حزب العمال الكردستاني وخطف الأطفال الأكراد-الجزء الخامس.

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 29. 05. 2022

Komentáře • 40

  • @zankoburhan
    @zankoburhan  Před 2 lety

    رابط قناة تیلیجرام الرسمية على زانکو برھان
    ‏ t.me/zankoburhan

    • @zamandumed
      @zamandumed Před 2 lety

      کاک زانکۆ ڕەحمەتت لێبێت واز لە کاری ڕۆژنامەوانی مەهێنە چونکە بە ڕاستی کەسی تر شک نابەم ئاوا بەبێ سانسۆر باسی ئەم بابەتە هەستیارانە بکات

    • @zankoburhan
      @zankoburhan  Před 2 lety

      @@zamandumed
      زۆر داوای لێبوردنت لێ دەکەم ئەو بڕیارە مێژوویەکی دووساڵەی ھەیە وا بەباش دەزانم

    • @zamandumed
      @zamandumed Před 2 lety

      @@zankoburhan خۆتان چاکتر دەزانن برای من ، گرنگ سەلامەتی گیانی خۆتان و خانەوادەکەتانە

  • @iskansadek8335
    @iskansadek8335 Před 2 lety +3

    بەڕاستی قسەی حەق ڕەقە، بەڵام هەر کەسێک خوی کوردپەروەر و وڵات پارێز حیساب کا دەبێ لەسەر هەر ڕاپورتێکی زانکو بورهان دەسخوشی لێ بکا، چونکە من هیچ ڕاپورتێک نەمدیوە بەبێ بەڵگە و دوکومێنتی ڕاست و دروست بەڵاو کردبێ،
    بەڵام منیش رەخنەکم لەسەر کاکە زانکو هەمە، ئەویش ئەگەر ڕوخەسم بیدەی و بە سینگەکی فراوە وەری بگری ڕەخنی خوم ئەگرم ئەگەر نا پێویست ناکا و داوی سەرکەوتن و سڵامەتی لوت ئەکەم

    • @zankoburhan
      @zankoburhan  Před 2 lety +1

      زۆر سوپاس بۆ پێزانیتان.
      بێ گومان دەتوانن ڕەخنەی خۆتان لەئێمە بگرن.
      بفەرموون.

    • @iskansadek8335
      @iskansadek8335 Před 2 lety

      @@zankoburhan
      دەست خوش و سوپاس دەکەم بو ڕازی بونت ئەوەش پیشانمان ئەدات کە جەنابت کەسێکی ئازای، براکەم ڕەخنەکەم ئەوە،
      هەر چەند ڕاپورتەکانت ڕاستیش بێ و بەڵگەش لە سەر هەبێ پێم باشە ڕاپورت لەسەر مردووەکان بەڵاو نەکەی، چونکە ێمە قازانج و استیفادە لە ڕاپورتەکانت ئەکەین ئەگەر هەڵەکان و خەیانەتکارانی زیندووەکان ئاشکەرا بیکەی، بو نمونە ئەگەر کەسێک دۆ دڵ بێ و نەزان و بێفام بێ نایزانێ ێستا لاهور و باڤێڵ هەڵبژێرن یان عەبدوالڵە ئوج ئالان یان مەسعود بارزانی، بەڵام تەماشەی ڕاپورتەکانت بکا و خەیانەتی عبدالڵە ئوج ئالان ببینن ئەتوانن بڵێن لەمڕو دوواوە هیچ بڕوام بە عبداڵڵە ئوج ئالانم نیە، یان باسی خەیانەتی 16ی ئوکتەبەر بیکە، بەڵام ئەگەر تا ساڵی 2025 ڕاپورت لەسەر جەلال تەلەبانی بەڵاو بیکەی ێمە هیچ قازانج لێ نایبینین چونکە مردووە و ڕوشت کوتای هاتووە،
      لەگەڵ ڕێز و خوشەویستی خوم لو جەنابت

    • @zankoburhan
      @zankoburhan  Před 2 lety

      @@iskansadek8335
      ھەندێک لەڕاپۆرتەکانمان دۆکیۆمێنتاری مێژووین ئەگەر یەکێتی و پارتیش نەبان ھەر کارمان لەسەر دەکرد.
      جۆرێکە لەباسکردنی مێژوو وەک خۆی یان ڕاستکردنەوەی مێژوو.
      وە ئێمەش بەئاڕاستەش کار ناکەین کە دژی حکومەت و یەکێتی و پارتی بن، چون ھیچ سودێکی نییە لەزیان زیاتر.
      ئێمە نەدەوڵەتێکی خاوەن ڕەگ و ڕیشەین تا ئەو ململانێیانە بکەین، نە بەرگەی لەرزینێک دەگرین.
      خەڵک ئەبێ بیر لەوە بکاتەوە بەڕووخانی یەکێتی و پارتی دۆخ و ژیان و چارەنووسیان باشتر دەبێت!؟
      بێ گومان زۆر زۆر لەمەی ئێستا خراپتر دەبێت.
      ھەندێک شت ھەیە مرۆڤ دەبێت بیری لێ بکاتەوە دنیا ھەر ئەمڕۆ نییە، ڕەنگە سبەی زۆر لەمڕۆ سەختر بێت.
      بەداخەوە زۆرینەی کورد لەوە تێناگات ھەر ئەزانن بڵێن بڕووخێ، لەکاتێکدا لەم سەردەمەدا بڕووخێن تەواو کورد ئەڕووخێ.
      کورد ھەر سەرێکی لێ ئەزانێ.
      ئێمە نامانەوێت زۆر فشار لەسەر دەسەڵات بەوجۆرەی خەڵک دەیەوێ دروست بکەین چون سەرەنجام لەبری سود دەبێتە زیان بۆ خەڵکی.
      سەرەنجام ئێمە بەرژەوەندی خەڵکمان دەوێت.

