كاروچالاكییەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 9. 08. 2023
  • دامەزراوەیەکی نا حکومی سەربەخۆی قازانج نەویست و بێ لایەنە، هەروەها کولتووری و مرۆڤایەتی و نیشتمانییە، کاردەکات بۆ ناساندن و پاراستن و ئەرشیف کردنی ژیان و خەباتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.
    بوارەکانی کارکردنی دامەزراوە:
    (ڕۆشنبیری، گەشەپێدانی کۆمەڵگە و پەرەپێدانی مرۆیی)
    بنەماکانی کارکردن لە دامەزراوە
    1. پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ.
    2. پێگیریکردن لە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان.
    3. پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.
    4. ئەو لقانەی لە دەرەوەی هەرێمن پابەندی یاسا پەیڕەوکراوەکانی ئەو شوێنانە دەبن کە کاری لێ دەکەن.
    5. پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاکانی هەرێمی کوردستان.
    ئامانجەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
    یەکەم: دامەزراوە کاردەکات بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە:
    1. پاراستن و کۆکردنەوەی ئەرشیفی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، وەک دەستکەوتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی.
    2. پەرەپێدانی بواری ڕووناکبیری وتوێژینەوەی ئەکادیمی؛ لەسەر فیکر و ژیان وسیاسەتی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.
    3. گەشەپێدانی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان و یەکسانیی جێندەری لە کۆمەڵگەی کوردستانی و عێراقیدا.
    4. گەشەپێدانی بەها مرۆییەکان لە بواری جێندەری و کولتووری پێکەوە ژیان لەناو کۆمەڵگەی کوردستانی و عێراقیدا.
    5. گەشەپێدانی چۆنایەتی بە نووسینی توێژینەوەی ئەکادیمی لەسەر ڕێباز و ئەندێشەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بڵاو کردنەوەی.
    6. هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری تاک لە کۆمەڵی کوردستان و عێراقدا.
    7. کارکردن بۆ دابینکردنی خوێندنی ساڵانەی (سکۆڵەرشیپ) لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات.
    8. دیاری کردنی ڕۆژی ژیان ئاوایکردنی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە بەرواری ٣ی ئۆکتۆبەر وەک بۆنەیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی.
    9. پێگیریکردن بە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان.
    10. پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.

Komentáře •