە پێشمەرگایەتی ھێناوە و ساڵی ١٩٨٥ چوونەتە وڵاتی سوید و وەکوو پەنابەر ماونەتەوە. مەرزییە لە سوید بووە بە خاوەن کوڕێکی دیکە بەناوی کاردۆ.
    سەرەتا مەرزیە لەگەڵ ناسر لە سوید و ئەورووپا، کاری ھونەری دەست پێ کردووەتەوە بەڵام لەبەر ئەوەی کە کاردۆی کوڕی منداڵ بووە، بۆ ماوەیەک لە کاری ھونەری دابڕاوە.
    دوای ماوەیەک دابڕان مەرزیە فەریقی دەست دەکاتەوە بە کاری ھونەری و لە ساڵی ١٩٩٥دا، لەگەڵ ناسر ڕەزازی ئەلبومێک بە ناوی (پایز) بڵاو دەکەنەوە کە لە ٧ تراک پێک ھاتووە.
    لە درێژەی کار و چالاکییە ھونەرییەکانی ھونەرمەند مەرزیە فەریقی لە ساڵی ١٩٩٩دا ئەلبومێکی تایبەت بە خۆی لە سوید بڵاو دەکاتەوە بە ناوی (بەڵێن بدە) کە لە ٧ تراک پێک ھاتووە.
    دواتر لەگەڵ ناسر لە سوێد، ئیتالیا، ئەڵمانیا، سویس بەلجیکا، بەریتانیا، دانمارک، فینلاند، ئوتریش، کەنەدا، ئوسترالیا و ئەمریکا لە ئاھەنگ و بەرنامەدا بەشداریان کردووە مەرزیە کاری ھونەری خۆی لەوێ پەرە پێ داوە و ھەمیشە داکۆکیکەری مافی ژنانیش بووە.
    دوای ئەم ئەلبومە مەرزیە فەریقی چەند کۆنسێرتی لە چەندین شاری کوردستان و وڵاتانی دیکە گێڕاوە
    ساڵی ٢٠٠٣ بۆ دواجار، کۆتا بەرھەمی بە ناوی «ھەموو شەو» بڵاو دەکاتەوە. وا بڕیار دەبێت کە ھونەرمەند مەرزیە فەریقی دوو ئەلبومی دیکە بڵاو بکاتەوە و زۆرینەی کارە میوزیکەکانی ھەردوو ئەلبومەکە بەشێکی تەواو و بەشێکیشی لە قۆناغی ئامادەکردندا دەبێن؛ تەنھا ئەوە دەمێنێت دەنگی مەرزیەیان لەسەر تۆمار بکرێت بەڵام بەداخەوە مەرگ ڕێگای پێ نادات ئەم کارانەی بە ئەنجام بگەیەنێت. لە ڕێکەوتی ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٥، بەھۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی سوید کۆچی دوای دەکات و تەرمەکەی دەگەڕێنرێتەوە کوردستان و لە گۆڕستانی سەیوان لە شاری سلێمانی بە خاک دەسپێردرێت.
    ...
    هۆنراوە: هێمن
    Lyrics:
    وەرە یارم وەرە ئەی تازە یارم
    وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم
    وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم
    وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم
    وەرە با دەست لە باڵاکەت وەرێنم
    وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم
    وەرە با دەست لە باڵاکەت وەرێنم
    وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم
    وەرە سووربە لەسەر وادە و بەڵێنی
    وەرە کوردبە ‌و مەکە پەیمان شکێنی
    وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ
    وەرە با هەست بکەم گەرمی لەشی تۆ
    وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ
    وەرە با هەست بکەم گەرمی لەشی تۆ
    وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
    کە بێزارم لە ماچی سینەمایی

Komentáře • 283

  • @KLPA
    @KLPA  Před rokem +14

    لە سناپچاتیش لەگەڵمان بن
    👻Klpa.a👻

  • @Balen_476
    @Balen_476 Před 3 měsíci +25

    لەگەل خۆشەویستەکەم بەیەکەوە ئیستا گوئ لەو گۆرانیە خۆش و پڕ هەستەی خاتوو مەرزیە ئەگرین ، بۆ یادگاری ♥️

  • @twananawzad5711
    @twananawzad5711 Před rokem +53

    وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم!
    وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم!
    وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم!
    وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم!
    وەرە خاسەکەوی ڕام و کەویی من!
    وەرە ئیلهامەکەی نیوە شەوی من!
    وەرە ئۆخژنی سینەی پڕ گڕی من!
    وەرە پیرۆزەکەی بەرزە فڕی من!
    وەرە ئاونگی سەر پەلکی گوڵی سوور!
    وەرە ئاورینگی گەرم و مەشخەڵی نوور!
    وەرە ئەی ڕێژنە بارانی بەهاری!
    وەرە شێعری تەڕی پڕ وردەکاری!
    وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم!
    وەرە ئەی شاگوڵی مێرگی ئەوینم!
    وەرە کاروانکوژەی کاتی بەیانیم!
    وەرە بیرەوەری و ئاواتی جوانیم!
    وەرە ئەی بوت هەتاکوو بتپەرستم!
    وەرە مەمکۆڵەکەت بگرم لە مستم!
    وەرە ئەی «خەج»، وەرە ئەی «خاتووزین»م!
    وەرە با بەژن و باڵاکەت ببینم!
    وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم!
    وەرە با بسکەکەت لادا هەناسەم!
    وەرە با هەڵمژم ئەم لێوە گەرمە!
    وەرە با هەڵگوشم ئەم ڕانە نەرمە!
    وەرە جوانێ، وەرە نازت بکێشم!
    وەرە وەک دەستەگوڵ داتنێم لە پێشم!
    وەرە با بەس بکەم ئەو باوە باوە!
    وەرە با بێن بکەم ئەو بسکە خاوە!
    وەرە با دەس لە باڵاکەت وەرێنم!
    وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم!
    وەرە سوور بە لەسەر وادە و بەڵێنی!
    وەرە کورد بە و مەکە پەیمان شکێنی!
    وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ!
    وەرە با هەست بکەم گەرمی لەشی تۆ!
    وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی!
    کە بێزارم لە ماچی سینەمایی!
    مام هێمن
    14/5/2023
    7:33pm
    Sulaymaniyah