    • @iskansadek8335
      @iskansadek8335 Před 2 lety

      @@zankoburhan
      برای بەڕێزم من زۆر چاک ئەزانم و شایەدی ئەی دەم کە جەنابت بێ لایەنی و بێ لایەنگەری کاری خوی ڕوژنامەگەری ئەنجام ئەدەی هیچ گومانم لەوەدا نیە بویە من دەسخوشی لێت دەکەم ، بەڵام تەنها رەخنەکەم لە سەر ئەوە بو ئەگەر ئەو کەسانی کوچیان کردووە هەر چی شتی خراب لە مێژو دا ئەنجامی دابێ تازە هیچ مان پێناکرێ و هیچ شت ناگوڕێ،
      لەگەڵ ڕێزم

    • @zankoburhan
      @zankoburhan  Před 2 lety

      @@iskansadek8335
      تێدەگەم لە مەبەستان
      بەڵام بەپێچەوانەوە ئێمە زیاتر لەسەر زیندووەکان قسەمان کردووە.
      ھەتا ئێوارە بەس لەسەر مستەفا بارزانی کە مردووە قسەمان کردووە، لەگەڵ خالی خولەسور ئیتر ماباقی ھەموو زیندووبوون!
      لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک باسی مردوویەکمان کردبێت گرێمانداوە بەزیندووەکانیانەوە وەک کوڕەکانیان.
      بەس بەوردی سەیری ڕاپۆرتەکانی ئێمەت کردبێت ئەگەر باسی ڕابردوومان کردبێت بێ گومان باسی ئەمڕۆشمان کردووە لەگەڵی.
      بەھەرحاڵ ئەوە ڕەخنە نیە پێشنیازە.
      زۆر سوپاس پێزانیمان ھەیە بۆ بۆچوونەکەت بەڕێزن ئێوە🌷🌷

  • @Ahmad-nz4cj
    @Ahmad-nz4cj Před 2 lety +1

    ماشاءالله مبدع بكل اللغات و
    الحقيقه جميله بكل لغات

    • @zankoburhan
      @zankoburhan  Před 2 lety +1

      شكرا جزيلا سيد احمد، الحمد الله نشرناه بأربع لغات ليعلم العالم كله بجرائم ارهابيي حزب العمال الكردستاني.

    • @Ahmad-nz4cj
      @Ahmad-nz4cj Před 2 lety

      @@zankoburhan زور به ريزي تو كاك زانكوي گول و دل

    • @eisakalhur
      @eisakalhur Před 2 lety

      ئەمە زانکۆ نییە
      زانکۆ تەنها لە تەلەگرام ئیش ئەکات

  • @redhood4427
    @redhood4427 Před 2 lety

    کاک زانکۆ ، تۆ ھیچ کتێبێکت ھەیە؟

    • @zankoburhan
      @zankoburhan  Před 2 lety

      نەخێر نیمە، لەڕاستیدا ھەم بوو بەس پێش چاپ کردنی تیرۆرستانی پەکەکە بەکۆمپیوتەرەکەمەوە ھەموویان دزی.
      بەس نامیلکەیەکم بەپیدی ئێف لەسەر خۆم بڵاوکردۆتەوە.

    • @eisakalhur
      @eisakalhur Před 2 lety

      ئەمە زانکۆ نییە
      زانکۆ تەنها لە تەلەگرام ئیش ئەکات

  • @sarigarmyany8911
    @sarigarmyany8911 Před 2 lety +2

    هەرچی بی ئەوان کوردن ..عەیبە عەزیت و مەینەت بکێشی بۆ ناشرین کردنی براکەت.اوەی تو ای کەی خۆ تورک نایکات..!!
    پرسیارەکە ئەوەیە ئیسفادەی ئەم ڕاپۆرتە بۆ تۆوو عەرەب چییه ؟؟!!🤔چیت دەست ئەکەوێ ؟؟
    هەموو حیزبێ هەڵەو ڕاستی هەیە لە هەموو دنیادا .تۆ تەنها هەڵەکان زەق ئەکەیتەوە و لە بەرژەوەندی تورکە .نەک کورد !

