باوەڕنما - تێڕوانینی ئیسلام لەبارەی چاوپیسی

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 29. 03. 2024
  • 3:00
    جاسم کەلاری: زانایانی ئیسلام ناکۆکن لەسەر هەبوونی چاوپیسی
    12:00
    د. مورشید خەزنەوی: خودا دەسەڵاتەکانی خۆی ناداتە کەسێک بۆ چاوپیسی بەکاریبهێنێت
    16:00
    د. محەممەد خانی: باوەڕ بە چیرۆکێک بکەی بەو چیرۆکە دەڕۆی
    تێڕوانینی ئیسلام لەبارەی چاوپیسی
    تێڕوانینی ئیسلام لەبارەی چاوپیسی مژاری بەرنامەی ئەمجارەی باوەڕنما بوو، بە میوانداری د. محەممەد خانی، دەروونناسی پەروەردەیی و مامۆستای زانکۆ، هەروەها مورشید خەزنەوی، دکتۆرا لە فیقهی ئیسلامی و مامۆستا جاسم کەلاری، ماستەر لە فیقهی ئیسلامی و پێشنوێژ و گوتارخوێن.
    سەرەتا مامۆستا جاسم کەلاری روونیکردەوە، زانایانی ئیسلام ناکۆکن لەسەر هەبوونی چاوپیسی، هەیە دەڵێت هەیە و هەشە دەڵێت نییە، گوتیش"هەردوولا کۆکن لەسەر ئەوەی کە بەهۆی خۆنواندن و خۆدەرخستنی کەسێک کە خوای گەورە شتێکی باشی پێدابێت و بەرامبەر هەژاران کە رێگەپێدراو نییە، خوای گەورە سزای ئەو کەسە بدات".
    جاسم کەلاری خەڵکی زۆر هەن کە شتێکیان نییە و زۆر پیویستییانە هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ چاوپیسی و دەڵێت" زۆر کەس هەن بۆ خۆدەربازکردن لە کێشەیەک دەڵێ چاو لێیداوم، یاخود ژن هەیە دەڵێ بەهۆی چاوەوە شووم نەکردووە".
    دکتۆر مورشید خەزنەوی کە زەڕەیەک باوەڕی بە چاوپیسی نەبوو و رایگەیاند، زۆر مامۆستای ئایینی هەن پشتگیری لە بوونی چاوپیسی دەکەن و بەشێکیان بازرگانی پێوەدەکەن و گوتی"ناکرێت خودای گەورە دەسەڵاتی خۆی بداتە بەندەیەکی ئەو بەندەیەش لە رێگەی چاوپیسییەوە بەرامبەر کەسێکی بێتاوان تاقیبکاتەوە، ئەمە ئەسڵ و ئەساسی نییە، بۆیە دەڵێم شتێک نییە بەناوی تیشک و لێزەری چاوپیسی".
    دکتۆر مورشید خەزنەوی روونیکردەوە کە بازاڕی چاوپیسی لەنێو دیاسپۆرای کوردی لە ئەوروپا گەرمە و بەناو مامۆستای ئایینی و شێخ هەن لە پارچەکانی کوردستانەوە دێننە ئەوروپا و بە حیساب چاوپیسی لەسەر خەڵک لادەدەن و بازرگانی پێوەدەکەن.
    لای خۆیەوە دکتۆر محەممەد خانی لەو بارەیەوەگوتی" جاوپیسی بەشکە لە خورافات، کەسێک باوەڕ بە چیرۆکێک بکات بەو چیرۆکە دەڕوات، بۆیە باوەڕکردن بە بوونی چاوپیسی دواکەوتنە و کۆمەڵگەیەک باوەڕی بە چاوپیسی بێت پێش ناکەوێت" دەشڵێت"باوەڕێک دروست بێت هەڵەش بێت کاریگەریی دەبێت".
    دکتۆر خانی ئاماژەی بەوەکرد، بەشێک لە وڵاتانی ناموسڵمان تەنانەت لە ئەوروپا باوەڕیان بە چاوپیسی هەیە
    دکتۆر محەممەد خانی گوتیشی" قورسە کۆمەڵگەیەک واز لە بڕوابوون بە چاوپیسی بێنێت".
  • Zábava