    • @daryakan2550
      @daryakan2550 Před rokem +1

      ده سته كانت خوشبن

    • @sana6043
      @sana6043 Před rokem

      تەواوی گۆرانیەکە لەکوێ دەستم بکەوێ بەڕێز؟

    • @twananawzad5711
      @twananawzad5711 Před rokem

      ​@@sana6043گۆرانیەکە تەواوە خاتوو مەرزیە هەموو شیعرەکەی بەکار نەهێناوە

    • @sana6043
      @sana6043 Před rokem +1

      @@twananawzad5711 باشە دەستخۆش

    • @Edward_Salson47
      @Edward_Salson47 Před 8 měsíci +4

      زۆر مەحبووبیت
      یەکەم لەبەر شیعرەکە داتناوە پێتناساندم زۆر سوپاس
      دووەم لەبەر ڕەسمەکەی سەر پڕۆفایلت کە جەنابی سەرۆکمان پێشەوا قازی موحەممەدە درود بۆ ڕۆحی

  • @user-fr9mn8po6s
    @user-fr9mn8po6s Před 6 měsíci +40

    ئەمشەو لەگەڵ خۆشەویستی ژیانم گوێ لەم گۆرانییە پڕ چێژە دەگرین و هەست دەکەین بۆ ئێمە وتراووە وپڕە لە یادگاری بۆمان .. بۆ یادگاری 14/2/2024. 11:26. ♥️

    • @rozha2543
      @rozha2543 Před 6 měsíci +2

      That's cute :]

    • @hograli99
      @hograli99 Před 4 měsíci +1

      یاد گاری زۆر دروست مەکەن

    • @ms_potter
      @ms_potter Před 3 měsíci

      Kay bet mnu awish awa bin......🙂

    • @nashataha66
      @nashataha66 Před 3 měsíci

      Pekawa Mawn ?

    • @ms_potter
      @ms_potter Před 3 měsíci

      ke ema ? yan awan?

  • @nu7yy
    @nu7yy Před rokem +67

    وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ..
    لە هەولێرم، تازە لە خەو هەستاوم و دیسان وەک هەموو ڕۆژێکی ئەو چوار مانگەی ڕابردوو دەبێ بچمەوە سەر کار..
    ڕاستی دەمێکە هەستەکانم مردوون، بەڵام بۆ خاتری ئەو تروسکاییەی مەرزیە لە دڵمدا زیندووی کردەوە، بۆ خاتری ئەو تۆزقاڵە هەستەی ماومە و شعورم دەجوڵێنێ، دەمەوێ پێت بڵێم، هەر چەندە مناڵێکیشت هەیە بەڵام هێشتان خۆشمدەوێی..!
    بیرت دەکەم کازیوەکەم..! 🌻🖤
    یاڵا تاخیر بووم بۆ کار، زۆریش سەرمامە دەبێ بڕۆم.
    28/1/2023..

    • @dekan033
      @dekan033 Před rokem +3

      کۆمێنتەکەت زۆجوانبوو ، شتێکی لەمندابوو سکرینم کرد...🤍

    • @nu7yy
      @nu7yy Před rokem +7

      بەئازارترین کات ئەو کاتەیە، ئینسان دەبینێت ئەو شتەی کە ئەم تەمەنێک خەونی پێوە بینیووە، کەسێک بە واقع ھەیەتی و ھەیبووە، و دەشیبێت. ئەو شتەی، ئەم تەمەنێک ھەوڵی بۆ داوە، کەسێک بێ ماندووبوون بەدەستی دەهێنێ! ئەمە ئیتر زۆر بە ئازارە. ئیرەیی نیە نا، حەسرەتی تەمەنێکە، ئازارە، مردنە. تێمدەگەی عەزیزم؟
      ...

    • @dekan033
      @dekan033 Před rokem +4

      @@nu7yy ئازارێک نیەلەوەسەختر بێگومانم.. وەکو ئەوەیە تۆوێک بچێنیت و ببێتەگوڵ کەسێکی کە بۆنی بکات... لێ هەمووشت بێ فایدەیە تازە درەنگە زۆر..

    • @soranfarhan0258
      @soranfarhan0258 Před rokem +2

      مرۆڤ هه‌ر جیه‌ك بیت كێشه‌ نییه‌ .. به‌س نا ئومید نه‌كریت له‌وه‌ی كه‌ ده‌یه‌ویت به‌ ده‌ستی به‌هێنیت . رابردوو خۆشترین كاته‌كانی ژیانم بوو جی له‌ داهاتوه‌ك بكه‌م كه‌ هیجی تێدا نییه‌ بۆ من ..؟! 😢