    • @zankoburhan
      @zankoburhan  Před 2 lety +2

      باشە پرسیارێک!؟
      بۆ لەبری ئەم پرسیار و ڕەخنە ئاڕاستەکردنە بۆ من بۆ داوا لەپەکەکە ناکەن کە کارێک نەکات زانکۆ بورھانەکان و دووژمنەکانی و تورکیا باسی نەکەن!؟
      بۆ لەپەکەکە لێ پرسینەوە ناکەن!؟ بۆ ڕەخنەیان لێ ناگرن لەسەر تاوانەکانیان بەتایبەت ڕفاندنی منداڵ!؟
      بۆ ھەر ئەبێ قسە لەسەر ئەو کەسانە بکەن کە قسە لەسەر تاوانەکانی پەکەکە دەکەن!؟ بۆ جارێک ڕەخنە لەپەکەکە ناگرن!؟
      ئەوە ھەمووی خەتای بێ ھەڵوێستی ئێوەی لایەنگر و دۆستی پەکەکەیە کە وای کردووە پەکەکە سڵ لەھیچ تاوانێک نەکاتەوە، خۆ ئەگینا ھەڵوێستان ھەبوایە ئێستا من نەدەھاتم باسی تاوانەکانی پەکەکە بکەم و ھیچ بەڵگەیەکم پێ نەدەبوو لەسەریان.
      ئێستا تێگەیشتی لەبنەڕەتدا ئێوە تۆمەتبارن لەتاوانەکانی پەکەکە.
      دەبێ ئێوە ڕەخنە لەخۆتان بگرن ئەوکات پەکەکە نەک ئێمەی دژبەری پەکەکە.
      پاشان گرفتان چیە لەگەڵ من!؟
      ئەگەر شتێکمان وتووە و لەپەکەکەدا نەبووە ھەقتانە ھەر ڕەخنەیەک بگرن.
      ئەگەر بێ بەڵگە باسی تاوانەکانی پەکەکەمان کردووە و وا نەبووە دووبارە ھەقتانە ھەر شتێک بڵێن ئەگەر جنێویش بێت.
      ئیتر بۆچی مووی سەرتان گژ دەبێتەوە کاتێک باسی تاوانەکانی پەکەکە دەکەین!!؟
      بۆ من ھەر کەسێک باسی تاوانەکانی پەکەکە بکات بەبەڵگەوە ڕاست دەکات ئەگەر تورکیش بێت.
      مرۆڤی ھۆشیار سەیری بەڵگە دەکات نەک کێ بەڵگەکانی خستۆتەڕوو.
      مرۆڤی ژیر دەکۆڵێتەوە و دەگەڕێ و دەدۆزێتەوە، کەزانی گەیشتووە بەڕاستی پێداچوونەوەیەک بەباوەڕەکانی دەکات.
      بەس زۆرێک لەکورد ھەموو شتێک بەپێچەوانەوە وەردەگرێ، ئەوەندە گەمژەیە ئەو زۆرینە ئەگەر دووژمنەکەشی ڕاستی بڵێ ئەڵێ درۆی کردووە لەکاتێکدا دەشزانێ ڕاستی کردووە!
      ئەو زۆرینەی کورد بوونەوەرێکی بێ تام و بێزراوە!.

