مرحبا أختي أو سيدتي ، انتي لديك القبول و اسلوبك جميل ، أرجو منكي أن تقرئي اكثر الفلسفات الغربية و المادية حتى تهضمي فكرتها و عقائدها ثم إشرحيها للعامة. اتمنى لكي الموفقية
به لام به رئزگيان ئه وه له دينى ئيسلام زؤر به جوانى باسكراوه پئويستم به كه سئكى دورله دين چيه لئ ى وه رگرم بخوا ئه گه ر رأست و دروست له دين تئبگه ين هيچكات پئويستمان به فه لسه فه و ده رونناس نابئ
(بۆ شت مەگەڕێ دەنا لە دەستی دەدەی)زۆر ڕاستە وەکو خۆت وتت ئامۆژگاریەکی زۆر جوانە تەنانەت لە دینی ئیسلامدا ئەمە هەیە هەوڵێکی زۆر بۆ شتێکی دونیای بدەی یا پێی دەگەیت یا خودا دورتری دەکاتەوە،ئەو خەڵاتانەی خودا پێی داوین داوامان لێ دەکات لە دەستەکانماندا هەڵیبگرین نەوەک لە دڵمان چونکە ئەو خەڵاتو بەخشینانە ئەگەر نەمان خودا لێئ وەرگرتینەوە ئازاری دەست کەمترە لە ئازاری دڵ،ئەگەر لە دڵدا بن هۆگری دەبین هەم پارێزگاری و هەم ئازارەکەی قورسە ئەگەر لە دەستدا بن ئازاری کەمترە و کاتیە ئەم خەڵاتە ئەڕوا و دێت.هەربژیت ڕەوا خانی شیرین و جوان چاوەڕێی بەشی ٢❤
بە راستی جوانتان فەرموو، دەست خۆش 🌹🌹🌹
جزاك اللە جنة 🌷
دەست خوشکی بەڕێزمان بەڕاستی کچێکی نێگەیشتوی بەردەوام بە سەرکەوتوبیت
ئەگەر حەزتان کرد زیاتر لەسەری بدوێم، ئەوە ڤیدیۆی دووەمتان بۆ ئامادە دەکەم…
بەلێ چاوەرێم❤
چاوڕێین تکایە بەردەوامبە
دەستاننت ساغ ناوازە بوو، بەڵێ.
Bale
بەڵێ ئەرک نەبێ❤❤❤❤
رێزم بۆ ئەو خاتوونە بەڵام فەلسەفەکەی زۆر بە رووکەشی وەرگرتووە تەنها وشەکانی خوێندوونەتەوە من هیچ تێگەیشتنێکی سەبارەت بە فەلسەفەکە بەدی ناکەم تەنها کۆمەڵە وشەیەکی بە ڕواڵەت جوان دەردەبڕێت، ئەم پەیامەشم تایبەت بۆ موسڵمانەکانە ، تکایە مەکەونە ژێر کاریگەری هیچ فەلسەفەیەک ، چونکە کاتێک خۆت خوێندنەوە بۆ فەلسەفەکە ئەکەی ئەبینی چەندان کێشەی هەیە و خودی فەلسەفەکە شێواوە، کاتێک لەسەر ئەم فەلسەفەیە ئەخوێنیەوە ئەبینی هەر لەدوای مردنی (لاوتس) شوێنکەوتوانی توشی شێوانی فکری بوون چونکە فەلسەفە کە گرنگی بە سروشت ئەیا و توشی پەرستنی شتی جۆراو جۆر بوون وەکو مشک و مار و شەیتان و جنی خراپەرکار وە زۆر پەرستگاشیان بنیات نا، وە لەم فەلسەفەیەدا بڕوایان بە یەکبوون هەیە ( وحدە الوجود) کە کەم تا زۆر دەزانین کە ئەمە لەگەڵ ئاینی پیرۆزی ئیسلام و عەقڵ یەکناگرێتەوە و موسڵمان پێی کافر دەبێت، وەبە کەم سەیری عەقڵ دەکەن کە بنەمایەک بێت بۆ بەدەستهێنانی زانست ، وە لەلای طاویەکان تەمەن درێژی جۆرێکە لە پیرۆزی، وەبەدوای ژیانی نەمری دەگەڕان و هەندێک لە پەیڕەوان و زانایانیان بانگەشەی درێژبوونی تەمەنیان دەکرد بۆ چەند سەد ساڵێک … وەکو چۆن لە کتێبی ( طاو - تیی تشینگ ) هاتووە کە مامەڵەکردنی پاشایانە پیرۆزیتان بۆ دێنێت و وە بەوەش لەگەڵ طاو یەکدەگریت و بەیەک بوونیش لەگەڵ طاو واتای نەمریە .