    • @lily.0101
      @lily.0101 Před 4 měsíci +1

      چەند جوانت گوتبو … تازە لە تیکتۆک لەسەر ئەو نوسینە جوانەت ڤیدیۆیەک دانرابو 😍

  • @user-zg7ei3yr2m
    @user-zg7ei3yr2m Před 4 měsíci +29

    ٢٤/٤/٢٠٢٤ لە داخلیم بەحساب بەتەمابووین سەعی بکەم دانیشتووم چاکەم ساردبووەوەو خەیاڵ و بێتاقەت بوون لەم هەموو شتەی ڕووئەیات بێزاری کردووم
    کێشەکە ئەوەیە بیری کەس ناکەم و دڵشکاویش نییم … هەر ئەونەی مرۆڤم و هەست بە مرۆڤایەتی ئەکەم زۆرترە لە پێویست بۆ ئەوەی هەست بەجوانی ئەم هۆنراوەیە بکەی لەم پیسیەی تیایایین

  • @meersamii5474
    @meersamii5474 Před rokem +209

    بەهۆی چارەنوس بێت یان غەدری ڕۆژگار، تۆ نەکەوتیتە ژیانمەوە بەڵام لە دڵمدا جێگەت بۆ هیچ کەسێک نەهێشت.... 26/1/2023 لە حەماڵی،

    • @Dr.Hamyar
      @Dr.Hamyar Před rokem +5

      Unfortunately

    • @mahnazebrahim1361
      @mahnazebrahim1361 Před rokem +4

      خوا قوەتو با🥲✨

    • @meersamii5474
      @meersamii5474 Před rokem

      @@mahnazebrahim1361 ئەزیزی

    • @mhamad382
      @mhamad382 Před rokem

      💔💔💔

    • @nightow6753
      @nightow6753 Před rokem +12

      منیش ئەوشتانەم بەسەر هاتوە براکەم بەڵام بێ ئاگا بووم لەوەی خوای گەورە کەسێکی‌ زۆر باشی بۆ داناوم جگە لەوەش دایمەن یەک دۆحا بکە بڵێ خوایە گیان ئەوەی من دەمەوێت قەت نەبێت یلە ئەوە نەبێت کەتۆ دات ناوە بۆم

  • @KanarAbdulrahman-xn9zl
    @KanarAbdulrahman-xn9zl Před 4 měsíci +24

    با ئەمە ببێتە یادگاریەکی جوان ئەمڕۆ ۱/٥/۲٠۲٤ ئینتیحانی ٦٠م هەیە خوایە گیان داخڵ ببم ئەو دەرەجەیەی خۆم ئەمەوێ بەدەستی بهێنم ئامین😊

  • @kpopstankurdish9697
    @kpopstankurdish9697 Před 4 měsíci +8

    نازانم ژیان بۆ ئەوەنە سەخت و بێتام بووە تا دوێنێ بوو ئەمردم بۆ ئاواتەکانم خەمی ژیانی داهاتووم بو کەچی ئێستا....نازانم حەزم لە هیچ نەماوە هەر ئەوەنەی ئەژیم تەواو لەپڕ مرۆڤ لە هەموو شتێک زۆر پیس سارد ئەبێتەوە تەنانەت خۆشی نازانێت بۆ !یان بۆچی! خەمەکانی ڕابردوو نەیەڵن چێژ لە ژیانی ئێستات ببینیت وەک خەمی ئێستان بۆ داهاتوو هەموو شتێک زۆر قورستر بووە لەوەی کە بیری لێ ئەکەینەوە 🤍🖤

  • @sanmardan8387
    @sanmardan8387 Před rokem +14

    18/3/2023 ئەم تاریخەش با بمێنێ قورسترین ڕۆژەکانی ژیانم

  • @Liiinn444
    @Liiinn444 Před 5 měsíci +27

    25/3/2024 ،دووشەمە... وزاری تەنیا 2-3 مانگی ماوە خەریکە گەشتی چەن ساڵەی خوێندنم کۆتایی دێت چەندین سەختی و ناخۆشیم تێپەڕاند الحمداللە.. ان شاء اللە ساڵێتر ئەم کاتانە کە سەیری ئەم کۆمێنتە ئەکەم لەو شوێنە وەرگیراوم کە دڵم ئەیەوێ ..ئەم گۆرانیەش دڵمی پڕ کردووە و بە دیار کتێبەکانمەوە 🌚🖤

    • @x_wolfiegirl_x3258
      @x_wolfiegirl_x3258 Před 5 měsíci +2

      بە هیوای دەرەجەی بەرز و بچیتە ئەو شوێبەی کە خۆت ئەتەوێ ان شا الله

    • @Liiinn444
      @Liiinn444 Před 5 měsíci +1

      @@x_wolfiegirl_x3258ئامین زۆر سوپاس ❤

    • @sawenmustafa3770
      @sawenmustafa3770 Před 3 měsíci +1

      ئەکێدم پێت دێت و زیاتریش ان شاءالله ❤

    • @Liiinn444
      @Liiinn444 Před 3 měsíci

      @@sawenmustafa3770 زۆر سوپاس ٲن شاء اللە دوعام بۆ بکە زۆرم نەماوە🥺

    • @muhammadomr1
      @muhammadomr1 Před 2 měsíci

      خودا ئاسانی بکات بەڕاستی نزیکبونەوەی کاتی وزاری زۆر ناخۆشە😊

  • @gashbinkadhim7395
    @gashbinkadhim7395 Před rokem +15

    تازە لە ئینتیحان تەواو بووم الحمد للە زۆر باش بووم وتم با گۆرانییەکی خۆش بکەم بەسەر ئەو دڵخۆشییەما❤️‍🔥🤓