    • @zankoburhan
      @zankoburhan  Před 2 lety +1

      ھا کاکە برا وەڵامت نەبوو!؟

    • @sarigarmyany8911
      @sarigarmyany8911 Před 2 lety

      های چی برا هههه ههه، من پرسیار ئەکەم تۆش بە پرسیار وەلامم ئەدەیتۆ ! تۆ خۆت ڕەخنە ئەگری بەلام بە ڕەخنەیی من قەڵس ئەبی ! ئەوە چ قسەیەکە ئەی کەی تورکیا قسە نەکا؟ لەقسەی تۆناکا 😁 تورک ئەسڵەن هەموو کورد بە دوژمن و خراپ ئەزانێ ئەسڵەن بە مرۆڤی نازانی ،چ جایی هێزێ بەرانبەری بگرێ و شەڕ دژی بکا.! هەر تۆ باست نەکردووە هەموی دەزانێ ئەوو مەسەلەی منال ڕفاندنە لە هەموو کوردستانا بەر بڵاوە،بەڵام تۆ نازانی چ کاتێ بوو! ڕێک ئەو کاتە بوو پەک و یەکیتی شەڕیان ئەکردوو ئەم دەنگۆیانە تەشەنەیان کردد..ئەو منالانەیی ئەگەر دزراش بن بە پەنجەیی دەست دەژمێردرێن .گەنج ١٧و ١٨ ساڵە بە هەوەسی خۆی دەچێ ،باوی دزین رفاندن نماوە ! نازانی لە هەموو حیزبەکانی دنیاو وڵاتاندا ئەنواع شت ئەکرێ اوەنەی تۆ خراپ باسی ولاتی خۆیان ناکەن ..
      منداڵ اتک اکرێ و اکوژرێ و عەزیت ادرێ .تو تنها هاتوی لە سر پەک .چڕت کردۆتەوە..
      لە خاسەکەیان بم چی حیزبی کوردیە ،هەمویان شایەنی ڕەخنە لێ گرت و سوکایەتییه ..
      بەڵام نەک وەک جەنابت خوت عەزیت بدەی و خوت شین مۆر کەیتەوە و وەری گێڕیتە سەر زمانەکانی جیهان و بڵێیی کاکە ئەمە حیزبێ کوردییە ئەها جی ئەکەن!
      چەن ساڵە خەبات ئەکەن دژی تورکی خوێڕی ،تورکیش لییان ئەداوو سڤیل ئەکوژێ بە ناوی پەکەووە.
      بەڵگەیی چی تو ئەجی بەڵگەکان لە تورکەوە وەر ئەگری یا کوردێ پارە پەرست کە بۆ دۆلاری ئامادەیی هەزار درۆیە یا لە سیخوڕێ ...تورک بەڵگەی ڕاستی نیه گیانە بەڵگەیی ڕاستی دروست دەکا !لە کاتی دروستکردنا عەوامی پێ ئەخەڵەتێنی !
      یا لە ژێر ئەشکەنجە هەموو جۆرە اعترافێ ئەکەن.اوانە کەی بەڵگەن ..یا دەزگاسیخوڕیەکان .هەندێ انیرنە ناویانەوەو دوای ڕا ئەکەن و ئەڵێن پەک وای کردوو وای کرد ..
      مەسەلەی منال دزینیش جاران ئەگەر هەبووبێ ،بەلام ئیستا ئەو شتە نماوەو گەنج بە ئارەزوی خۆی دەڕوا و دێتەوە ..
      چەنەها کەس هەیە لای ایمە لە ٢٠١٣وە جوتە ناویان ٢٠١٩هاتوتەوەو هیچ کێشەی نییه...
      جاری وایە هەندی کەسی نە ناسراو دینن الین ایمە پەک بوین پەک وایە و وای کردووە..
      وک سیناریۆکانی پارتی ،کە منالیش باوەڕی پێ نااا..
      ئینجا پرسیارەکەی من لەوا بوو پەک هەر چیە یا چی نیبه وەرگێڕانت بۆ زمانەکانی تر واتای چیه ؟!
      لەبەر کێشە شەخسیەکەی خۆت ،کە ئەڵێیی کۆمبیوتەریان دزیوم ،لە بەر ئەوەنەبێ ؟..
      ئیستا دنیا پیشکەوتووە و سەردەمی عەولەمەیە هەمووی باش ئەزانی هەموو حیزبەکان بایی چەنن هەر لە اسلامی هتا کۆمەنیست...
      هەمویان لە خەتا گیراون و ڕەخنە یان لێگیراوە.
      بەس نەفامی کورد لە وایە بروا بە بەڵگەوو دۆکۆمێنتاری دوژمن ئەکا لە هج شوێکی دنیا قسە لە دوژمن وەرناگیری تنها لای کورد نەبێ !چ دوژمنێ کە ئەسڵەن حسابی مرۆڤت بۆ ناکەن ! ئەبێ بروا بەوە بکەین؟ ..
      کوردی ساویلکە و فەقیر اوەیە بڕوا بە تورک بکا.کەچی هیج ولاتێ دانی خێری پیا نانێ !تنها ئیمەین ئەکروزیینەوە بۆیان !
      نەولا کێشەی چی هیچ کێشەم لەگەڵ تۆ نییه بەخوا هههههه موی سەریشم گرژ نابێ...

