شایی وهەڵپەڕكێ لەمەڕاسیمی نەورۆز 2724

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 25. 08. 2024
  • پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی نەورۆز و ساڵی نوێی 20724 كوردیی و 1403 كۆچی خۆری
    هاونیشتمانیانی كوردستان!
    گەلانی خەباتكاری ئێران!
    نەورۆز "هەوێنی ڕزگاریی" جێژنی نەتەوەیی كوردو گەلانی ئێران و ساڵی نوێی لە هاونیشتمانیانی كوردستان و خەڵكی ئێران،كادرو پێشمەرگەو ئەندام و لایەنگرە قارەمانەكانی سازمانی خەبات لە ناوخۆی كوردستانی ئێران،كادرو پێشمەرگەو ئەندام و لایەنگرە تێكۆشەری ئاشكرای سازمانی خەبات و خانەوادەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی پیرۆز بێ.
    جێگەی دڵخۆشیە كە هاونیشتمانیانی خۆراگری كوردستان لە ڕۆژەكانی كۆتایی مانگی ڕشەمە، بە سازدانی كەرنەفاڵی جیاجیا لە شارو دێ‌ كانی كوردستان، بە جۆش خرۆشی كەم وێنە بەرەو پیری نەورۆز چوون.
    پێشوازی كەم وێنەی جەماوەری كوردستان لە جێژنی نەورۆزو ساڵی نوێی، پەیامی بەردەوام بوونیانە لە خەبات و بەرخودانی شێلگیرانە دژ بە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی و سەلماندنی ئەو ڕاستیەی كە خەڵكی كوردستان بۆ گەیشتن بە مافەكانی و گەیشتن بە ئازادیی،لە شكەنجە،ئیعدام و هەڕەشە ناترسن. جەماوەری قارەمانی كوردستان جارێكی دیكە لە گەڵ شەهیدان لە گەڵ پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان پەیمانیان نۆێ‌ كردەوە كە بەردەوام دەبن لە خەباتی ڕزگاریخوزایی و ئازادیخوازیی و خەبات دژی ڕژیمی گەندەڵ و تاوانكارو دیكتاتۆری ئاخوندیی.
    هاونیشتمانیانی تێكۆشەر!
    لە ساڵی ڕابردوودا گەلانی ئێران و بە تایبەت گەلی كورد بە درێژەدان بەتێكۆشان دژ بە ڕژیمی ئاخوندی و بەردەوام بوونیان لە شۆرشی ژیناو گیان فیدایی و نەسرەوتن ڕێگای ڕزگاری و ئازادی یان بە ئاوەدان هێشتەوەو ڕەوا بوونی شۆرشی مافخوازانە ڕەوتی روخانخوزای و نەهێشتنی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندیان بەهێزوكاریگەرتر كرد.
    ئەگەرچی دەسەڵاتدارانی ئەو ڕژیمە دیكتاتۆرە بۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتەكەیان،دەستیان دایە توندترین و بێ‌ بەزییانەترین شێوەكانی،سەركوت،شكەنجەو ئیعدامی تێكۆشەران و پەرە پێدانی ماشینی ترۆر لە ناوخۆی ئێران و لە ووڵاتانی ناوچەكەداو بە تایبەت لە عێراق و هەرێمی كوردستان وموشەك باران كردنی خەڵكی بێ‌ تاوان و شەهید كردنی دەیان كەس، بەڵام نەیانتوانی بەردەوام بوونی جەماوەری ئازادیخوزای ئێران و كوردستان لە شۆرشی هەمەلایەن، كۆتایی پێ بێنن. گەلانی ئێران لە گەڵ بە بایكوتی شانۆی هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆڕای ئاخوندەكان و مەجلیسی خوبرەگان، باسی ووت وێژ و دانوستان لە گەل دەسەڵاتی ئاخوندی و هەروەها بە ڕەد كردنەوەی كوڕی شا، (دروشمی نە شا نە ئاخوندی جینایەتكار) دوو بژاردە سەقەت و زیانبارەیان بە نەشیاو دژ بە قازانج و بەرژەوندیەكانی گەلانی ئێران ناساند و جارێكی دیكە نامەشروع بوونی دەسەڵاتی ئاخوندی و ڕەد كردنەوەی هەر ڕەوتێكی دیكتاتۆری دیكەیان دووپات كردەوە.