طاو لای طاویزمەکان شتێکە کە هەموو شتەکان لەوەوە هاتوون و پێش هەموو شتێک طاو هەبووە .
وە پەیوەندیێکی بەهێزیش لەنێوان سەرلێشواوانی جیهانی وزە و ئاگای و یۆگا و ئەکسسبارز و کۆنفۆشیۆزی و طاوی هەیە
ئەمەش زۆر روونە کە ئاینێکی جیایەو موسڵمان نابێت بە هیچ شێوەیەک بڕوای بەم بابەتە دوور لە لۆجیکیانە هەبێت.
وە سەبارەت بەم ڤیدیۆیە ئەم قسانەی ئەم خاتوونە بەڕێزە کردی ئەگەر بێیت و لە کتێبی خودا قورئانی پیرۆز سەیر بکەیت شتەکان زۆر جوانتر و ئارامبەخشتر و قەیالکەرترن، وە بۆ ئاگاداری خۆیشی کە هیچ و بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی لە نێوان ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ئەم جۆرە فەلسەفەیە نیە چجای باپیرەگەورەیان کە طاوە و نەوەکانی کە یۆگا و طاقەی کەونی و ئەکسسبارز و جازبیەت و هەزار شتت تر ، وە وەکو لەم ڤیدیۆیە باسی دەکەیت کە دەڵێیت گرنگی زۆر بە شتانێک مەدە بۆ ئەوەی بۆت بێن نمونەی خوازبێنیت هێنایەوە ، من ئەلێم من کە قوتابیێک بم کەمێک بخوێنم و زۆر هەوڵ و ماندبوون و شەو نخونی بۆ نەکەم چونکە بەپێی طاویزم بێ ئەوە باشترین شتم بۆ دێنێت. !!
سەرچاوەی زانیارەکانم
هەر پێنج کتێبی طاوە کە ئەم پێنج کتێبە لای طاویەکان پیرۆزن .
لەگەڵ رێزم
بەڕێز نازانم لە سەرەتا تا کۆتایی گوێتان گرت یان نا، بەڵام زۆر باش رونی دەکەمەوە کە پێویست نییە بە هیچ کتێبەک سەدا سەد کاریگەر بی کە بە دەستی مرۆڤ نووسراوە.
و هەموو فەلسەفەیەک شتی تێدایە کە جێی گومان و رەخنە، یان قبول نەکردن بێ زۆر ئاساییە.
ئایینی خۆمان رێگری نەکردووە لێمان کە بە دوای فەلسەفە و زانست زانیارییەکاندا بگەڕێین، تێناگەم بۆ تۆ دەیکەی؟؟
دووبارە دەیڵێمە بەشیک لە خەڵک خۆی کردی بە ئایین، دەنا ئەوە ئایین نەبووە سەرەتا.
لە ئایینی ئیسلامیشدا لە مەزهەبەکاندا کەسانێک هەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان رەنگە چەند تفسیرێک بشێوێنن یان بە سیاسەتی بکەن، تاویزمیش بە هەمان شێوە شتی تێدایە کە کەسانێک شێواندوویانە.
.
لە هیچ شوێنەکیش مشک جرج نەپرستراوە نازانم کێ ئەو قسەیەی هێناوە.
و سەبارەی بە خوێندنەکە، رونی دەکەمەوە کە ئەو مەبەستی ئەوە نییە تەمبەڵ بی، تاویزم دەڵێ پەیوەست و وێڵ مەبە بە شتی دونیا ، و ئاینی ئیسلامیش هەمان شتمان لێ داوا دەکا.