  • @Loyalty-122
    @Loyalty-122 Před rokem +15

    کچێک هۆکاری بوونمە لەم ژیانە ❤️🫀

  • @husen0114
    @husen0114 Před 2 lety +17

    2:39 ay hawarr❤️🔥

  • @Kak-7amo1
    @Kak-7amo1 Před 3 měsíci +9

    18/5/2024
    الحمدالله ئەوانەی کەئەمەویست خەریکە بەدیدێت خەریکە بەو کەسەئەگەم خۆشمدەوێت خوایەگیان شتەکان بەو شێوەیە بڕوات کە ئەمانەوێ

    • @چاویتۆ
      @چاویتۆ Před 3 měsíci +1

      خۆزگەم بەخۆت

    • @karoghasemi4046
      @karoghasemi4046 Před 3 měsíci

      هەزار جار سوپاس بۆ خووای گەورە ❤

    • @r6expert295
      @r6expert295 Před 3 měsíci

      انشالله هەموو شتەک بە باشی دەڕوا برای من بەس لە جیاتی دوعای ئەوەی بکەی شتەکان ئەوها بڕۆن کە دەتەوێ .. دوعای ئەوەی بکە شتەکان ئەوها بڕۆن کە خوای گەورە دەیەوێ و لۆی دانای ❤

  • @benaw3434
    @benaw3434 Před rokem +24

    تکایە خوایە با بۆ من بێ ئەگەر خێریشی تیا نیە خێرم بۆ تێبکە خوایە دڵم بەس ئەو ئەبینێ

    • @paiamahamd1776
      @paiamahamd1776 Před rokem +4

      هەموو ڕۆژێکی ڕەمەزانی پار لە مزگەوت و لە ماڵەوە بە گریانەوە ئەو دوعایەم ئەکرد, سپاس بۆ خوا دوای هەوڵدانێکی زۆر و سەخت بەو گەشتم . خوای گەورە بۆ تۆیشی ئاسانکات 🤲🏻

    • @bahashtqadr
      @bahashtqadr Před 2 měsíci

      بوو ان شاءلله؟🥲

  • @jilan116
    @jilan116 Před rokem +8

    وێران بونێکی زۆر بەلام لەبەر ئەم ئازارە هەستم بە گەورەبونێکی زیادە رەو کرد سوپاست دەکەم خودایە بۆ هێنانە پێشی ئەو ناخۆشیە لەبەر ئەوەی دووای ئەم روداوە مێشکێکی کاملم بۆ دروست بوو❤3/1/2021 ئێوارەی پێنجشەمە

  • @Shniiii
    @Shniiii Před rokem +9

    نازانم ڕۆژگار بەرەو کوێ دەمبا نازانم ڕێگاکەی ئێمە کۆتایی دێ یان نا بەڵام ئاواتەخوازم ڕۆژێک لەژێر نمەی بارانی پەروەردگار سەر لەسەر شانت باسی ئەم ڕۆژە سەخت و تێکەڵانەی ئەم ڕۆژانەت بۆ بکەم…. هیوادارم شانی تۆ بێت نەک کەسی تر🤍
    ١/٦/٢٠٢٣
    ٨:٠٦ ئێوارە
    بۆ یادگاری

  • @alpham7322
    @alpham7322 Před rokem +7

    وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ
    وەرە با هەست بکەم گەرمی لەشی تۆ
    وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ
    وەرە با هەست بکەم گەرمی لەشی تۆ
    وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
    وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی
    کە بێزارم لە ماچی سینەمایی
    #xanm 🖤❄️
    30/7/2023

  • @venerian5057
    @venerian5057 Před 9 měsíci +6

    نە من حەقی لێخۆشبوونم هەیە. نە تۆ شایەنی ئەوە بوویت،لەبیرتکردم و بەوە نەوەستای نەفرەتم لێ ئەکەیت.هێشتا دڵم تێر سزا نەبووە و حەقی خۆت وەرنەگرتووە…لێم خۆشمەبە💜🔱

    • @unknown-jm5xm
      @unknown-jm5xm Před 9 měsíci

      Bwrawy❤

    • @BalenSarwar
      @BalenSarwar Před 8 měsíci

      زۆر گەڕام بۆ بۆ نوسینێکی ئەو ها کەچی لای تۆ دۆزیمەوە دەستت خۆشبێت ..منیش هەمان شێوەم لێقەوماوە

  • @HamaOzeri
    @HamaOzeri Před 4 měsíci +2

    ئێستە لام نیت ساڵانێک تێ پەڕیوە ئێستەش ئەڵێم بگەریوە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ 🖤😍.

  • @alikarkuk7686
    @alikarkuk7686 Před rokem +20

    26/3/2023 شەوێک کە هیچ کات قەرار نەبوو بێت بەڵام هات ئێستا دڵخۆشم چونکە یارەکەم لەگەڵمایە ئەو کەسەی یەکەمجار ئاشقی بووم هەستەکەم ژیان لەلای من بەرەو جوان بوون ئەڕوا بەڵێنم داوە بیکەم بە شاژنی ماڵێک بەجێی ئەگەیەنم ئەو خەریک قورئان خوێندنە و منیش چاوەڕێی مامۆسام بانگ بفەرمووێ تا نوێژ بکەین و بەرەو کار بڕۆم
    باببێت بە یادگاری ،وەفایی .

  • @JoewrightJoewright-p3p

    ئەمڕۆ سەخترین ڕۆژی ژیانم بوو وە لە هەمان ڕۆژدا سپاس بۆ یەزدانی مەزن کە یارمەتی یام تا بتوانم بەسەر ئەو کێشەیەدا سەربکەوم 2024/9/9 😊🎀💕 بۆ یادگاری

  • @dzhwarothman862
    @dzhwarothman862 Před rokem +16

    پڕە لە کۆمێنتی دڵ تەنگیو بێزاری منیش بەقەت هەموو کۆمێنتەکانتان بێزاروو بێتاقەتم
    بەریتانیا لیڤەرپووڵ 1/2/2023

  • @l.d3748
    @l.d3748 Před 26 dny

    Hest û deng xweş, Merziya ji ew dengên ku qet ji xeyalên min derneketî, em kurd çend azarî di dengên xwe de radikin û çend hestên me giran in, weha be şorbûna hêstirên me jî ji yên hemû mirovahiyan bi zêdetir e.