Komentáře • 56

  • @gwtyarsiwaly7215
    @gwtyarsiwaly7215 Před měsícem +5

    جێگەی سوپاس و پێزانینە ئەم هەڵقە بەرنامەیە، دەست خستنەسەر داب و نەرێتە بێزارانەی ناو کۆمەڵگا بۆخۆی کارێکی ناوازەیە وە ئازایەتیە.....
    من پێشنیار دەکەم زۆر گرنگیەوە بتوانن لەسەر بابەتێک کە زۆر قێزوێن و چاوگی زۆربەی کارەساتەکانە لە کۆمەڵگە کوردیا کە ئەویش
    درۆ کردنە درۆکردن درۆکردن.
    لە کاتی نوێژ کردن لە مزگەوت جێگەت دەست ناکەوێ نوێژی لێبکەی! دوای نوێژیش لە دەرەوەی مزگەوت زۆر زیرەک نەبیت زۆر باش درۆ دانەتاشی فیلت لێ ێەکەن بە گوێرەکە.
    تکایە بەرنامەیەک تەرخان کە بۆ ئەو بابەتە.
    دەستان خۆش

  • @siamandm.arjmand5076

    Dast xosh jor jovan boo

  • @sorankurd9425
    @sorankurd9425 Před měsícem +2

    بەراستی دکتۆر مەحەمد خانی هێندی زانیاری پن هەمووکەس بە جوانی لە بابەتەکە تێدەگەینت❤

  • @schamhomm1669
    @schamhomm1669 Před měsícem +2

    کاتێک زانیت نعمەتەکانی خوا زۆرە بەسەرتەوە، شانازی وکبریاء دەت شکێنێ، چاکە کردن لەسەرنعمەتەکانی خوا ،دەفعی ئەو تێکدانە دەکات وەک پێغەمبەر دەفەرمێت تصدقوا الصدقه تدفع البلاء

  • @user-vy3yf3xb3v
    @user-vy3yf3xb3v Před měsícem +1

    بەڕاستی تاکەبەرنامەیە کەبینیبێتم لەمیدییای کووردیدا ئەوانیتر سێمیوان دەعوەت ئەکەن مناقەشەی زۆر بیلعەکسی یەک قسەئەکەن وەختەهەلسن بۆیەک ناشگەنەئەنجام ئێمەش هیچمان بۆمەعلوم نابێ دەسخۆش بۆکاکەدەرونو ئەم فکرەجوانەی 👏👏👏

  • @kaywaneng421
    @kaywaneng421 Před 24 dny

    دەستان خۆش بەراستی بەرنامێیەکی بە سودە.

  • @harmedlschad5361
    @harmedlschad5361 Před měsícem

    دەستان خۆش بەڕاستی ئەم بابەتانە خزمەت بەکۆمەڵگای کوردی دەکات هەر بژین و بەردەوام بن ،ڕێزو سڵاوم بۆ مامۆستا ئاینیەکە بەڕاستی ئەم مامۆستایە ببێتە پێشڕەو بۆ مامۆستایانی ئاینی هەربژی مامۆستا کەلاری نموونەت زۆر بێت 🎉🎉

  • @sav143
    @sav143 Před měsícem +10

    ‎لە سورەتی کەهف دا خاوەن باخەکە خۆی بە گەورەتر و هۆکار ی ناز و نیعمەتەکەی زانی بۆیە خودا لێی سەندەوە. دەی ئەو خەڵکەش هەمان شت ئەکەن

  • @shalawsharafani
    @shalawsharafani Před měsícem +1

    ده ست خوش كاك ده رون ❤ به هيوام به رده وام بيت له سه ر جياوازي بابه ت برين و كيشه و نقصي عقلي كوملكا و هتد به رده وام بيت له كه ل ريزم به هيواي سه ركه وتن ❤️🌹✌️

  • @memeyara2
    @memeyara2 Před měsícem

    Ba jde barnmayki ba sud bu dastkant xosh bu 💕💕💕

  • @zanyarali9160
    @zanyarali9160 Před měsícem

    یەخوا دەستان خۆشبێت🌹

  • @Rewan.Mihemed
    @Rewan.Mihemed Před 27 dny

    Her biserketî bin
    Spas Xeznewî ❤

  • @wr4ypanda798
    @wr4ypanda798 Před měsícem

    Dastu chawtan xosh ❤

  • @AymanNaje
    @AymanNaje Před měsícem

    یەکێک لە پڕ چێژترین بەرنامەی کوردی❤

  • @akarjalal
    @akarjalal Před měsícem

    یەکەم جار ە لە تەواوی میدیای کوردیدا بە وازحی قسە لەسەر ئەو بابەتانە بکرێ لە لایەن کەسانێکەوە کە بەڕاستی شایەنی گوێ لێگرتنن، دەستخۆشیم هەیە بۆ هەمووتان

