پارتی و یه‌كێتی و هاوئاوازه‌كانیان گۆڕان به‌عینادی تۆمه‌تبارده‌كه‌ن و گۆڕانیش وه‌ڵام ده‌داته‌وه
Vložit
- čas přidán 5. 09. 2024
- گۆڕان: به‌ڵی بزوتنه‌وه‌یه‌كی عینادین كاتێك یاسا پێشێلده‌كرێت
گۆڕان: ئێمه بزوتنه‌وه‌یه‌كی عینادین كاتێك ده‌یانه‌وێت سه‌رۆكی هه‌تاهه‌تایی داده‌نرێت
كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی پارتی و یه‌كێتی و هاوئاوازه‌كانیان چه‌ندین جار ئه‌وه‌یان دوپاتكردۆته‌وه كه‌وا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی عیناده..گۆڕانیش وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه به‌ڵێ بزوتنه‌وه‌یه‌كی عینادین كاتێك یاسا پێشێلده‌كرێت و كاتێك خه‌ریكن سه‌رۆكی هه‌تاهه‌تایی داده‌نێن و كاتێك ده‌تانه‌وێت كه‌شتی كوردستان به‌ئاراسته‌ی بای خۆتان بخه‌نه ڕێ..
له‌م راپۆرته‌دا بزانن بۆچی پارتی و یه‌كێتی و هاوئاوازه‌كانیان گۆڕان به‌عینادی تۆمه‌تبارده‌كه‌ن..؟
به‌ڵێ به‌شانازییه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌كی عیناده... ئه‌مه وه‌ڵامی شۆڕش حاجی ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه، ئه‌وكاته‌ی پارتی و یه‌كێتی و هاوئاوازه‌كانیان ئه‌م بزوتنه‌وه‌یان به بزوتنه‌وه‌یه‌كی عیناد وه‌سفده‌كرد له‌كاتێكدا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ته‌نازولی له‌ده‌نگی خه‌ڵك و مافه‌كانی خه‌ڵك نه‌ده‌كرد.
ئه‌وه‌تانێ فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت، ئێمه باش نه‌بووین، توندبووین وه‌كو ده‌ڵێن، ئێمه ئه‌مڕۆ له‌عینادی خۆمان هاتینه خوارێ و قبوڵمانكرد، باشه ناكرێ خاوه‌ن پێشنیاره‌كان ده‌ستخۆشیمان لێبكه‌ن؟ ئێمه له‌مولته‌قای رێگایه‌كین، له‌نێوان عینادی ئێوه‌و پێشنیاری ئێمه له‌و خاڵه به‌یه‌كگه‌یشتین..له‌ولاشه‌وه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ی وته‌بێژی یه‌كێتی و هاوئاوازی فازڵ میرانی له‌چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت نه‌خێر ئێمه نێوانگری ناكه‌ین و به‌شێكین له‌چاره‌سه‌ر له‌نێوان عینادی گۆڕان و بوغرابوونی پارتی ده‌مانه‌وێت هێڵی سێهه‌م هه‌ڵبژێرین.
هاوكات عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش ده‌ڵێت، ئه‌م عینادییه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ باش نیه، هێمن هه‌ورامی راوێژكاری مه‌سعود بارزانی و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتیش ده‌ڵێت ناكرێت له‌سه‌ر عینادی لایه‌نێك په‌رله‌مان كارانه‌كرێته‌وه.
به‌ڵێ به‌شانازییه‌وه گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌كی عیناده‌و شایه‌تی ئه‌م به‌رپرسانه‌ی پارتی و یه‌كێتی و هاوئاوازه‌كانیشیان جێگای فه‌خرو شانازییه بۆ گۆڕانخوازان...به‌ڵام ئایا پرسیوتانه بۆچی گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌كی عیناده..؟عینادی له‌پای چی و له‌پێناوی چی..؟.
هه‌رله‌سه‌ره‌تای درووستبوونیه‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دروشمی سه‌روه‌ری یاسا‌و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی باش و جێبه‌جێكردنی سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وه‌بووه چ له‌ناو په‌رله‌مانداو چ له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش سیسته‌می په‌رله‌مانی بچه‌سپێنێت.
ئه‌وكاته‌شی كه‌گۆڕان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی لابوو، د.یوسف محه‌مه‌د وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌یهێشت یاسا پێشێلبكرێت و رێگه‌ی نه‌دا ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه ناشه‌رعیه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی درێژبكرێته‌وه، دواتریش كاتێك رێگای لێ‌گیرا بڕواته‌وه په‌رله‌مان، چه‌ندین جار پێشنیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كرا به‌ڵام تاكه مه‌رجی گۆڕان ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه‌بوو بۆ ئه‌و خاڵه‌ی كه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی تیادا وه‌ستێنرابوو.
به‌ڵێ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی عیناده..عیناده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت سیسته‌می سیاسی كوردستان سیسته‌مێكی په‌رله‌مانی بێت و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاتی تیابێت كه‌ئه‌مه‌ش دژی خواسته‌كانی پارتی و هاوئاوازه‌كانیه‌تی و دژی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی هه‌تا هه‌تاییه.
گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی عیناده چونكه شه‌ڕ له‌سه‌ر شه‌فافبوونی داهاتی نه‌وت و ته‌واوی داهاته‌كانی تر ده‌كات و جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه ئه‌و داهاتانه ده‌بێت بۆ خه‌ڵك و له‌پێناوی خه‌ڵكدا سه‌رفبكرێت نه‌ك بۆ حزب و بنه‌ماڵه‌كانیان.
به‌ڵی گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی عیناده...عیناده چونكه قه‌ناعه‌تی وایه كه‌ده‌بێت له‌ده‌سه‌ڵاتدا شه‌ریكایه‌تی ته‌واو هه‌بێت و پاشكۆیه‌تی نه‌بێت، هاوكات یه‌كڕیزی ویه‌كهه‌ڵوێستی نیشتیمانی هه‌بێت و بڕیاری میلله‌تێك له‌ده‌ستی یه‌ك كه‌س و یه‌كحزبدا نه‌بێت و یاری به‌چاره‌نوسی میلله‌ته‌وه بكرێت.
به‌ڵێ هاونیشتیمانیانی ئازیز..بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی عیناده چونكه ملی نه‌دا بۆ كاری نایاسایی و ته‌نازولی له‌بیروباوه‌ڕه‌كانی خۆی نه‌كرد و به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆی كرده قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت و سه‌ره‌وه‌ری یاسا‌و سه‌ری بۆ پۆست و پاره‌و یاساشكێنی كه‌چ نه‌كرد كه‌بارزانی و هاوئاوازه‌كانی ده‌یانویست هه‌رێمی تیادا نغرۆبكه‌ن...به‌ڵێ گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌كی عیناده بۆ سه‌روه‌ركردنی یاسا و چه‌سپاندنی مافی هاوڵاتیان وعیناده له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا.
→ website: www.knn.krd/Def...
→ Facebook: / knn.krd
→ youtube: / tvknnc
→ / tvknnc
→ Instagram: / knn_kurdish
hl=en / knncchannel