رەفیق چالاک - دوو ئاوانەکەی شوێن ماڵە گەورە Rafiq Chalak

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 16. 06. 2015
  • هۆنراوە: پیرەمێرد
    دوو ئاوانەکەی شوێن مـــاڵە گەورە
    سەرەو خوار ئەرۆی بە پێچ و دەورا
    لە ڕاگوزەرتا بە دڵەی پڕ خەم
    رۆژی رووناکت لێ بووە بەتەم
    تۆ بە رووناکی وێنەی بلوری
    ئاوی زیندەگی گشت شاەرزووری
    ئەناڵم ئەڵیم تۆ وەک ئاوێنەی
    بۆ شوێن دەستکردی کردگار وێنەی
    بۆچ پێم ناوێنی وێنەی فۆتۆگراف
    وێنەی شیرینی نازدارانی جاف
    نمونەی دەستی پەروەردگار بوون
    بەدەوری تۆدا گوڵی بەهار بوون
    بە شەدەی لار و کراسی کەتان
    وک مانگ کەتانی جەرگیان ئەسووتان
    وەک مانگ بە شەوی تاریکی دەیجوور
    بورجی ڕەشماڵیان پڕ دەکرد لە نوور
    شەوی مانگە شەو ئاوایی خەوتن
    لەدوای سرەوتن کاتی تێکەوتن
    ئەو لەش و لارە بە شڵپەی مەلە
    دڵی دڵداریان ئەخستە پەلە
    ئاوازی سەقر و باز و باڵەبان
    حیلەی مایلی جنسی کەحیلان
    ئای بۆ پەری خان نازداری جافان
    ئاهوی زەرد باهوی عەنبەر کڵافان
    ماڵە بەگزادە و سیرەی سەماوەر
    رووی ئەو ڕووبارەی وا ئەگرتە بەر
    توخوا ئاوەکەی بۆن گوڵاوەکە
    بۆ سەرچاوەکەت کەمێک لاوەکە
    بڕوانە ئاخۆ جامی فۆتۆگراف
    نیشانم نادا شێوەی عێلی جاف

Komentáře • 81

  • @berryabdulla4268
    @berryabdulla4268 Před 4 lety +23

    سڵاو لەو دەنگە رەسەنە نازانم بۆ چی جار گوێت لێدەگرم دڵم پڕ پڕ دەبێ ! بەراستی هۆنراوەکەی وێنەی ژیانی کۆنی کوردمان دێنێتەوە یاد مۆسیقاکەش بەجیا شینی خۆی دەکات٫٫ هەزارانی وەکو ئەم لووسکە و بەرەڵا بەناو هوونەرمەندانە بە قوربانی خۆڵی سەر گۆڕەکەت بن۰

    • @jeyanchalak9512
      @jeyanchalak9512 Před rokem +7

      هەر ساغ و سەلامەت بن ئازیزان، باوکی نەمرم خۆی و ماڵ و مناڵی بەخش کردە کوردو کوردستان، وئەوکوردایەتیەی کە لەگەڵ شیری دایکمان بە شانازیەوە تیامانی ڕوان و لەکارە هونەریەکانی و ژیانی ڕۆژانەی زۆر بەدی ئەکرێت بەپوختی گەیانیە ویژدانی گەلی کوردمان کەبەداخەوە تەمەنی کورتی کە پڕ بو لە مەینەتی ودیلی و دەربەدەری وپێشمەرگایەتی هەلی نەدا پێی کە زیاتر ببەخشێتە گەلەکەمان و ئەوهەموو ئاوازو سرودو گۆرانی و شانوو پەخشان و نوسینانەی کە داهێنەری بون وپاش کۆچی دوایی لێ دزراو هەر یەکە بەناوی خۆی و بە کولتور ناویان لێی نا ئەوانەی لەدەسەڵات بون و نانی چەوریان لێی دەست کەوت، بەلام نازانن کە ڕۆژێک دێ و نوسینەکانی ساڵی 1971 کە لەوەزارەتی ڕۆشەنبیری لەبەغدا تەوسیق کراون وبەدەست و خەتی خۆی ولە ڕۆژنامەی برایەتی هەموی هەیە. باوکم قەت ڕازی نەئەبو لە تەلەفزیۆن بەرنامە یاخود کارەکانی تۆمار کرێت چونکم بۆ پارە و سوڵتەو خۆدەرخستن نەیکرد بگرە وەک خولیایەک هونەرەکەی بۆ گۆڕینی دیاردە ی ناشیاو بو بۆ خزمەتکردنی خەڵک گۆرانی وسرودە نیشتیمانیەکانی کاری پڕ بەهەستی نەتەوەیی بوو گۆرانی دڵداریش وجوانی سروشت و بەراورد کردنی لەگەڵ جوانی ژن هەستی پاکی خۆی بوو گۆرانی وتنیشی بۆ هاوڕێکانی و دەوروپشتی بوو لە ماڵی هاوڕکانی وماڵی خۆمان یاخود ئێمەی ئەکرد بەکورس. ڕۆژی سەد جار قوربانی خۆڵی سەر گۆرت ئەبم باوکە گیان