  • @nema7158
    @nema7158 Před měsícem

    Basod tren barnamay Kurdish media benebetm kasane roshn bir hatwn wa sód agayann nak dzhayate ❤️👍

  • @Sag-wp7ol
    @Sag-wp7ol Před měsícem +4

    وەک مرۆڤێکی موسڵمان لەو مەلایە کە نەیتوانی بەرگری لە ئیسلام و فەرموودەکان بکات بەهۆی ترس و شەرمەوە لە قیامەتدا گلەیی لێ دەکەم لەبەردەم خودا

    • @yousfmahmod506
      @yousfmahmod506 Před měsícem

      😂

    • @zanyarali9160
      @zanyarali9160 Před měsícem

      کام کێوە بەرزە بڕۆ بیگرە😂

    • @sav143
      @sav143 Před měsícem +1

      بزەبت.
      لە سورەتی کەهف داخاوەن باخەکە خۆی بە گەورەتر و هۆکار ی ناز و نیعمەتەکەی زانی بۆیە خودا لێی سەندەوە. دەی ئەو خەڵکەش هەمان شت ئەکەن

  • @siamandm.arjmand5076

  • @kurdanstar
    @kurdanstar Před měsícem

    dastan xosh bet.....tkaya barnamayek tarxan kan lasar "musayer u muxaiyal " la rrwangai hzr w dinawa...supas

  • @rupakkarim7806
    @rupakkarim7806 Před měsícem

    Harbzhin afarin bo taki kurd ka xarika etr bir akataua,chitr gwe la hamu malayak magrn wayan lekrduyn la mal nachinadar latrsi chau ka aslan buni nya

  • @Mohamad_ahmad
    @Mohamad_ahmad Před měsícem

    ❤❤

  • @samadchavoshi9552
    @samadchavoshi9552 Před měsícem +3

    بێ ئەخلاقی بەو ڕادەیەش بە مامۆستایەک بڵێی کەلاری ؟؟

  • @hemnmostafaei8164
    @hemnmostafaei8164 Před měsícem

    کاک عەتا لێرێت😊

  • @trifaarif9016
    @trifaarif9016 Před měsícem

    Am barnamaya nabyt bwastet hech nabyt bkreta haftana zooor grnga bo komalga.

  • @ShewaEzzadin
    @ShewaEzzadin Před měsícem

    🇹🇯🇹🇯

  • @limolimon5303
    @limolimon5303 Před měsícem

    وعن ابن عباس رضي الله عنهما قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : العين حق . متفق عليه ، زاد مسلم : ولو كان شيء سابق القدر سبقته العين .

  • @rupakkarim7806
    @rupakkarim7806 Před měsícem

    Mn zor pezaninm haya bot kak darun ka barchauruni bdayt ba yaka bayakay au kasanay ka dway qsay mala akaun lagal rezm bo mamostayani aine ka handekyan kasani tegashtu ba azmunn

  • @limolimon5303
    @limolimon5303 Před měsícem

    الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه، أما بعـد:
    ففي مسند الطيالسي أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : أكثر من يموت من أمتي بعد قضاء الله وقدره بالعين . وحسنه الألباني في صحيح الجامع .

  • @Sharazwryy
    @Sharazwryy Před měsícem

    Bas xom 200 kas zyatr azanm ka millionaire n bra 500 y chy sarw 10 hazar bas millionaire haya la kurdstan

  • @hamahamedhamed9342
    @hamahamedhamed9342 Před měsícem

    یەعنی چۆن چاو نیە مەلا جاسم بابەتی چاوی سفر کردەوە واتە هەر بونی نیە ئەمە غەڵەتە چاو و نەفەس هەیە پێغەمبەر د.خ وتوویەتی لە دوای قەزاوقەدەر ئۆمەتەکەم بە چاو ئەمرێ بەڵام ئەمەش نەبێتە هۆی ئەوەی ئەوەنە لە چاو بترسی و ئەوەنە باوەڕت پێی هەبێت کە هەرچیەک لە ژیانتدا ڕوبدات بڵێی چاوو حەسودی وای لێ کردوم

  • @schamhomm1669
    @schamhomm1669 Před měsícem

    وەڵا ڕێک وایە دەست وچاوتان خۆشبێت وڵاتی ئێمە یاخواخوبەهیچ نەگر😅

  • @yeldizjh
    @yeldizjh Před měsícem

    awa nawi aw kteba chibu ka dr xani wty?

