PODCAST -CV LINE- پۆدکاست- سیڤی لاین- چۆن لە رێگەی روانگەوە دەتوانی کار بدۆزیتەوە؟- 3

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 4. 09. 2024
  • دۆزینەوەی کار پێویستی بە بازاڕی کارە ئەو بازاڕی کارە چۆن بدۆزینەوە؟
    لە بەرنامەی ئەم هەفتەیە گۆڤار کامیل، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەزگای روانگە باسی پلان و بەرنامەی روانگە دەکات بۆ گەنجان کە چۆن بتوانن کۆمپانیاکان بدۆزنەوە.
    دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداریکردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.
    ئامانجی ستراتیژی روانگە بریتییە لە پەرەپێدان بەو سەکۆیانەی کە گەنجان دەتوانن بەهرە و توانای شاراوەی خۆیان تیادا بدۆزنەوە، ناساندنی نوێترین تەکنەلۆجیا بەتایبەتی سیستەمی فێربوونی سەرهێڵ (ئۆنڵاین) بۆ پرۆسەی پەروەردە، تاوەکو ئاستی پەروەردە بۆ پێوەرە نێودەوڵەتیەکان بەرزبکاتەوە، هەروەها دروستکردنی کولتوور و ئارەزووە بۆ خوێندن لە نێوان گەنجاندا.
    دەزگای روانگە نووسینگەی سەرەکی لە هەولێرە و لە ئەیلولی 2013 بەشێوەیەکی فەرمی لەسەرانسەری عێراق دەستیکردووە بە ئەنجامدانی چالاکییەکانی لە چوار بواری سەرەکی ئەوانیش کە پێکهاتوون لە ( پەروەردە، لاوان، ژینگە، کەسانی لێقەوماو).

Komentáře • 2