یەک خاڵم پێ بڵێ لەوانەی کە گوتم دژ بە ئایینەکەمان بێ؟؟
ئینجا بەس بزانم (ت) بۆ کراوە بە (ط)
@@rawamohammed761 بەڕێزم هەیە دەڵێ تاویزم هەیە دەڵێ داویزم هەیە ئەلێ طاویزم بە پێی سەرچاوە جیاکان دەگۆرێ خۆشتان ئاماژەتان پێ کرد لە ناساندنی ناوەکە ، وەهەموویشم گوێ لێگرت شتێکی نوێ نیە خۆم دەمێکە خەریکی ئەم فەلسەفانەم ئەوەی کردوومە بەرچاورونیەک بۆ خوشک و برایانی موسڵمان کردوومە و ئاماژەم پێکردووە، سەبارەت بەوە من رێگری ئەکەم لە زانست نە خێر من رێگری ئەکەم لە فەلسەفە مردووکان کە خەڵکانێک بیانهەوێ دووبارە زیندوو بکرێنەوە چونکە لەوەیە کەسێک بەبێ خوێندنەوەی زۆر لەسەر بابەتەکە کۆمەڵێک هەڵەی فکری لا گەشە بکات و بەهەڵایا بچێت ، ئەگەر سەرچاوەی زۆر بخوێنیتەوە لە کۆتاییا کراوە بە ئاین بەڵام دیار نیە کە ئایا لاوتس بووە یاخود قوتابیەکان دەستکاری دەقەکانیان کردووە و وەکو ئاینیان ناساندووە ، وە سەبارەت بە ئاینی ئیسلام سەرچاوەکانی روونن و زۆر ئاشکران کەسانێک بە دوای زانین بن بڕوا بکەن خاتوون رێگا لادەرەکان بە ئاسانی جیا ئەکەنەوە لە ئیسلامی ڕاستی ،وە ئایا بەڕێزتان لە هیچ سەرچاوەی دروستی ئیسلام شتێکی وەرگرتووە کە بلێت ئاساییە تاحەدێکیش بێت بڕوات بەو فەلسەفانە هەبێ یاخود جێ بەجێیان بکەیت ئەگەر هەبێت سوپاست ئەکەم بۆم دابنێ ، بەڵام با دڵنیات بکەمەوە خاتوون خۆتان ماندوو مەکەن هیچی وا نادۆزنەوە لەو بوارە دەمێکە کار ئەکەم، وە بەڕێزم ورتر لەسەر ئەو بابەتی (تاویزم (داویزم) طاویزم )بخوێننەوە چونکە لەوێ باس لە شوێنکەوتوانی ئەکا کە دوای مردنی چۆن شوێنکەوتوانی کەوتنە پەرستنی سروشت و هەندێک ئاژەلی ناو سروشت کە ئێستاش هەن مشک و مار و جن و شەیتان ئەپەرستن
طاویزم دیدیگای خۆی هەیە بۆ وجود و کەون. مردن و تەقەموس و تەناسوخی ئەرواح بۆیە دڵنیات دەکەمەوە کە زۆر جیا یە لە ئیسلام و ئیسلام دژی ئەم فکرانەیە . هیوادارم بەڕێزتان باشتر بخوێننەوە لەسەر لەرووی مێژوو و فکرە و دیدگای بۆ ژیان و کۆمەڵگە ئەوسا لە قسەکانم تێ دەگەن.
Eagerly waiting for the second part! 👏🏻👏🏻👏🏻👏🏻
🙏
Paiamakat va jwany gasht har bzhyt agar ba ark nabet btwany basy falsafay nicha w dostoviskt bkait baray to dostovisky failaswfa zor spas.
دەستەکانت خۆش ڕەوا خان، بەردەوامبە ھیوای سەرکەوتنت بو دەخوازم، مڕۆڤ کە مڕونەتی نەبوو ھەر بە چەقبەستوویی دەمێنێتەوە، ئەوەم زۆر بە دڵبوو کە ھەموو شتێک بخوێنینەوە بەڵام باوەڕی سەد لەسەدمان پێی نەبێت، چونکە نووسینی مرۆڤ ھەمیشە ڕایە و ناکرێت لەھەموو بارودۆخێکدا تەفزیل بکرێت.