  • @kasko4262
    @kasko4262 Před rokem +11

    (وەرە گیانم فیدای چاوی رەشی تۆ )
    چەند غەریبیت دەکەم

  • @AstiagTheGreat
    @AstiagTheGreat Před 6 měsíci +3

    ئەو شیعرەی مام هێمن و ئەو دەنگەی مەرزیە ئای کە تایبەتە 🤎

  • @mcharabati3857
    @mcharabati3857 Před rokem +16

    24/1/2023 شەوێک پڕ پڕ لەمردنێکی هێواش 💔

  • @zheerr6348
    @zheerr6348 Před 2 lety +10

    Hiwadarm zhyaneki pr hiwa w runakt habet wakw chon baw goraniana tushi betaqatyakman akay ka mut3ay le war agrin w jar jar bzayakish akayn lagali ba dam betaqatyawa 🖤

  • @awin9762
    @awin9762 Před rokem +1

    ماچی خودایی
    وەرە یارم وەرە ئەی تازە یارم!
    وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم!
    وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم!
    وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم!
    وەرە خاسەکەوی رام و کەوی من!
    وەرە ئیلھامەکەی نیوەشەوی من!
    وەرە ئۆخژەنی سینەی پڕ گڕی من!
    وەرە پیرۆزەکەی بەرزەفڕی من!
    وەرە ئاونگی سەر پەلکی گوڵی سور!
    وەرە ئاورینگی گەرم و مەشخەڵی نوور!
    وەرە ئەی ڕێژنە بارانی بەھاری!
    وەرە شێعری تەڕی پڕ وردەکاری!
    وەرە ئەی نەونەمامی باخی ژینم!
    وەرە ئەی شاگوڵی مێرگی ئەوینم!
    وەرە کاروانکوژەی کاتی بەیانیم!
    وەرە بیرەوەری و ئاواتی جوانیم!
    وەرە ئەی بوت ھەتاکوو بت پەرستم!
    وەرە مەمکۆڵەکەت بگرم لە مستم!
    وەرە ئەی (خەج) وەرە ئەی (خاتووزینم)!
    وەرە با بەژن و باڵاکەت ببینم!
    وەرە با دامرێ ئاوات و تاسەم!
    وەرە با بسکەکەت لادا ھەناسەم!
    وەرە با ھەڵمژم ئەم لێوە گەرمە!
    وەرە با ھەڵگووشم ئەم رانە نەرمە!
    وەرە جوانێ وەرە نازت بکێشم!
    وەرە وەک دەستەگوڵ دات نێم لە پێشم!
    وەرە با بەسی بکەم ئەو باوە باوە!
    وەرە با بێن بکەم ئەم بسکە خاوە!
    وەرە با دەس لە باڵاکەت وەرێنم!
    وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم!
    وەرە سوور بە لەسەر وادە و بەڵێنی!
    وەرە کورد بە و مەکە پەیمان شکێنی!
    وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ!
    وەرە با ھەست بکەم گەرمی لەشی تۆ!
    وەرە ماچم دەیە ماچی خودایی!
    کە بێزارم لە ماچی سینەمایی!

  • @SimaIsmael-
    @SimaIsmael- Před 3 měsíci +2

    با ئەم نوسینە هەبێ بۆ داهاتوو ...
    لە نێوەڕاستی کۆتا تاقیکردنەوەکانی کۆلێژ...
    لە کۆتایی ژیانی خوێندن، سەرەتای ژیانێکی پڕاو پڕ لە نامۆیی...
    وەرە با ببین بە یەک خاڵ لە گەردوون
    وەرە با لە تەنیشت یەک بین تا مردن
    25 may 2024

  • @safeenkamaran
    @safeenkamaran Před rokem +19

    سەرەتای وەرزی پایزە و شەوە و نم نم باران ئەبارێ
    ساتێک بۆ برینی ڕابردوو
    ١٥/١٠/٢٠٢٢
    ١٠:١٢

  • @NenaRoz-vb8cv
    @NenaRoz-vb8cv Před rokem +3

    4:30 , ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبوونتە کەچی لێرەنیت و بێئاگای لێم💔🎸

  • @shahryar9879
    @shahryar9879 Před 16 dny

    وەرە کوربە و مەکە پەیمان شێکنی 🍂
    وەرە ماچم دەیە ماچی خودای
    کە بێزارم لە ماچی سینەمایی 🖤

  • @amulli_01
    @amulli_01 Před 3 měsíci +1

    ئەمرۆشم بێ ئەو بەرێ کرد دەی قەینا با ئەو دلخۆش بێ بێ ئەویش بم کێشە نیە قوربانی چاوە رەشەکانی بم🌚،،

  • @artinsaidy1324
    @artinsaidy1324 Před 28 dny

    نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا ئەژین
    #مام هێمن
    ‌#خاتوو مەرزیە فەریقی

  • @Muhammad_.1443
    @Muhammad_.1443 Před 3 měsíci +1

    لە ئیشەوە گوێی لێ ئەگرم با بمێنێ یادگاری کۆڵێ ئاوات و خولیا بەتەمای بە دەسهێنانیم 🧡
    30/5/2024
    10:10

  • @halgwrdsuli4161
    @halgwrdsuli4161 Před rokem +5

    خۆ تازە ھەر نایەیت و ھی من نیت لە قەبری خۆت و ئاژداوت بەم قەحبەباب

  • @izanoy4817
    @izanoy4817 Před 2 lety +10

    Ay gyan ay gyannn….