    • @itsrozha
      @itsrozha Před měsícem +1

      attribution theory

    • @yeldizjh
      @yeldizjh Před měsícem

      Dasxosh@@itsrozha

  • @pshkokoye
    @pshkokoye Před měsícem

    .

  • @Sag-wp7ol
    @Sag-wp7ol Před měsícem +1

    بەخوا ئەگەر ڕەمەزان 1 ساڵ بوایە هەموو قورئان و فەرموودەکانیان ڕەتدەکردەوە، ڕامەزان بۆ یەک مانگ باشە الحمدلله

  • @sorangarde3830
    @sorangarde3830 Před měsícem +1

    که واته هه مووی هه له ی زۆری هه ره زۆری مه لاکان بووه ئه م ملله ته داماوه یان به لا ریدابردوه .به داغه وه

    • @zyadsaleh9644
      @zyadsaleh9644 Před měsícem

      واتا ئەم دوو دەجالە تۆیان گەمژاند بەم بەرنامەیە !!!!
      بەداخەوە ئەکەر مووسڵمان بیت هێندە نەزان بیت باوەڕت بە خودا و پێغەمبەر ص نەکەیت ، باوەڕ بەم دوو دەجالە بکەیت !!

    • @sorangarde3830
      @sorangarde3830 Před měsícem

      تۆ ته واوای کورم تۆ له کۆمیته که ی من گه شتوویت من نووسیمه من .بخوینه وه جوان ئینجا وه ره شت بنووسه باشه بابی بابم

    • @zyadsaleh9644
      @zyadsaleh9644 Před měsícem

      @@sorangarde3830
      جاخۆی کێشە کە لەوەدایە مرۆڤی نەزان کاتێک خۆی لە هیچ ناگات خۆی بەزانا دەخوێنێتەوە ، بەداخەوە !!!!
      کەواتا تۆ تەوانیت کوڕم لەکۆمێنتەکەی من نەگەیشتویت ،بەڵام من باش لەکۆمێنتەکەی تۆ گەیشتوم ئەگەر خەلەل لە ئەقڵو نوسینت دا نەبێت ئەمە کۆمێنتەکەتە بەهەڵە چنینەوە گەرچی ئەوە بەهەڵە هەژمار ناکرێت لێردا فەرموو (کەواتە هەمووی هەڵەی زۆری هەرە زۆری مەلاکان بووە ئەم میللەتە داماوەیان بە لاڕێ دا بردوە بە دا خەوە ) بۆت وەرگێڕم با کوڕی خۆم مانای چییە مانای وایە مەلاکان درۆیان لەگەڵ خەڵکی دا کردوە کە چەندین سەدەیە دەڵێن چاو پیس و حەسودی بونی هەیە و کاردەکات !!!
      بەڵام بە لەبنچینەوە ماناکەیت تێبگەیەنم (سەرەتا بڕۆرەسەر کۆمێنتەکەی یەکەمی من هەشت نۆجار بخۆێنەوە ) ماناڕاستیەکەی ئەوەیە بۆموسڵمان (قسە لەسەر موسڵمانە نەک یوود و یزیدی بۆموسڵمانە) واتا قورئان و حدیس درۆیە و خوڕافاتە باوەڕ پێنەکراوە ،مرۆڤ کاتێ دەیەوێت وەک مرۆڤ بدوێت دەزانێت چی دەڵێت بەڵام کاتێک مرۆڤێک هاوشێوەی ئاژەڵ بڕیار لەژیانی خۆی دەدات سەری لێ دەشێوێت کوڕی خۆم ،هیوادارم بەمێشک ێکی کراوەوە جارێکی تر گوێ لەبەرنامەکەش بگریتەوە بۆئەوەی بزانیت چۆن ئەم دوو لەش فرۆشە عەمامە بەسەرە بە ئایەتی قورئان و حەدیس دەڵێن درۆ و خوڕافات من مرۆڤم مرۆڤم باوەڕم بە باوەڕی هەموو تاکێک هەیە کەباوەڕی بە باوەڕی خۆی بێت مرۆڤانە بیر دەکەمەوە هەر مرۆڤێک ڕێزی ئەقڵ و بیر کردنەوەی خۆی نەرگرێت شایەنی ڕێز نییە .