    • @zankoburhan
      @zankoburhan  Před 2 lety +1

      @@sarigarmyany8911
      لەگەڵ ڕێزمدا داماوی تاکی کورد لەوەدایە شتێک دەڵێت لەناخەوە بڕوای پێی نییە!، کورە تورکی چی ھەندێک جار تورکەکان ڕاپۆرت و بەڵگەکانی من ئەبەن بڵاوی ئەکەنەوە نەک من لەوانی ببەم ھھھھھ
      گەنجۆ داماوی و بێ عەقڵی و گەمژەیی و خۆشباوەڕی وەک شێرپەنجە وایە مرۆڤ لەناو دەبات ئەگەر خۆی چارەسەر نەکات.
      ئەسڵەن من خۆم بەکورد،نازانم، من مرۆڤم. ئەو سنور و خەتکێشان و نەتەوە و ئاین و دابوونەریتانەی ھەن و ھەبوو ھەموو لەلایەن مرۆڤە گەمژەکانەوە دانراون.
      من کوردایەتیم پێ گەمژایەتییە، ئاساییە مرۆڤ ڕووبەڕووی ھەر جۆرە ستەمێک بێتەوە بەس ئاسایی نیە بەناونیشانێکی نەتەوەیی ڕووبەڕووی ستەم بێتەوە.
      ئەو قسانەی تۆش دەکەیت زۆر نالۆژیکی و بێ ویژدانیانەیە قسەی نەوەدەکانە نەک ئێستا.
      تا ئێستا بەس من ناوی ٦٦منداڵی ڕفێندراوم بەبەڵگەوە بڵاوکردۆتەوە تازە تۆ ھاتوویت ئەڵێی ئەوە سەردەمی زووبووە!
      فەرموو ئەمەش منداڵێکی٩ساڵ کە لەگەڵ دایک و باوکی چووە بۆ سەیران و ڕفاندوویانە پاشان وتوویانە لای ئێمەیە.
      لەکەرکوک ڕوویداوە.
      czcams.com/video/cA43V1b5bAM/video.html
      ئێ ئەمە ناو ئەنێی چی!؟
      باشتر وایە مرۆڤ لەشتێک نازانێت خۆتی تێھەڵ نەقورتێنێ، پەکەکە ناتوانێت بەئێمە بڵێت وا نییە، کەچی ئێستا تۆیەکی سادە و ساکار لەپێگە و پلە لە پەکەکە ھاتوویت ئەتەوێت پینەی بکەی!؟
      دەی پینە ناکرێ!.
      ئەسڵەن تۆ وا دایبنێ ئەوەی من دەیڵێم لەسەر پەکەکە ڕقی کەسی خۆمە و لەسەر دزینی کۆمپیوتەرەکەمە، دەفەرموو بتوانن بەدرۆم بخەنەوە لەسەر ڕاپۆرتەکانم لەسەر پەکەکە، بۆ بەدرۆم ناخەنەوە!؟
      ئێ ئیتر لەمە زیاتر چی!!؟
      ئێوەی کورد زۆر سەیرن!
      قسەی ھەق ئەگەر دووژمنیش بیکات بەدرۆی ئەزانن لەکایتێکدا ھەق ھەر ھەقە ئەگەر دووژمنیش بیڵێت.
      ئەسڵەن تورک وەک ئەوەی پەک و مەک باسی دەکات ھیچ دژی کورد نییە، فەرموو ئەگەر دژ بوایە ئەو ھەمووە ئازادیەی بەکورد نەئەدا لەتورکیا.
      فەرموو کوردەکان مافی دەنگدانیان ھەیە ئێ ئەگەر بڕیار بێت ئەو سیتەمە خراپ بێت بۆ کورد بۆ لەکاتی دەنگداندا تۆڵەیان لێ ناکەنەوە، لەکاتێلدا ٣٢ ملیۆن کورد لەتورکیا ئەژی گریمان ١٥ ملیۆنیان مافی دەنگدانیان ھەیە، جا خۆ بەس دژی حیزبەکەی دەسەڵاتدارەکان ئەوانەی بەحساب دژی کوردن دەنگیان بدایە، ئێستا ھیچ دەسەڵاتدارێکی تورک بوێری سزادان و ئەشکەنجەدانی کوردی نەدەکرد.
      لەتورکیا بەس لەخوێندنگە کورد مافی خوێندنی بەزمانی کوردی نییە ئەگینا ھەموو مافێکی ھەیە.
      فەرموو سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری میت کوردە، کە یەکەم دەزگای دەسەڵاتداری تورکیایە.
      ھەموو سەرۆک شارەوانییەکانی ناوچەکوردییەکان کوردن.
      خۆ ھەر کورد لەتورکیا ناژی چەندین نەتەوەی تر ھەیە بۆ ئەوانیش وان.
      ئەوە ڕاستییە لەحکومەتی بەعس و تورکیای ئێستا و ئێرانی ئێستا باشتر نەبووە بۆ کورد.
      ئەو کوردە داماوەی خۆمان ھیچ نازانێ و دوای ھاژووھووژی ئەو حیزبە درۆزنانە کەوتوون.
      ئەوە ئێستا داماوەکانی کوردایەتی دێن دەڵێن پیاوی تورک و ئێران و عێراقیت.
      لەکاتێکدا ئەوە ڕاستیە.

  • @Kurdishsong.
    @Kurdishsong. Před 2 lety

    هیوادارم ئەم ڕەخنەییەم بە سنگ فراوانیەوە وەرگری
    جیاوازی مەخە نێو کوردەکان
    لە یەکێ لە پۆستەکانی تیلیگرامت دەڵێی فارس و تورک و عەرەب و کورمانج قەت نابن بە دۆستی کورد
    وەک بڵێی کورمانج کورد نین،ئەگەر چەن ڕەفتار و گوفتارێکت لە پەکەکە بینیبێت و بەدڵت نەبێت نابێیت ڕق لە هەموو کورمانجێک هەڵگری ئێ ئەگەر وابێ کورمانج کورد نەبێ و لوڕ کورد نەبێ و گۆران کورد نەبێ و زازا کورد نەبێ و لەک کورد نەبێ ئەی پێم ناڵێی کێ کوردە
    کورمانج لە دهۆک هەن لە باشوور و لە ئورمیەش هەن لە ڕۆژهەڵات ئەی وتمان ئەوانەی باکوور هەموویان پەکن ئەی کورمانجەکانی دهۆک ۆ ئورمیە و خوڕاسان ئۆباڵ(گوناح)ـیان چیە