  • @awen_ako20
    @awen_ako20 Před rokem +3

    25-12-2021 💔 لە حزەیەك ، قسەیەك ، بینینێك ، هیتر .... هۆكارە بۆ ئەوەی تائەبەد دڵخۆشی نەبینیت( وەرە)

  • @dilshadkhurshid733
    @dilshadkhurshid733 Před 4 měsíci +1

    خوا ئةزانى دنيايةك خةيالى جةندين سالةم بيرهاتةوة. لة يادگارى.. ❤❤❤❤❤

  • @shadyhamid4950
    @shadyhamid4950 Před 3 měsíci +2

    2.6.2024 کۆ تاڕۆژی تاقیکردنەوی زانکۆم ئەو ڕۆژانەش کۆتای ھات کەوامان ئەزانی قەت بە کۆتا نایەت زۆر یادگاری جێئەمێنن لە دوای خۆمان کە بیرمان نایەتەوە بەڵام تاکە شت لە بیر ناچێت مەیلی دڵە بۆ کەسێک کە لە مانای مەیل تێ ناگات .🙂

  • @choveenkhaled3654
    @choveenkhaled3654 Před rokem +1

    شیعرە جوان و تایبەتەکەی هێمنی مەزن ❤

  • @a7a407
    @a7a407 Před 4 měsíci +1

    My heart was craving for this song tonight

  • @tarza5596
    @tarza5596 Před 3 měsíci +1

    5/6/2024
    Lagal xoshauistakam ♥️

  • @honyamuhamad478
    @honyamuhamad478 Před rokem +4

    زۆر دەمێڪە نەمبینیوە بەدیار وێنەکانمان و دەنگی مەرزییە هەموو ئەو هەستە مردوانەم ژیانەوە کە بۆتم هەبوو لەگەڵی تێگەشتم کە هەرگیز نەمردوون ئاخر چۆن ئەکرێ بمرن ئەو هەستانەی کە ساڵانێک پێکەوە تیای ژیاین ئێستا کە نازانم لە کوێتو چی ئەکەی بڵێی هێشتا لەدڵت مابم و خۆشتبوێم ؟💔

  • @shkargamar3998
    @shkargamar3998 Před rokem +1

    بۆ یادگاری ڕۆژی29\5\2023\خودایە هەستەکەم بەرەو گەورە بون دەچم..خودایە زۆر ئەترسم لەوەی کە لەم ژیانە ئەوەی تۆ پێت داوم ئەو جیاوازیەی لەمنە ئەترسم ڕۆژێک وەک ئاگرێ بڵێسە دار بم سوتێنێ..خودا یارمەتیم بە😔

    • @abdullajawad2745
      @abdullajawad2745 Před rokem

      دەزانی ئەمنيش جياوازيم هەيە لە کۆمەلگا زۆر زۆر شوکرم خوا پێی داوم بەس خۆزگە وا نەدەبووم بۆ ئەوەی وەک کەسەکی ئاسايی بژيم

  • @spedaspeda163
    @spedaspeda163 Před rokem +1

    تۆ جوانترین رووداوی ژیانم بووی ئەزیزم🖤🫀2023/3/1 شەوی چوار شەممە

    • @sinajokar92
      @sinajokar92 Před 5 měsíci

      دقیقا مثه خودت ❤

  • @moonsgirl-x
    @moonsgirl-x Před 16 dny +1

    پۆلی 12 م بۆ خولی دووەم ئەخوێنم 31ی مانگ ئاخیر ئیمتیحانمە ئەویش دوو رۆژە بە دیار کتێبی فیزیاوە دانیشتووم مەیلم نیە بخوێنم ئەوەنە بێزار و دڵپرم نە هیوایەک بە خەونێک نیە تا دڵی خۆمی پێ خۆش بکەم لە بێزاریا هاتووم گوێ لەو گۆرانییە ئەگرم بە هەر حاڵ هیوای سەرکەوتنم بۆ بخوازن خوا سەرکەوتووتان کا انشاللە 🌚.
    25/8/2024"

    • @_ASY4_
      @_ASY4_ Před 15 dny

      یاخوا سەرکەوتووبی هەر ئەو چەن ڕۆژەت ماییە و تەواو کۆڵ مەدە ئەزیزم بەردەوام بە 🙏🏻🤍

  • @user-gm9ef4jv3l
    @user-gm9ef4jv3l Před 4 měsíci

    وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ ✨🙂
    دوای چوار مانگ ئەمڕۆ بینیمەوەە
    هێشتا چاوە ڕەکانی ئەتروسکێەوە
    هێستا نیگاکانی جوانن
    هێشتا پێەنینێکی جوانی هەیە
    دوای چوار مانگ
    هێشتا خۆشمەوێ💙✨

  • @ranjajalal3635
    @ranjajalal3635 Před rokem +8

    25/01/23 ئەبەدییە ڕۆشتنی تۆو سوتانی من

  • @safin8895
    @safin8895 Před 3 měsíci +2

    شەوێک وەکو هەموو شەوەکانی تر دیسان تەنیایی، هاورێیە دێرنەکەم میوانە لام پێکەوە لەگەڵ ئەم گۆرانیە یادێک لە برینەکانمان ئەکەینەوە....
    1-6-2024 3:8 am