    • @zyadsaleh9644
      @zyadsaleh9644 Před měsícem

      ئەگەر سەرت لێشێواوە دیسان هەووڵ بدە نوسراوی دیاری کراو ، شیکاری ،یاخود ووردبینی و ڕون کردنەوەکان ، تێبینی مەخوێنەوە، یاخود ناو کەوانەکان تەرک کە چونکە باوەڕم وایە لەتوانای تێگەیشتنی جەنابتان نەبێت .

  • @otmanali494
    @otmanali494 Před měsícem

    چاوپیسي، واتە بێئەقڵي، وەکو جنۆکە وایە چونکە وجودي نیە، مرۆڤي عەقڵدار هەرگیز چاوي پیس نابێت .

  • @drshaxawanhamadbanimarani
    @drshaxawanhamadbanimarani Před měsícem

    وەک و مامۆستا جاسم و حاجی کاروان دەڵێن چاوپیسی واتا تەکەبر و خۆ بەگەورە زانین و انتیقامی خوا .. خوای گەورە نە بە ئایاتی قورانی نە بە حەدیس هیچ سزایەکی بۆ کەسێک دانەناوە بە ناوی چاو پیسی کەواتا بونی نی یە

  • @bahramohamedhussain629
    @bahramohamedhussain629 Před měsícem

    چاوی پیس هه‌یه‌ سحر و جادوو هه‌یه‌ دووعاو نووشته‌ی خراپ هه‌یه‌ شه‌یتان هه‌یه‌ زۆر شتی تریش ئه‌ی خودا چیه‌ ؟ كاری چیه‌ ؟ چ توانایه‌كی هه‌یه‌ كه‌ نه‌توانێت كۆنترۆڵی ئه‌و شتانه‌ بكات كه‌ زه‌ره‌ر و زیانیان هه‌یه‌ بۆ به‌نده‌كانی ؟

    • @zyadsaleh9644
      @zyadsaleh9644 Před měsícem

      هەمووی هەیە ،خوداش کاری خۆی و کاری مرۆڤیشی سەرتا دیاری کردوە بۆ تێکڕای هەموو ئەمانە بەرگری داناوە بۆ چاوپیسی بۆ سیحر بۆ دوعاو نوشتە بۆ شەیتان بۆ زۆرشتی تریش بەڵام باسی تۆشی کردوە باوەڕت بە خودا نییە کە بەندەی ئەوەیت .

    • @bahramohamedhussain629
      @bahramohamedhussain629 Před měsícem

      @@zyadsaleh9644
      ئه‌ی ناڵێن خودا لولفه‌یكونه‌ ئه‌بوایه‌ ئه‌و شتانه‌ هه‌ر ناویش نه‌بوایه‌ له‌ حزوری ئه‌و خوا گه‌وره‌یه‌ی كه‌ ئێمه‌ به‌نده‌ی ئه‌وین

    • @bahramohamedhussain629
      @bahramohamedhussain629 Před měsícem

      @@zyadsaleh9644
      باوه‌ڕم به‌س به‌ خودا هه‌یه‌ بۆیه‌ پێت ئه‌ڵێم به‌س خودا هه‌یه‌ باقی هه‌موو قسه‌ی مرۆڤه‌و درۆیه‌

  • @sivar3
    @sivar3 Před měsícem +1

    تۆ سەیر ئەو دەسپێکە بێڕێزییە بکە بەرامبەر مامۆستا جاسم، ئەڵێت کەلاری وەک ئەوەی پرسیار ئاراستەی مناڵێک بکات، ئەگەر مەسولێک بوایە بیوێرایە ئاوها پرسیاری ئاراستە بکردایە بزانم شەق شەقانیان پێناکرد لەسەر ئەو مێزە، بێ ئحترامترین و بێ ئەتەکەێترین مرۆڤ بینابێتم ئەم پێشکەشکارەیە هیچ ی تیا بەسەر نییە، شایەنی ئەوەنییە لەگەڵ ئەم مامۆستا و دکتۆرە بەڕێزانە دانیشتنی هەیە...

  • @schamhomm1669
    @schamhomm1669 Před měsícem +1

    وەڵا سوچی هەموویەتی، مامۆستا دژی بوو خۆی فەرمووی بۆپینەکردنی کێشەیەکی قورسی نێوان دوان نەمتوانی بڵێم وانییە ، کەواتە بۆ پۆشینی عەیبەکان بێدەنگین بەڵام لەڕاستی بێدەنگ بوون بناغەی چەکەرەکردنی ئەو باوەڕانەیە لەمێشکی خەڵکانی سادەو خۆش باوەڕو مناڵەکان