دەست خۆش بۆ بابەتە جوانەکەت،، من وا هەست دەکەم هەموو ئەم سیفەتانە لە خۆمدا هەیە بەلام لەگەل قسەکانی بەڕێزتان زیاتر درکم پێیکرد 🩷😁🌷
1:48 دەستخۆش، سەرکەوتوو بیت
بەڕایی من تۆ كچێكی خانەدانیت سەركەوتووبیت هەست بەئاسوودەی ئەكەم. كە گوێت بۆ ئەگرم ناوەكەشت زۆر خۆشە ❤
زۆر سوپاس
Har bzhit zor taibat bu chawa jwanakant xosh be
Her sax û silamt bî xanima hêja
خاتوون ماوەیەکی زۆر نیە متابعەت ئەکەم و گووێگرتم بەس شێوازی بیرکردنەوەتم زۆر بەدڵە بێ هیچ نیازێک خۆشمەوێی یاخوا سەرکەوتووتر بیت❤
شیرین گوفتار و ڕوخسار هەر هەبی 🥰
Dast khosh ❤
سوپاس بۆ ماندووبوونت خاتوونی بەڕێز، زۆر دڵخۆشم کەسانی وەک تۆ تێگەشتوو بوونی هەیە تایبەتتر کە ئەبینم خاتوونێك هەوڵی گەیاندنی تێگەشتنی خودیی و زانیاری ئەدات کە ئەم شتە ئەتوانم بڵێم لە کۆمەڵگای ئێـەدا نامۆیە و زیاتر بەهۆی کاریگەری (کلتوورە) ناشرین و هیچەکەمانەوە کە هەیە، هیوام بەردەوامیتە دڵخۆشم کە بەڕێزت هەستاویت بە شکاندنی ئەو (کلتوورە).
Zor supas , zor xoshym le dit wa videokant zor ba sudn ♥️♥️♥️
Dastt xosh❤😍
Zor chezhm le bine dastxosh ❤
چەند جوان و لەبەر دلانی ماشاءاللە❤
Dast xosh
دەستت خوشبی والله زور جوانه 🌹🌹
جێگایی شانازی
Dragons are water, naturally. Never care for a lost battle.
How proud you make me
Sometimes I wish Aries was water 🥺
بژیت خاتوون گیان
سەرکەوتوو بیت خاتوو ڕەوا
زۆر سپاس خاتوونی ژیر زۆر بەسوودبوو
مرحبا أختي أو سيدتي ، انتي لديك القبول و اسلوبك جميل ، أرجو منكي أن تقرئي اكثر الفلسفات الغربية و المادية حتى تهضمي فكرتها و عقائدها ثم إشرحيها للعامة.
اتمنى لكي الموفقية
دەست خۆش رەوا گیان ،گوێ لەخۆت و باوکیشت دەگرم ،ئیوە بونتان زۆر زەرورە بۆ کورد ،هەرهەبن گیانە❤🌺🌸🍀🌹💛
باوکی ناوی چیە بێزەحمەت؟
دەنگی ڤیدۆكە زۆر خراپە
دەست خۆش بەردەوام بە لەو قسە شەکرانە
بەس دەنگت نزمە لە ڤیدیۆکان💙
❤❤❤❤
Bardawamba Rawa Khan
زۆر سوپاا
ڕەوا خان دەستت خۆشبێت نەمزانی سەیری جوانی خۆت بکەم یان جوانی قسەکانت کە سەیری ڕووت ئەکەم تێ ئەگەم خوای گەورە چ توانایەکی بەهێز و چ جوان نەخشێکە… زۆر حەز ئەکەم لەسەری بەردەوام بیت و بەشی دووەمی بڵاو بکەیتەوە هیوای کۆڵنەدان بۆتۆی ئەزیز❤
دەست خوشش بێـت ماموستایێ بەرێز جێگایێ شانازی ❤
ئافرەتێکی روح سوک و خوێن گەرم نمونەت زۆر بێت ان شاء اللە 😍❤️
سلاو لە ئوستازی گوڵ و دڵ
هەربژین جێگای شانازین 🖤
زۆر سوپاس ڕەواخان، وابیردەکەمەوە درووستکردنی ڤیدۆی دووەم زۆر باش دەبێت.