    • @zankoburhan
      @zankoburhan  Před 2 lety

      کورمانجەکانی تورکیا کلتوری تورکیان وەرگرتووە جیاواز لەو کورمانجانەی کە تۆ ئاماژەت پێ کردن.
      بۆ سەلماندنی ئەو بۆچوونەش هەتا لەناویان نەژیت نازانیت ئەوانە تا چەن کوردن و تا چەن تورکن.
      لە ٥ کەسیان ٣ کەسیان بەتورکی قسە دەکەن و کورمانجی نازانن و لەو دووەکەی تریشیان بەئەندازەی %٧٠ بۆ ٨٠ کورمانجی دەزانن...
      بەڵێ ئێستاش دەڵێین کورمانجەکانی تورکیا کوردن نین کورمانجن واتە نەتەوەیەکی ترن وەک تورکمانەکان، ئەرمەنیەکان.
      ئەو ناوانەی دیکەش کە ئاماژەت پێ کرد کورد نین بەڵکو لەگەڵ کورد ژیاون، وەک هەورامیەکان.
      وەک چۆن هەڵەیە بوترێ لەنێو دەوڵەتی ئیران و عێراق و تورکیا هەموو مرۆڤەکان و دانیشتوان تورکن یان عەرەب یاخود فارسن بەهەمان شێوەش دروست نییە چەندین کەمە نەتەوەی تریش هەن لەگەڵ تورک و عەرەب و فارس ژیاون و ئێستاش لەنێو ئەو دەوڵەتانەن.
      ئەوانەی ناوت هێنان هەموویان کەمە نەتەوەن جگە لەکورمانجەکان کە نەتەوەی تەواون.
      کوردستان وڵاتی سۆرانی زمان و بادینی زمان و ئەردەڵان زمانەکانە.
      واتە لەنێو وڵاتی کوردان سێ دیالێکت هەیە لەگەڵ چەندین شێوەزار، سۆرانی، ئەدەڵانی، بادینی.
      کوردستان لەئێستادا دوو پارچەیە نەک چوار پارچە بەناوی خواروو و سەرووی کوردستان.
      سەروو لەعیراقە و خواریش لەئێرانە.
      لوڕ و هەورامی و کورمانجی و زازایی و هتد... نەتەوەی جیاوازن و لەگەڵ کورد ژیاون.
      ماقوڵ نیە لەنێو نەتەوەی کورد هیچ نەتەوەیەکی تر نەبێت و هەمووی کوردبن، لەکاتێکدا نەتەوەیەک و دەوڵەتێک نیە لەم جیهانە بەس لەیەک نەتەوە پێک هاتبێتن..

    • @Kurdishsong.
      @Kurdishsong. Před 2 lety +2

      @@zankoburhan سەت ساڵە ئەوان ڕێگریان لێ کراوە لەوەی کە بە کوردی قسەبکەن و بە کوردی بنووسن و بە کوردی گۆرانی بڵێن و ڕێگری کراوە لەوەی جلکی کوردی بپۆشن ئیتر چۆن کلتوری تورک زاڵ نابێت بە سەریان و ئەو ژمارەشیان کەوا بە زمانی کوردی شێوەزاری کورمانجی ئاخاوتن دەکەن لە گوندەکانیانەوە ماوەتەوە بۆیان
      دوای ئەوە بەس لوڕی لێ دەرچێت کەمێک جلی نەتەوەییان جیاوازە بەڵام گۆران و کورمانج و زازا و سۆرانی هەموویان یەک جل دەپۆشن کە پێی دەوترێت جلی کوردی کە مانای وایە ئێمە یەک کەلتورمان هەیە و یەک نەتەوەیەن
      ئێمە هێشتا دەسەڵاتی بەعس هێندەی ئەتاتورک زاڵم نەبووە بەرانبەمان کەچی سادەترین کلتور کە وەرمانگرتبێت لە عەرەبەوە پۆشینی جلی نەتەوەییانە کە (دشداشە)یە جا ئەگەر بەم پێوەری کلتور وەرگرتنە بێ ئێمەش ناپاکین و کورد نین
