Komentáře •

  • @abdullajaf2246
    @abdullajaf2246 Před 8 dny

    ❤❤❤

  • @Najatdilshad1263
    @Najatdilshad1263 Před 11 dny

    جزاكم الله خيرا

  • @abdullahrasool183
    @abdullahrasool183 Před 11 dny

    خوای گەورە پاداشتی بە خێرت بداتەوە

  • @Mrbander
    @Mrbander Před 10 dny

    خوای گەورە بەرەکەت بکاتە عیلمتانەوە زۆر تایبەت بوو

  • @farmanmuhamad5204
    @farmanmuhamad5204 Před 11 dny

    ئەوەی من بیستومە شێخ ڕەزا عالمێکی زۆر زیرەک بووە و مناقەشەی عیلمی لەچەندین زانای سەردەمی خۆی بردۆتەوە بۆیە داوای لێدەکرێ ببێ بە موفتی ئەویش ئەوە بە بەرپرسیارێتیەکی قورس ئەزانێ بۆیە ئەو شیعرە هەجوەنە ئەنوسێ بۆئەوەی بڵێن ئەم کابرایە بەکەڵکی ئەو ئیشە نایەت

  • @user-qk9xe9cu4c
    @user-qk9xe9cu4c Před 11 dny +2

    بریا ئەوەندە خەریکی باس کردنی شاعیری کورد ئەبوون عوزرتان بۆ کوفر و شیرکیان ئەهێنایەوە ئەوەندە خەریکی سارێژی برینی ئەو خەڵکه ئەبوو کە کەوتوونەتە ئەو هەموو کوفرو شیرکەوە برای بەڕێز بۆ ئەوە خوێندوتانە کە خەریکی قوم پەرستی بن لەکاتێکدا هیچ سەردەمێک ئەوەندەی ئەم سەردەمە پێویستی بە باسکردنی ئەقیدەیەکی سەلیم نیە بۆ خەڵکی ئاخر لە ڕۆژی قیامەتدا چی وەڵامی رب العالمین ئەدەنەوە کە ئەسڵی دینەکیتان وەک خۆی نەگەیاندووە،
    پاشان کام شاعیری کورد هەر لەسەرەتایانەوە پیا بڕۆ هەتا کۆتا دانەیان شیعرەکانیان پرە لە کوفر و گومڕای.

    • @wryanaji1736
      @wryanaji1736 Před 10 dny +1

      ئەقیدە نا عقیدة😊

    • @abdulrahmankhdir6757
      @abdulrahmankhdir6757 Před 9 dny

      ئێوە بەناو زاناو شیخەکانتان واز لەدین بێنن
      واز لەگومڕا کردن و خەڵک کافر کردن بێنن دینداری کۆمەڵگا عەیبی نییە چیدی مەبنە نوێنەری خوای و دەرگاوانی بەهەشت و دۆزەخ