چەند جوانی🥲💎
زۆر جوانبوو ڕەوا خان بەڕاستی مێشکم پێویستی بەم قسانە بوو چەنجار ئەو شتانەی باست کردوون بەسەر خۆمان هاتوون بەڵام درکمان پێ نەکردوە بۆچی وایە بەڵام لەگەل قسەکانت زیاتر درکی پێ دەکەی و دەگەیە خاڵێک ، وە کاتێک منداڵ بووم هەرشتێکمان بەسەر بهاتبا و هەوڵی زۆرمان بۆ شتێک بدایە ئەگەر ئەو شتەی دەمانەوێ لەبۆمان نەبووایە دایکم دەیگوت (چۆن هاتووە با ئاوا بڕوا) مەبەستی ئەوە بوو زۆر لە هیچ شتێک مەکەن و ئێمەش پێمان ناخۆش بوو قسەکەی چۆن دەبێ وازی لێ بێنین دایکم بۆوا دەڵێ ! دواتر ئەوەتا گەیشتووین بە ئێستا و تێدەگەین قسەکانی دایکە گیانم هەمووی ڕاست بووە و ئێستا لە ماڵەوە هەر شتێکمان بۆ نەبێ هەموومان بە پێکەنینەوە دەڵێن چۆن هاتوە با ئاوا بڕوا☺️ و بەڕاستی ئەم فەلسەفەییە زۆربەی شتەکانی سوودی تایبەتی خۆی هەیە کە ئارامت دەکاتەوە ، و زۆر پێم خۆش دەبێ بەشی دوو دانێی 😍
چەند دانایە دایکی بەڕێزتان، سڵاومی پێ بگەیەنە 🌹
دەستت خۆش بێ زۆر باجوانی باست کرد ووات دەکرد هەمو وشەکانی سەرنجت ڕاکێشن وبمێنن لە بیرت ،ئەزیەت نەبی کتێبی فەلسەفەی تاویزم بەزمانی کوردی هەیە؟؟
کتێبی ئاسمانی و کتێبە فەلسەفیەکان دژ بەیەکن
خۆم فەلسەفیەکان هەڵدەبژێرم.
مرۆڤێکی سیما جوان و بیر جوانی
سڵاوو ڕێز
سلاو لةو خاتونة كوردة خواي بةرزو بالا بيباريزي \برسياريك اية ام خاتونة كجي شاعيرقوباد جةلي زادةية؟
خزم و ناسیاوین، بەڵام من کچی نووسەر محمد مەسعودم، نەوەی مەلای گەورەی کۆیەم.
@@rawamohammed761ئەی سەرفراز بی یارەب زۆر جوانو شیرینو خانەدانی ھەر کە باوکتم بینی لە فیدیۆ لە دلەوە وتم ئەبێ رەوا خان چی ئەم بێت ئەمرۆ بۆ ئەو وەلامە دەگەرام ئێستە دیتمەوە لەم کۆمێنتە بەس باوکت تۆزێک رەق و تورە دیارە بەلام تۆ وا نیت پێموابێ ھەر سەلامەتو سەرفراز بن ئەوجا بە نەنکت وام زانی دایکو کچن لە کۆری چاپکردنی نوسینەکانی باپیرت تابێڵێی خانەوادەیەکی رۆشنبیرو بەرێزن خوای گەورە سەرفرازتان کات خۆزگە تۆ کەسی نزیکم ئەبوی زۆرم خۆشەوێی خاتونی جوان ❤
یعنی بە کورتی چۆن هات با وا بڕوات 😅 گوێ مەدەرێ😂
سلاۆ مامستا باشە چون ئەو کتئبە دەستم دەکەوێ ؟؟
وابزانم وتەیەکی تریشی هەیە ئەڵێ ژیان فێری زۆر شتی کردم بەڵام لە هیچیان تێنەگەیشتم زۆر بەمان واین
ئەوەیانم نەبیستووە
⚘️🫴 👏
لەبری سەدەی پێنج سەد بێژیت سەدەی شەشەم باشترە.
serkewtubi rewa gyean ewa guly emannn
👍👍👍
وەک ئەوەی خودا پیمان بلیت کە نە بۆ سەرکەوتنەکان زۆر بە جۆش و خرۆش بە نە بۆ شکستەکان زۆر بناڵێنە ئەمە دونیایە ! هەمیشەیی نیە هەمووی تیدەپەری تەنها ئارامبە .