      ئەی چی بە فەیلییەکانی بەغداد دەڵێیت خۆ ئەوانیش هێندەی وشەی عەرەبی بەکاردێنن وشەی کوردی بەکارناهێنن چونکە هەڵەی ئەوان نیە بەڵکو دەرفەت نەڕەخساوە بۆیان کە مناڵەکانیان بە زمانی کوردی شێوەزاری کەلهوڕی قسەبکەن وەکو سادەترینیان نەبوونی خوێندنگە و ئەکادیمای زمانی کوردی هەتاکو ئێستاش
      دوای زۆر سەیرم لێ دێت ئەڵێی بادینی، بادینیەکانیش هەر کورمانجن بەڵام کاتی خۆی میرنشنێکیان لەو سنوورەدا درووست کردووە لە ژێر ناوی باپیرەگەورەیان کە ناوی بەهادین بووە
      بادینی یان بەهدینی زارۆچکەیەکی شێوەزاری کورمانجە چونکە شێوەزاری کورمانج چەن زارۆچکەیەکی هەیە وەکو(بۆتانی،بایەزیدی،ئاشیتەیی،شەمزینی،هەکاری،
      بادینی)
      هەروەکو چۆن شێوەزاری سۆرانی چەن زارۆچکەیەکی هەیە وەکو(بابانی،ئەردەلانی،گەرمیانی،موکریانی)
      دواتر کە من ئەڵێم گۆران بە تەنها مەبەستم هەورامیەکان نیە چونکە لە سنوری باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی کەرکووک چەندەها هۆز هەن کە بە شێوەزاری گۆران قسەدەکەن و پێشی دەڵێن(ماچۆ) و هەتاکو قەزایەک هەبووە لە کەرکووک کە ناوی قەزای گل بووە و کورد پێی وتووە بنارگل کە لە پڕۆسەی ئەنفال تەخت کراوە لەگەڵ زەویدا، هەر هەموویان بە شێوەزاری گۆران قسەیان کردووە و بە هەمان شێوە هۆزی زەنگەنە و هۆزی شێخانی لە ڕابردوودا بە شێوەزاری گۆران قسەیان کردووە و یارسانەکان کە خۆیان بە کوردی ئەسڵ ئەزانن بە شێوەزاری گۆران قسەیان کردووە و تەنها هەورامیەکان بەو شێوەزارە قسەناکەن و موڵکی ئەوانیش نیە تا بێن خۆیان لە کورد پێ جیابکەنەوە
      شێوەزاری گۆران چەن زارۆچکەیەکی هەیە وەکو(هەورامی،زەنگنانە،یارسانی)
      هەرگیز مەڵێ کە بۆچی کورمانجەکان بە کوردی قسەناکەن لە تورکیا فەرموو ئەوەتا لە ئێستادا هەوراماییەکان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی زمانی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە بکەن بە شێوەزاری گۆران چونکە لە ئێستادا مناڵ و گەنجەکانیان وشەی نێو شێوەزاری سۆرانی بەکاردێنن لە قسەکردنیان بۆچی جونکە زمانی پەروەردەییان شێوەزاری سۆرانییە کە لە کاتێکدا هیچ نەچەوسێندراونەتەوە بەڵام وردە وردە وشەی نامۆ بە شێوەزارەکەت بەکاردێنیت ئەگەر زمانی پەروەردەییت لە خوێندنگە هی خۆت نەبێ، یاخود زەنگنە و شێخانی لە ئێستا ژمارەیەکی زۆر کەمیان بە شێوەزاری گۆران قسەدەکەن و ئەوەشی هەتا ئێستاکە ماوە قسەی پێ دەکات لە گوندەکانن چونکە بە شێوەزاری گۆران لە خوێندنگەکان فێرناکرێن
      بۆیە ئەو دەردەی کورمانج پێیدا تێپەڕی لە ئێستادا هەورامییەکان خەریکن پێدا تێپەردەبن لەکاتێکدا هەورامیەکان ناچەوسێنەوە وەکو کورمانجەکان
      دوای ئەوە ئێمە هێشتا نەبووینەتە خاوەن دەوڵەتی کوردستان تاکو بڵێین لە نێو دەوڵەتی کوردستان و نەتەوەی غەیرە کورد بوونی هەیە وەکو کورمانج و لوڕ و گۆران و هتد
      لەگەڵ ڕێزدا....