    • @user-qk9xe9cu4c
      @user-qk9xe9cu4c Před 8 dny +2

      ​هەندێك_هەڵەوبیدعەی_بیروباوەڕە
      وریای پەند و شیعر و ئەدەبی كوردی بە لادانی بیروباوەڕی تێدایە
      شیعر و ئەدەبی كوردی كلاسیك و بەتایبەتیش هاوچەرخ، زۆر هەڵەو لادان و قسەی پێچەوانەی لەگەڵ عەقیدەی ئیسلامی تێدایە، ئەگەر بێت خوێنەر پاشخانێكی باشی لە زانستی شەرعی و بەتایبەتی لە بواری بیروباوەڕدا نەبێت، لە كاتی خوێندنەوەی ئەو بەرهەمانەدا تووشی زۆر هەڵەو لادانی عەقیدەیی دەبێت . بە تایبەتیتریش لەو كاتەی كە دوو سیفەت لە خوێنەری ئەدەبی كوردیدا كۆ ببێتەوە، ئیتر لە هیچ هەڵە و لادان و خراپەیەكی ئەو ئەدەبە سەلامەت نابێت ، ئەویش سیفەتی عاتیفی بوون و سۆزدارییە، لەگەڵ سیفەتی نەشارەزایی لە زانستە شەرعییەكاندا، كە ئەو دوو سیفەتە پیكەوە پێكەوە وا دەكەن خوینەر هەست بە هیچ شتێكی نائاسایی نەكات.
      ئەمەش كە لێرەدا وریایی لەسەر ئەدەین كورت هەڵنەهاتووە لەسەر ئەدەبی هاوچەرخ ئەگەرچی لەوەیاندا زیاتر و زەقترە، بەڵكو ئەدەبی كلاسیكی كوردی كۆنیش بە شێوەیەكی بەرچاو دیاردەكانی لادانی بیروباوەڕ و شیعری دژوار لەگەڵ بنەماكانی تەوحید و بیروباوەڕی ئیسلامی تێیدا بوونی هەیە.
      ئەو شاعیرە كلاسیكییانەی كە بۆ نموونە مەلا بوونە و وەكو پیاوی ئایینی ناسراون، زۆربەیان لەسەر عەقیدەی تاقمە گومڕاكان بوونە و ستایشی بیروباوەڕی الحلول والاتحاد و وحدة الوجودیان كردووە و هاواریان بە غەیری الله كردووە و وهۆنراوەی غەزەلیان بە زاتی الله دا وتووە، هەروەكو چۆن غەزەل بەئافرەتێكدا بوترێت هەندێ لە شیعرەكانی نالی وەك نموونە، هاوار كردن بە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم و بە پیاو چاك و بە ئەولیا لەلای زۆر لە شاعیران وهەروەها بە مەزن وێنا كردنی كەسانی گومرای وەكو مەنسوری حەلاج هەندێ لە شیعرەكانی مەحوی وەك نموونە كە دەڵێت:
      هەتا حەق ناسیرە، هەرحەقمە مەنزوور** وەکو و منسورئەگەر بمکەن بەدارا
      هەروەها باسی جەلالی ڕۆمی كە بە مەولانا دەناسرێت وگومڕاو لادەرێکی گەورەیە لە بیروباوەڕی ئیسلامی لە شیعرو ئەدەبی کوردیدا، بەئەنقەست خەرمانەیەکی ناڕاست وناحەقی بە دەوردا دراوەو لە جیاتی ئەوەی حەقیقەتی دەربخرێت وەکو زانا وداناو پێشەوایەکی موسوڵمان لە ئەدەبی کوردیدا وێنا دەکرێت وئەوە تەنها بۆ نموونە ئەگینا ئەدەبی کوردی هاوشێوەی ئەدەبی عەرەبی لە کۆن وهاوچەرخدا لێوان لێوە لە لادانی جۆراوجۆر لە بیروباوەڕی ئیسلامیدا.
      بۆ نموونە قانع کە شاعیرێکی میللی بەناوبانگی کوردە شیعرەکانی جۆرەها لادان وقسەو هەڵوێستی پێچەوانەی لەگەڵ بیروباوەڕی ئیسلامی تێدایە لەوانە گاڵتە وسووکایەتی کردن بە مەلائیکەت وبە بەهەشت ودۆزەخ وحەشرو حیساب و زۆر واتاو چەمکی ئیسلامی تر لە شیعرەکانیدا، ئەمەش چەند نموونەیەكە لەوەی ئاماژەمان پێكرد:
      ڕۆژێك میكائیل وتی بەخوا** چاكی چلۆنی ئاغام مەرجەبا.
      ئەم قەسیدەشی تاكو كۆتایی سووكایەتی كردنە بە الله و بە مەلائیكەت و بەبەهای ئایینی تر.
      هەروەها بێ منەتی لە بەهەشتی الله دەردەبڕێت و كوردستان بە جێگرەوەی گونجاوی ئەو بەهەشتە دەزانێت و دەڵێت:
      ژنی كورد خوشك و پیاوی برامە *** كوردستان بهەشت هەردوو دونیامە
      هەروەها لە قەسیدەی (گەشتێك لەبەهەشتدا) كە لاساییكردنەوەی هەندێ هۆنراوەی هاوشێوەیە وەكو (الكومیدیا الإلهیة) ی دانتی و( رسالة الغفران)ی أبو العلاء المعري و (رحلة إلی الجحیم) ی شاعیرو فەیلەسوفی مولحیدی بەناوبانگ جمیل صدقي الزهاوي، ئەو قەسیدەی قانع لە دیوانەكەیدا لەلاپەڕە ( 512)دا هاتووە زنجیرەیكی دوورودرێژ لە سوكایەتی كردن و گاڵتەجاڕی بە مەلائیكەت و بە ڕۆژی قیامەت و بەقەبر و بە حیساب و بەبەهەشت تێدایە بۆ نموونە دەڵێت:
      وتم فریشتە قەزات لە گیانم *** بێقەردری نەبێت ناوت نازانم
      هەروەها وەكو گاڵتەپێكردن باس لەوە دەكات كە بەرتیلی بە مەلائیكەتەكان داوە و بەو شێوە چووەتە بەهەشتەوە، دەڵێت:
      وتم باش چاوش ئەچم بۆ بەهەشت *** بۆ دیدەن خزم و بۆ سەیران و گەشت
      وتی جەوازی عبورت پێیە؟ **** بێنە بزانم كە ئیمزای كێیە؟
      نیوەی كفنەكەم دا بە شورتەكان * ڕێم بۆ چۆڵ كرا بەسەهل و ئاسان
      هەروەها وەسفی عارەق خواردن و سوێند خواردن بە برۆی ساقی عارەقەكە لە شیعریدا هاتووەو دەڵێت:
      دە ساقی بە حەقی پیاڵەی شەراب * بەجەرگی پروزاوی هەروەك كەباب
      دە ساقی بە میحرابی هەردوو برۆت * بەنازو گرشمەی دوو چاوانی خۆت
      ژمارەی پیاڵەم مەكە تاكو بەهار ***** نەچێ با بچێتە هەزاران هەزار
      ئەمانەش تەنها وەكو نموونەی خێرا هێنامەوە ئەگینا هەم لە شیعری قانع هاوشێوەی زۆرە، هەم لە شیعری نالی و مەحوی و شاعیرانی تری كورد نموونەی گەلێك زۆرە.
      نەمەش نموونەیەكە لە شیعری بی كەس كە دەڵێت:
      (بەو خودایەی بێ شەریك و لامەكان وواحیدە) ئەوەش قسەی فەیلەسوف وتاقمە گومڕاکانی وەكو جەهمییەكانە وهەڵەیە، چونکە الله لەسەر عەرشی خۆیەتی بەو شێوەی کە لایق وشاییستەیەتی.