من کچێکم زۆر خۆش ئەوێت زۆر هەوڵم داوە بۆی هەموو قوربانیەکم کردوە لەپێناوی بەڵام لێم دوور کەوتۆتەوە چۆن بیگەڕێنمەوە بەخوا ناتوانم خۆم کۆنتڕۆڵ کەم کاتێ ئەبینم لەگەڵ کەسێکی کەیە لەبەر خوای گەورە یارمەتیم بەن ڕێگایەک بدۆزمەوە بیگێڕمەوە ژیانم من بۆ ماوەی 14 ساڵ ئەو کچەم خۆش ویست وە ویستم کەتەمەنی بگاتە 18 ساڵی داوای هاوسەر گیری لێکەم بەلام ئەوکاتەی بەڕێگایەک ڕاستی ئەو کەسەم بینی تەواوی ژیانم پێچەوانە بۆیەوە نازانم چی بکەم دایمە لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە پێمی بدات ئەو خراپیانەی بگۆڕێ ئەو کچێکی زۆر جوانە هێندە جوانە هاوشێوەی نییە من حەز ناکەم وابێت وە ئەو بەهەموو ڕێگایەک دوورم ئەخاتەوە لە خۆی چی بکەم؟🙏🥺
قسەیەک هەیە دەڵێ، ئەگەر کەسێکت خۆش ویست، ئازادی بکە، ئەگەر گەڕایەوە هی تۆیە پیرۆزی بکە.
و ئەگەر نەگەڕایەوە خێری تۆی تێدایە.
@@rawamohammed761 قسەکانت زۆر جوان و ڕاستن ڕەوا خان سپاس ئەکەم خوای گەورە سەرکەوتوو کات کاری جوانتر پێشکەشی کۆمەڵگاکەی . هەندێ کەس پێویستی بە تەنها وشەیەک هەیە بۆئەوەی برینەکانی سەر دڵی پێ تیماربێ ڕەنگە لە کەسە نزیکەکانی نەیبیستێ بەلام لە مرۆڤانی وەک ئێوە ڕۆشن بیر ئەیبیستێ نموونەتان زۆر بێ لەکۆمەڵگا
ڕۆمانێک هەیە بە نێوی "gadfly" کەسایەتی قارەمانی داستانەکە لەو بوارەدا دەگەڵ تۆ لێکچوونێکی هەیە ، ئەمن ترجمەی فارسیەکەیم خوێندۆتەوە بەناوی "خرمگس" ئەگەر کوردی هەیە بیخوێنەوە . ڕەنگە دەگەڵ ئەو ڕاستییە ڕابێی و چیدیکە خۆت ئەشکەنجە نەدەی...
@@huayra9505 زۆر سپاس ئەکەم بەدوایدا دەگەڕێم ئیشەلا❤
ناوی فەلسەفەکە یەکەم جارە رەنگە بیستبێتم سپاس،بەلام وتەکان هەن زۆر جوانیشن یاساکانی گەردوون ئیشپێکردنیان،وزەی نێرو مێینە،بە ئاگا بوون لە ژیان ئەمانە بابەتێکن پێویستە هەموو تاکی کورد بخوێنێتەوە،چونکە هەر ڕۆشنبیرییە رزگارمان دەکات لە بازنەی ڕۆتین و ئازادبوون.