    • @zankoburhan
      @zankoburhan  Před 2 lety

      @@Kurdishsong.
      سەبارەت بەوەی دەڵێن و دەوترێ کورمانجەکان ناچار کراون بەتورکی قسە بکەن بەڕاستی بێ ویژدانیە.
      ھیچ کاتێک تورک بەکورمانج و نەتەوەکانی دیکەی ناو تورکیای نەوتووە بۆ بەتورکی قسە ناکەن.
      لەکاتێکدا کە دەوڵەتێک ھەیە بەناوی تورکیا، زمانی فەرمی ئەو دەوڵەتە تورکیە، بەپێی یاسا و دەستوریان فەرمانە میری و نامیرییەکان بەزمانی تورکی دەبن، ئیتر چۆن ھەق بەزمانێکی تر بدەن کە کەمینەن!؟
      بەس لەخوێندنگە ڕێگە نەدراوە کورمانجەکان بەکورمانجی بخوێنن و بنوسن، ئەگینا لەدەرەوەی خوێندنگە بەکورمانجی قسەیان کردووە، ھەتا جلوبەرگی تایبەت بەخۆشیان پۆشیوە کەس ھەقی نەبووە بەسەریانەوە، لەسەردەمی حکومەتی سەربازیدا بەڵێ ستەم لەھەموو نەتەوەیەکی ناو تورکیا کراوە کە ھەوڵی خۆ جیاکردنەوەیانداوە، بەڵام لەسەردەمی ئەردۆغانەوە ھەتا ئێستا ئەو ستەمانە زۆر کەم کراونەتەوە، بەجۆرێک ئەردۆغان بۆتە خۆشەویستی زۆرێک لەکورمانجەکان بەڵگەش بۆ ئەوە حیزبەکەی ئەردۆغان ھەموو چوار ساڵ جارێک ژمارەیەکی زۆر باش دەنگ لەناوچە کورمانج نشینەکان بەدەست دەھێنن.
      ھەتا زۆرینەی کورمانجەکان بڕوایان بەپەکەکە نییە.
      کورمانج نەجل و بەرگی، نەزمان و شێوەزاری، نەخواردن و ڕستن و چنین و شێوازی کێڵان و ڕەز و کەشتوکاڵی، نە کلتور و ئاینیان، نەئاداب و کردار و ڕفتاریان، نەشکڵ و شێوە و بوونیەتیان، ھتد... ھیچی بەکورد ناچێت.
      سەبارەت بەزمانی کورمانجەکان، کورمانجەکان دوو دیالێکتی سەرەکیان ھەیە بەناوی کورمانجی سەروو و خواروو، سەروو کورمانجەکانی تورکیا، خواروویش کورمانجەکانی سوریایە، ئەگەرچی ئۆج ئالان پێی وایە ئەو کورمانجانەی سوریا لەبنەڕەتدا کورمانجەئاوارەکانی تورکیان و دەبێت بگەڕێنەوە بۆ تورکیا، واتە چوار پارچەکەی ئێوە سێ پارچەیە نەک چوار!.
      سەبارەت بەبادینی نەخێر بادینی کورمانجی نییە بادینی زمانێکی جیاوازە ھەتا وشەی وایان ھەیە لەگەڵ کورمانجەکان ھەر ھەمان وشە دوو واتایی جیاوازی ھەیە، بەنمونە کوتان لەبادیندا بەواتایی کوتنی دەرزی لەسەر شان یان دەرزی لێدان و یاخود فەلاقەکردن دێت یان لێدان.
      بەس ھەمان وشە لەکورمانجەکاندا واتایەکی زۆر عەیبەی ھەیە کە بۆ وتن ناشێ.
      بەڵێ بەھۆی ھاوسنوریان و تێکەڵیان زۆرێک لەوشەکانیان تێکەڵاوییەکی دروست کردووە، ھەتا ھۆز ھەیە لەم بەر و لەو بەریش ھەن وەک گەردییەکان، یاخود زێبارییەکان کە لەبنەڕەتدا لەکورمانجستانەوە ھاتوونەتە بادینان کەچی لەوێ ئەسڵیان نەماوە و لەکوردستان تا ئێستاش ماونەتەوە، ھەرحسابی کوردیان بۆ دەکرێت.
      ئەبێ کورد ھەم ژمارەی خۆی ھەم ڕووبەری خاکی خۆی بزانێت، ئەگەر نەزانێ ھەر لەخەیاڵدا دەژی و ھەر بەخەیاڵیش دەمرێ.
      خۆشبەختانە ئێمە گەیشتین بەژمارە و ڕووبەری خۆمان کە ئێستا دیاریمان کردووە بەناوی خواروو و سەرووی کوردستان، دیالێکتەکانیشی لەسۆرانی و بادینی پێک دێت.
      ڕێک کوردستان لەنێوان عێراق و ئێراندایە، وە دراوسێی کورمانجەکانی سەروو و خواریشە کە ئێستا بەتورکیا و سوریا ناسراون.
      بەپێی نەخشەکەمان و خەڵک و زمانەکەمان ھەموومان لەیەکتر تێدەگەین ھەم بادینی لەسۆرانی ھەم سۆرانی لەبادینی، زۆر بەئاسانی دەتوانین زمانی فەرمی خۆمان دەستنیشان بکەین، خەڵکەکانیشمان یەکتریان قبوڵە، ھیچ جیاوازییە نییە لەنێوانمان.
      ھەرچی لوڕ و ھەورامییەکانی ناومانە ئەوانیش دەتوانن لەشوێنی خۆیان سەربەخۆ بژین و دراوسێمان و کەسوکارانن، ئەگەر نەشیان ویست دەتوانن لەگەڵمان ھەر وەک جاران بژین وھیچ جیاوازییەکییان نییە لەگەڵمان.
      ئەمەی کە ئاماژەم پێ کرد کوردستانە، چیتر نابێت خوێنی کوردەکان بۆ بەرژەوەندی نەتەوەکانی دیکە بڕژێنرێت، خوێنی کورد بۆ کوردەکانە، نەک کورمانج وھاشێوەکانی.
      کورمانجەکانیش لەوەدا ڕاستگۆن و نەیان شاردۆتەوە دەڵێن کورمانجین.
      بەس نەبووە سۆرانییەکان یان بادینیەکان بڵێن ئێمە سۆرانین یان بادینین ئەڵێن ئێمە کوردین.

    • @Kurdishsong.
      @Kurdishsong. Před 2 lety

      @@zankoburhan کەسمان قەناعەت بە کەس ناکەین ،سووپاس بۆ تەرخانکردنی کاتی خۆت بۆمن
      باقی وە سەلام

    • @eisakalhur
      @eisakalhur Před 2 lety +1

      ئەمە زانکۆ نییە
      زانکۆ تەنها لە تەلەگرام ئیش ئەکات

  • @hamed2559
    @hamed2559 Před 2 lety

    ده ست خوش كاكه زانكو ئه كر بت كردايه زماني فارس وتركيش زؤر باش ئه بو

    • @zankoburhan
      @zankoburhan  Před 2 lety

      سوپاس بۆ ئێوەش، ڕەنگە لەداهاتوودا زیادی بکەین بۆ کارەکانمان.
      لەئێستادا دەمانەوێت جگە لەکوردی بەعەرەبی و ئینگلیزی و ئەڵمانی کارەکانمان فراونتر بکەین.