ئەرشیفی نەتەوەیی كورد لە رابردوو ئێستاو داهاتوو

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 24. 06. 2023
  • ئەرشیفی نەتەوەیی كورد لە رابردوو ئێستاو داهاتوو
    رەنگە ناهەقیەکی گەورە بێت، گلەیی لە باب و باپیرانمان بکەین کە هۆکار چییە لە دوای خۆیان، ئەرشیفیان بەجێنەهێشتووە، وێنەکانی خۆیان و بنەماڵەکانیان، ئەو کتێب و گۆڤارانەی کە لەسەردەمە
    جۆراوجۆرەکاندا چاپ و بڵاو کراونەتەوە، وەکو دیاری و پێویستییەکی مێژووی پێشکەشیان
    نەکردووە بە نەوەکانی خۆیان و نەتەوەکەیان. لە وڵاتێکی وەکو تورکیا و باکووری
    کوردستان تا ساڵانی نەوەدەکان و سەرهەڵدانە نوێکەی کورد، نەک کتێب و نووسراو لەسەر کوردستان بەڵکو پەیڤە کوردیەکانیش قەدەخەبوون و دەیان کەس لەسەر ئەوەی بە کوردی قسەیان کردووە، خراونەتە زیندانەوە.
    لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش، سەدان گوند و شار وێرانکران، هەزاران بەڵگە سوتێنران و ئەنفال کران. زۆر بنەماڵە، وێنە و کتێب و نووسراوەکانیان لە ترسی دووژمن لە ژێر گڵدا هەڵدەگرت و دوای چەند
    ساڵێک دەبوون بە مشتێک خۆڵ.
    رەنگە لە زۆر رووەوە ئێمە قەرزداری هەندێک لە دۆستە بیانیەکانمان بین کە زۆرشتیان لە فەوتان بۆ پاراستووین، لێرە و لەوێ لە رۆژنامە و گۆڤارەکانی وڵاتی خۆیان بڵاویان کرونەتەوە و پارێزراون.
    لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، دەیان بەڵگە و وێنە و شتی گرانبەها لە هەندێک ماڵدا پارێزراون، رەنگە زۆرشت هەبن لە لایەن خاوەنەکانیانەوە نرخ و بەهاکانیان نەزانرێت، تەنیا وەکو شتێکی کۆن چاویان
    لێبکرێت.
    لەم رۆژانەدا کە خەریکی تۆمارکردنی بەرنامەیەکی پەنجەمۆر بووم لە هەولێر، رووبەرووی ئەرشیفێکی دەوڵەمەند بوومەوە، دیارە ئەو ئەرشیفە مەترسی لەناوچوونی لەسەرنییە، بەڵام لە چوارچێوەی
    دیواری ژوورێکدا قەتیسکراوە لە کاتێکدا دەبوو لە یەکێک لە هۆڵەکانی زانستگەیەکدا
    بەشێوەیەکی ئاکادیمی و زانستی بپارێزرێت و خەڵک کەڵکیان لێوەربگرێت. دڵنیام کە
    ئەرشیفی لەو جۆرە لە ماڵانی دیکەیشدا هەیە، بۆیە ئەرکی حکوومەتی کوردستانە کە
    بەجددی بەدوای ئەو ژوورە داخراوانەدا بگەرێت و بەهەرشێوەیەک بێت دەرگاکانیان
    بکاتەوە و ئەرشیفەکان بکەنە موڵکی نەتەوە و خەڵک سوودیان لێوەربگرێت.
    لە وڵاتێکی وەکو سوێد، تەنانەت ئەو تکتانەی کە رۆژانە بۆ هاتووچۆ بە شەمەندەفەر و پاس و تاکسی بەکاردەهێنرێن، نوسخەیان لێهەڵدەگیرێت و لە ئەرشیفی نەتەوەیی سوێددا دەپارێزرێن.
    هەموو ئەو شتانەی پەیوەندیان بە ئەرشیفەوە هەیە موڵکی نەتەوەیین و سەروەتێکی نیشتیمانین، گەلێکی بێ فەرهەنگ و بێ سەرچاوەی مێژووی ئەگەر باڵاخانەکانی لە هەوریشدابن، هیشتا گەلێکی بێناسنامەیە.
    ئیدی کاتی پارستنی فەرهەنگی نەتەوەییمانە، لە نامەیەکەوە بگرە هەتا دەگاتە کڵاوێکی
    چنراوی کوردی، هەتا دەگاتە تەشییەک و گوریسی هێسترەکەی قانعی شاعیر، ئەگەر مابێت.
    به‌شی بكه‌ لە
    SHARE ON FACEBOOK
    SHARE ON TWITTER

Komentáře •