بەڵێ فەلسەفەی تاویزم زۆر سەرنجی هەیە لەسەر هاوسەنگی یین و یانگ، واتا نێر و مێ، بەڵام من نەمویست دوور و درێژتری بکەمەوە…
@@rawamohammed761 دەستەکانت خۆشبێ نموونەت زیاد بێ نمونەی ژنی کوردی سەرکەوتوو
بەڕێزن زۆر سوپاس
چ جۆرە یاسایەک گەردوون؟
بەرێزەکەم
من ئەو كتێبەم خوێندۆتەوە تاو فەلسەفەی چینی كۆن لاو تزۆ و چینگ تزۆ بەڕاستی زۆر قوڵە
زۆر لێم دەپرسن ئەگەر بە کوردی هەبێ، منیش نازانم، سوپاست دەکەم ئەگەر بزانی
@@rawamohammed761
بەڵێ كتێبەكە بە كوردی هەیە و ناوی (تاو)ـــە كتێبێكی گەورەیە و باسی فەلسەفەی چینی كۆن دەكات لەگەڵ فەلسەفەكانی لاو تزۆ و چینگ تزۆ، من لە ناوەندی غەزەلنووس كڕیم لە سلێمانی سێ ساڵ پێش ئێستا . هیوادارم هەموان بیخوێننەوە و لێی تێبگەن
@@hawalnothman7019 سڵاو باشن پرسیارێک بێ زەحمەت ئەتوانی وەڵام بەیتەوە
خاتونن بێزەحمەت ئەو کتێبەم لە چوێ دەست کەوێ؟
ڕەوا خان تكایە باسی ینی و یانگ بكە وزەی نێر و مێ ، سوپاس بۆ هەموو شتێـك❤
وزەی نێر و مێ چیە
@@laniaali2233 😅😅😬😬😅
ئێ بۆ داوا لەخەڵک ئەکەن پەروەردەتان بکات خۆتان فێری زمانێکی بیانی بکەن و هەموو شتێ بدۆزنەوە ئەم خانمە پسپۆر نیە لە فەلسە یاخود زانستی دەروونی 😂 ئەسلەن نازانێ ئەڵێ چی من خۆم خۆمم لە زانستی کۆمەڵناسی و دەروونی پەروەردە کردوە لەڕێگەی کتابەکانی فڕۆیدو تاویزم کۆنفیسیوسو بیرکردنەوەی قوڵ 😂 کورد گوناحە بەخوا
@@AmirAbdullah-wr9yp
داوامان لە كەس نەكردووە پەروەردەمان بكات قوربانگیان ، سەخت لە هەڵەدایت، من خۆم لە مناڵیەوە لە دەرەوە ئەژیم و ئەسڵەن زمانی یەكەمم ئینگلیزیە و هەر لێرەش لەدایكبووم، سێ زمانیش بە باشی ئەزانم هەر بیلمناسەبە چونكە باسی زمانت كرد، ئەم خانمەشم بە فەیلەسووف نەزانیوە و لە تۆ باشتریش فرۆید و ماركس و نیتچە ئەناسم، ئینجە خۆم خوێندكاری دەروونناسیم، لەبەرئەوە كلكت بكەرەوە بە ناوگەڵتا و جارێكیكەش بە نەزانی مەیە ڕیپلەی كەس لەگەڵ ڕێزم😊
تكايه به شي دوه ميش
سهدهی 500 پ. ز!!!!
فەلسەفە شتێک نییە فێربی دەبێت لێی تێبگەی ،
ابن الحجرى اسقلانى ،به رد هه رچه ند سه خت و ره ق بيت ،نه رمى و هيمنى ئاو دروب دروپ كونى ئه كات و ريره وى خوى لى دروست ئه كات.
هەمووکتێبەکان مرۆڤ نوسیویەتی
کتێبەئاسمانیەکان خودا نوسیوتی
دەستەکانت خۆش خانم گیان ماندوونەبی 🌷
تەنیا حەزم کرد گەر بکرێ ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو ڕستەیە یەی کە ئاوابوو وابزانم ( ئەو دەستەی دەبەخشێ هەمیشە پڕە ، بەڵام ئەو دەستەی چاوەڕێیە شتی بدرێتێ هەمیشە خاڵییە ) لەخودی ڕستەکە تێئەگەم بەڵام وەکو پەیام دەچێتەوە سەر کام بواری ژیان
جا ئەگەر کاتت هەبوو بۆی زۆر سووپاست ئەکەم باسی کەیت یان هەر لە ڤیدیۆی دووەم باسی کەی ئەگەر ئەزیەت نییە بۆو 🤗🤍
🩵
چ کتێبێک پێشنیار دەکەی لەسەری؟
به لام به رئزگيان ئه وه له دينى ئيسلام زؤر به جوانى باسكراوه پئويستم به كه سئكى دورله دين چيه لئ ى وه رگرم بخوا ئه گه ر رأست و دروست له دين تئبگه ين هيچكات پئويستمان به فه لسه فه و ده رونناس نابئ
دینەکەمان خۆی داوامان لێ دەکات کە بە دوای زانستدا بگەڕێین، و هەموو ئەم ئامۆژگارییانە پێش ئایینە ئاسمانییەکان هەبوونە و هیچیشی دژ بەوان نییە.