  • @Wasmanmahmood
    @Wasmanmahmood Před rokem +7

    One of the best songs ì ever listen to it 🥹

  • @zheerkhalat1045
    @zheerkhalat1045 Před 4 měsíci +2

    گەر قەرار بێت خۆشی بوێیت ناڕواتـــ🤍بۆیە تکایە بۆکەس خۆتان خەمبار مەکەن دڵنیابن شایەنیــ نینـ🖤

  • @unhappyy22
    @unhappyy22 Před 2 dny +1

    وەرە گیانم فیدایی چاوی ڕەشی تۆ🖤 4:27

  • @abdulqadirmostafa5339
    @abdulqadirmostafa5339 Před 2 měsíci

    ئەهـ برا لەو دەنگە!😫

  • @tarzaslimani5542
    @tarzaslimani5542 Před rokem +3

    20/2/2023 یەکشەمە ئاااخ لەم ڕۆژە

  • @jgarxwen5932
    @jgarxwen5932 Před rokem +3

    Wara kurd ba u maka payman shkeny 😢

  • @diluzhna6005
    @diluzhna6005 Před 4 měsíci +3

    پێنچ ساڵی تەمەنی لێبردم 😔

  • @7amza_Hj
    @7amza_Hj Před rokem +19

    هيچ نیە تەنها گۆرانیەکە 💔🔥

  • @Hasty_Bahadin
    @Hasty_Bahadin Před 7 měsíci

    ٢٤/١/٢٠٢٤ یەکێک لەو شەوانە لە یاد ناکرێ
    بۆ یادگاری ❤️‍🔥❤️‍🔥

  • @baranshwan7981
    @baranshwan7981 Před rokem

    chawi rasht u pesti asmart bashi w narm u nyani w ashqi to 🖤🖤🖤🖤😓😓😓

  • @l.4na
    @l.4na Před rokem +2

    Ba bmene.......🌚

  • @livan5090
    @livan5090 Před rokem +8

    وەرە کورد بەو مەکە پەیمان شکێنی 💔

    • @sham7745
      @sham7745 Před měsícem

      La kurd payman shkentr nia! 💔

  • @user-js9lb2lp7w
    @user-js9lb2lp7w Před rokem +1

    بابمێنێ ئەم یادگاریە ❤ 11,5,2023 ئەڵمانیا

  • @rena81023
    @rena81023 Před 11 měsíci +2

    وەرە ئەی شەوچرای ڕوناکی ماڵم 🌸
    شەوێک لە شەوەکانی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣

  • @muhamadhunar490
    @muhamadhunar490 Před 4 měsíci +3

    جومعە و لەپاش ١٠ سەعات کارکردن و پێنج رۆژە هەواڵی ئەوەم زانی کە شووت کردوا و یەک ساڵ بوو نەمدیبووی ئەموت رۆژێ هەر یەک ئەبینیەوە بەڵام تازە دڵمت برد و منت کوشت فرێتدامە قوڵترین چاڵ و تەنها خۆم و یادگاریەکانم ماون و جار جار بزەیەک ئەخاتە سەر لێوم و چرکەیەک پاشی ئاهێکی حەسرەت هەڵدەکێشمەوە بۆ هەمیشە خۆشم دەوێی پێم ووت لە بەهەشت من هەڵبژێرە ووتی دەکرێ بۆ نا ههه
    ٢٦/٤/٢٠٢٤

  • @iamnotyou9977
    @iamnotyou9977 Před 10 dny

    گەشە حەزی پییە منیش حەزم پێیەتی 🥹😂👌🖤

  • @WshiarYons
    @WshiarYons Před 5 měsíci

    زۆرزۆرزۆرخۆشە❤❤❤

  • @p4rezz479
    @p4rezz479 Před 3 měsíci +2

    Amro 2024/6/7 qazhmer 4:17 bayani . Nazanm chimaa bere kasish nakam kasishm la dl nea balam dlm tanga🌚💔 hast akam shtek la zhyani mn tawaw nea ranga he aw hokarana bet basm krdwa nazanm bo hamu kasekm pee jey gumana . Ay xudaaaa chand saxtaaa am rozhana xoshm nazanm chimaw chi akammm dlm ba hech shteke deare kraw tang nabe atwani nawe bnem ra hatn . Ba bo yadgare bmenet bashkm chand salike tr jeawaz betu mrovakan aw kasa pesa nabn ka la meshkm drustm krdwa w hastm peyan krdwa☺️ . ( parez to bahezeeeee harchi buuu gringe pe mada magar bert chuuu chit te parandddd ba baheze bmenawaaaa nafst peweste petaaaaa xot xoshbweeeee hech shtekkk henday xot bo xot bash neaaaaaa ba hez baaa )♥️

  • @gashxalil305
    @gashxalil305 Před 5 měsíci

    10,:12 wara gyanm feday chawi rashi to❤

  • @_ASY4_
    @_ASY4_ Před 2 měsíci

    جەژنی قوربانە و کات ٢ی شەوە تەنها لە سوچێکی هۆڵەکە دانیشتیمە بیرکردنەوەی بەردەوام ناهێڵێک کەمێک ئاسوودە بم 💔🥀..!
    17/6/2024
    Monday
    2:25am
    Mood: 💔

  • @hunarhaji3182
    @hunarhaji3182 Před rokem

    بەڕاستی بەو دەنگەت ئەچمە خەیاڵ ئەفڕم

  • @user-bj8ju1ei7h
    @user-bj8ju1ei7h Před rokem +2

    Hamw comentakan xamawin ba amay mn wa nabet dllxosh bn zhyaneky jwana chezhy le bbynn wa goranyakash zor taybat