    • @user-qk9xe9cu4c
      @user-qk9xe9cu4c Před 8 dny

      ​@@abdulrahmankhdir6757هیوادارم لە ڕۆژی قیامەت لای خوای گەورە عوزرتان هەبێ بۆ ئەم هەموو کوفرەی ئەم شاعیرانە.
      پاشان قسەی سەیر ئەکەن دینداری ئەم کۆمەڵگایە عەیبی نیە کە ئەڵێن مێژووی ئیسلامان بۆ چیە؟ دینداری ئەم کۆمەڵگایە عەیبی نیە کە حوکم بە جگە لە شەریعەتی ئیسلام ئەکەم؟دینداری ئەم کۆمەڵگایە عەیبی نیە کە هەموو بەڕاڵاییەک ڕێگە پێ دراوە تەنها حوکم و یاسان و دەرس و دەوری ئیسلام نەبێ؟ ئێوە لە کوێ ئەژین کەوا خۆش قسە ئەکەن ئەترسم وابزانی لەسەردەمی شێرە پیاوەکەی ئیسلام عومەری کوڕی خەتاب ئەژین، کەمێک ئاو بە دەم و چاوتان بکەن با بێنەوە سەر خۆتان😂😂😂😂😂😂

    • @user-qk9xe9cu4c
      @user-qk9xe9cu4c Před 8 dny

      ​​@@abdulrahmankhdir6757هیوادارم لە ڕۆژی قیامەت لای خوای گەورە عوزرتان هەبێ بۆ ئەم هەموو کوفرەی ئەم شاعیرانە.
      پاشان قسەی سەیر ئەکەن دینداری ئەم کۆمەڵگایە عەیبی نیە کە ئەڵێن مێژووی ئیسلامان بۆ چیە؟ دینداری ئەم کۆمەڵگایە عەیبی نیە کە حوکم بە جگە لە شەریعەتی ئیسلام ئەکەم؟دینداری ئەم کۆمەڵگایە عەیبی نیە کە هەموو بەڕاڵاییەک ڕێگە پێ دراوە تەنها حوکم و یاسان و دەرس و دەوری ئیسلام نەبێ؟ ئێوە لە کوێ ئەژین کەوا خۆش قسە ئەکەن ئەترسم وابزانی لەسەردەمی شێرە پیاوەکەی ئیسلام عومەری کوڕی خەتاب ئەژین، کەمێک ئاو بە دەم و چاوتان بکەن با بێنەوە سەر خۆتان😂😂😂😂