    هاوكات لە گەڵ سەركوت و جینایەتی ئاخوندەكان بەرانبەر بە جەماوەری ئێران، پەرەسەندنی فەسادی دەسەڵاتداران و دزینی سەرمایەی نەتەوەیی لە پەرەسەندن دایە، لە كاتێكدا كە گەلانی ئێران قورس ترین و سەخت ترین ساتەكانی ژیانیان تێ‌ دەپەڕێنن.
    بە هۆی سیاسەتی دژمنانەو نەزانانەی ئاخوندەكان لە ساڵی ڕابردوودا، بێكاری لاوان،هەڵاوسانی ئابوریی،بەرەوسەر چوونی نرخی دەرمان وپێویستیە پزشكیەكان، بە ڕادەیەكە،زۆربەی خەڵك پوڵی بۆ دابین كردنی پوڵ بۆ خواردن و بۆ نەورۆز و بۆنەكانی دیكەی نیە. ئەو هەلومەرجە حەستەمەی خەڵكی ئێران تووشی هاتوە بۆتە هۆی ئەوە كە ڕۆژ لە دوای رۆژ ژمارەی خەڵكی برسی زیاتر بێت، تەنانەت ڕۆژنامەو ڕاگەێنە حكومەتیەكان ئاماژەی پێی دەكەن. ڕۆژنامەی حكومەتی (ئاڕمان) لە ژمارەی ڕۆژی یەكەمی ڕەشەمە دا،سەبارەت بە نەبوونیی و بێ‌ بازاڕی، نووسیویە،ئەو هەلومەرجە بۆتە هۆی ئەوە، خەڵك هەست بە هیچ خۆشی نەكات و تەنیا لە بیری ئەوەدا بێ‌ هەوڵ بۆ پەیدا كردنی خواردن و پێداویستیەكانی ڕۆژانەی بدات. ناوەندی لێكۆڵینەوەی مەجلیسی ڕژیم لە مانگەكانی ڕابردودا ڕایگەیاند زۆر كەس بە تایبەت كرێچیەكان كەمترین كالۆری و وزەو هێز، بۆ مانەوە لە ژیاندا پێدەگات.
    بەو هەلومەرجە خرراپ و نالەبارە ئابوریەی كە دەسەڵاتداران تووش خەڵكی ئێران یان كردوە،هاوكات دزیی و تاڵان كردنی سەرمایەی گشتیی لە لایەن ئاخوندەكان بۆتە دیاردەیەكی هەمیشەیی كە نوێی ترین دزیی و تاڵان كردنی سەرمایەی گشتی لە لایەن ئاخوند كازم سدیقی پێش نوێژی هەینی ڕژیم لە تاران و كوڕەكانی ڕویداوە كە ئەویش داگیر كردنی باخێكی 1000 ملیارد تمەنی بووە.
    هەروەها بە پێ‌ ڕاپۆرتی ڕێكخراوی شەفافیەتی نیونەتەوەیی ڕایگەیاندوە لە ساڵی 2023 ئێران لە نێووان 180 ووڵاتدا، لە ڕیزبەندی 147 مین ووڵاتە بە لایەنی فەسادو گەندەڵی لە ڕیزی وولاتانی ئۆگانداو ئەفغانستان دایە.
    هاونیشتمانیانی بەڕێز!
    خەباتكارانی ڕێگەی ئازادیی!
    ==========
    #سازمانی_خەباتی_كوردستانی_ئێران
    #ئێران #کورد #کردستان
    #sazmanixebat
    #شۆڕشی_ژینا
    #ژینا_ئەمینی
    #پێشمەرگە

Komentáře • 1