هـەمـوو پـەرتـووکـەکـان لـە نـووسـیـنـی مـرۆڤـە. وەکـو ئـاو نـەرم بـەنـاو کـەلـێـنـەکـانـی ژیـانـدا تـێـپـەرە وەکـو بـەفـر ڕەق بـە بـەرانـبـەر دوژمـنـت.
هەر لە پێشەکیەکەت ەوە پەشیمان بوومەوە لەسەیرکردنی ڤیدیۆکە
ئاساییە هەموو کەس حەزی بۆ فەلسەفە نییە.
سەدەی 800 زۆری ماوە بیگەینێ خاتون 800ی ز. سەدەی نۆیە
هەڵەیەکە لە کاتی قسە کردومە، پێم وایە منداڵەکیش دەزانێ سەدەی ٨٠٠ ماویەتی.
@@rawamohammed761 کەس لاری لەوە نیە مرۆڤ هەڵە ئەکات من زانیاریشم بۆ نوسی ویت زۆر بە ڕەقی وەری مەگرە. تۆ ئەبێت زۆر ئاگاداری ئەوە بیت کەچی و چۆن زانیارییەکانت ئەگەیەنیت چونکە هەم پاشگری ناوەکەت جەلیل زادەیە هەم خۆت خاتونێکی پێگەیشتویت
@@HwnarKawa-mk5dq هەڵبەت ئەگەر پارچە نوویسینێک با ئێستا ئێدیتم دەکرد بە سوپاسەوە، بەڵام کەسێک ٢٠ خولەک لەسەر یەک قسە بکات ئەگەری هەیە هەڵە بکات جا ئەگەر سەرۆکیش بێت.
بە رەقیش وەرم نەگرت ئەگەرچی کە بە کەسێکی پێگەیشتوو بڵێی سەدەی ٨٠٠ نەهاتووە جارێ، جۆرەکە لە گاڵتەجاری .
هەر بۆ زانیاری، جەلیل زادە نییە، جەلیزادەیە.
هەروەها نووسین دەبێ بە دوو واو بێ 😊
@@rawamohammed761 پێش ئەوەی پۆستی بکەیت ئەبێ پێداچوونەوەی بۆبکەیت تا هەڵسەنگاندنێکیش بۆ شێوازی گەیاندنەکەت بکەیت .ئەمە ئەبێتە فیدباکێکی باش بۆ خۆت زانیاری شێوازی گەیاندنەکەی گرنگە ، لەوەش کە بە گاڵتەجاری وەرتگرتوە دەرخەری ئەوەیە نارەحەتی کردویت هەربۆیە قورس وەرتگرتووە ، لەوەش کەخەریکی دەرسی کوردین لەم کۆمێنتانەیا پیشانی ئەیات هێشتا ئەتەوێ ڕەق و تەق مەوزووووعەکە وەرگریت من سوپاسگوزارم لەوەی جەلیلت بۆ ڕاست کردمەوە بەڵێن بێ لەمەودوا نووسینیش بە دوو واو بنووسم 😋
مێردوو منال و جانتاو بازارکردنت هەیە بۆ ئەمەش پێویستت بە لایک و پارە هەیە، ئەمەش فەیلەسووفی هەلتۆقیو
Da gui bxo chizhi sai
🌹
مێشک بچووک. عەیبە بۆت ئەروانی سەیری نەلەی بۆ ئەبێ جوێن بەن
❤❤❤❤
Dast xosh
❤❤❤