  • @golzarnaderi3083
    @golzarnaderi3083 Před 10 měsíci +1

    روحت شاد بانوی عزیز❤

  • @muhamadbasm5822
    @muhamadbasm5822 Před 9 dny

    24/9/1 bo asmani shenm💙

  • @xanm.41
    @xanm.41 Před 4 měsíci +2

    2024.5.10 _ 2014.5.10
    Friday _ Saturday
    1:56pm _ 5:44am
    (١٠)ساڵ تێپەڕی بەسەر کۆچت💔🙂

  • @dashniomar708
    @dashniomar708 Před 10 dny

    yada ❤️

  • @user-baharrawand2
    @user-baharrawand2 Před 4 měsíci +1

    to bas waraa hichy tr naa😄💔29/4/2024 5:24

  • @nanomamseni
    @nanomamseni Před 11 měsíci +1

    Tapo chawi mn warawa💔

  • @KanarAbdulrahman-xn9zl
    @KanarAbdulrahman-xn9zl Před 4 měsíci

    با ئەمە ببێتە یادگاریەکی جوان ئەمڕۆ ۱/٥/۲٠۲٤ ئینتیحانی ٦٠م هەیە خوایە گیان داخڵ ببم ئەو دەرەجەیەی خۆم ئەمەوێ بەدەستی بهێنم ئامین

  • @xulapeza2754
    @xulapeza2754 Před 2 měsíci

    وەرە یارم وەرە ئەی تازە یارم 😅

  • @eennnnn8629
    @eennnnn8629 Před 2 lety +3

    وه‌ره‌ گیانم فیدای ڕه‌شی تۆ

  • @hellcat7271
    @hellcat7271 Před rokem +3

    Am goranya u barekrdni zhyaneki saxt

  • @lily.0101
    @lily.0101 Před 4 měsíci

    Sbay imt7any 60y komallayatim haya xwaya darchm , galak gharibi awish dakam 💔

  • @fucklazhiiian
    @fucklazhiiian Před rokem +4

    گوناح نیە ئەو هەیە و من تەنیام💔💔:))؟؟؟

    • @DE.FEY1992
      @DE.FEY1992 Před rokem

      تۆ تەنها نیت :)

    • @fucklazhiiian
      @fucklazhiiian Před 11 měsíci +1

      @@DE.FEY1992 لە خوا زیاتر کەس شک نابەمم:)

  • @d1iiyaa
    @d1iiyaa Před 5 měsíci

    Da wara:)

  • @gasha863
    @gasha863 Před rokem

    بێتاقەتم یانی زۆر زۆر ئەوەنە کە هەموو کەس بەجێبێڵم بێم لێرا دەردە دڵ بکەم من ئێستا گەشتوومەتە ئەوەی داوای دڵخۆشیش ناکەم ….ئەمشەو وازم لەو باشیەی تۆش هێنا

  • @Flowerrvalleyy
    @Flowerrvalleyy Před 5 měsíci +2

    بیرت ئەکەم وەکو کەر هەنێک جار کەچی بیرم نەیە شێوەت چۆنە

  • @hamaali7763
    @hamaali7763 Před rokem

    هەرکات گوێم لەدەنگی ئەبێ دڵم بڕئەبێ و ئەوم بیردیتەوە☺️💔

  • @LAWYER_PERSIAN.
    @LAWYER_PERSIAN. Před 7 měsíci +1

    وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ🖤-
    10:32
    Feb-12-Monday....
    💙🍁!´

  • @h4kiiiim261
    @h4kiiiim261 Před 3 měsíci

    gullakam🥰

  • @hedinajat9120
    @hedinajat9120 Před rokem +3

    هايدەی کوردی خوای گەورە لێت خۆشبی
    ٣مانگ پێش رۆشتن
    ٢٠٢٣/١/٢٨ کات 4:44

  • @zakaria-ok3pw
    @zakaria-ok3pw Před 9 měsíci

    دنیایەکی فانی و هیچ چەندە زوو تێپەڕی تەمەن ☹️9/12/2023

  • @sunflower.777
    @sunflower.777 Před 2 měsíci

    28th june
    2 rozhitr emti7ani birkarima zor betaqatm u daxwenm🙂

    • @_ASY4_
      @_ASY4_ Před 2 měsíci

      ٪٩٩ ئەکیدم شەتبت کردییە چونکە گۆتیان زۆر گران بووە 🥀 خوا یارمەتیتان دا 🙏🏻

    • @sunflower.777
      @sunflower.777 Před 2 měsíci

      @@_ASY4_
      Arewalla🙂💔
      Inshallah gian

  • @Heshw_Farman
    @Heshw_Farman Před 17 dny +3

    12:12 🖤

  • @avend1529
    @avend1529 Před rokem

    وەرە گیانم فیدای چاوی رەشی تو 💔🔥

  • @Atlasss7
    @Atlasss7 Před 3 měsíci

    wara kurdba u maka payman shkeni…✨

  • @user-cn5gd1dl6b
    @user-cn5gd1dl6b Před 2 měsíci

    لە بەڕیتانیاوە لە تاونی چۆرلی گوێ لەمە ئەگرم ڕۆژانێکی فرە سەختە بۆم؟

  • @sazgarjaf2805
    @sazgarjaf2805 Před 2 měsíci

    3/7/2024 لەم شەوەیا بە گریانەوە گوێ لەم گۆرانیە ئەگرم و بەناو یادگاریەکانم ئەسوڕێمەوە لەگەڵ ئەو کەسەی کە جێی هێشتم نازانم بۆ؟ تەنیا ئەڵێم وەرە گیانم فیدای چاوی ڕەشی تۆ😢💔