    • @lasokalas
      @lasokalas Před rokem +2

      من کە گوێیی لێ ئەگرم بە تە نیا گوێیی لێ ئەگرم چونکە گریانێک ئەگریم جاوم ئەکەوێتە ئێش

    • @kawataufik5098
      @kawataufik5098 Před rokem

      @@jeyanchalak9512دڵی هەموو لوردێکی بەشەرەف بۆی نەداخە بۆ ئەو پایەبەرزانەو دڵنیاشم ڕيچکەیان گرتوەو بەری مادەن ئەمانە خەزێنەی گەورەی کوردنبهەمیشە ڕێزدارەو بەغوربەتو بەسۆزەوە ێەڕواننە هەمووشتێکی جوانو مرۆڤایەتیو هەرگیز ناخەڵەتێن بە پارەو ماڵو دەسەڵاتەکان بەلاڕێیان نابە هەر ئرو جیلە ئاڵتونو نێگەردەن کە پێشتر بووە سوپاس

    • @kaiwanomer91
      @kaiwanomer91 Před 5 měsíci

      😢😢😢😢 من بە منداڵی لەگەڵ باوکم گوێمان لێ دەگرت بە کاسێت و جارجار لە ڕادیۆ ، ڕادیۆکەشمان قیسارە بوو زیاتر بەیانیان کە هەڵدەستاین بۆ نانخواردن پێکەوە لە ژورێک دەژییاین لە زەرگەتە لە سلێمانی ،،😢😢 ئەی خوایە زۆر بیری ئەوکاتانە ئەکەم 😢😢😢 باوکە گیان بیرت ئەکەم 😢😢😢😢خوای گەورە لێت خۆش بێت 😢😢😢هەرجارێک ئەم گۆرانیە گوێ لێبگرم ئەگریم و هەموو یادگاریەکانم لەگەڵ باوکم دێتەوە یاد 😢😢😢

  • @schevan76
    @schevan76 Před 6 lety +15

    باوكم خوا عافوي كات به نخوشيكى زور سه خت ئه مرى خواى كرد زور حه زى له ده نگى رفيق جالاك بو منيش هه ر گويم لى ئه گرت به راستى يادگاريكى زور خوش وبه ئازاره خواى گه وره ره حمىان پى بكات.

  • @user-mq5ek4rn2w
    @user-mq5ek4rn2w Před 7 lety +7

    ڕۆحی سەرجەم هونەرمەندانی کلاسیک شاد

  • @Asiaomarr
    @Asiaomarr Před 2 měsíci +1

    سلێمانیم بیرەخاتەوە ، بەتایبەتی تەقەینەوەی غازەکە لە خۆیەوە خەیاڵم دەڕوا بۆ ئەوێ خوا لێیقن خۆشبێ یاڕەبی💔😔 مناڵی ئایی

  • @user-bh1je2gk4p
    @user-bh1je2gk4p Před 5 lety +10

    هەرچی گوێیی لێ ئەگرم دلم پڕئەبێ.ئای لەو هەستەی دێتە گیانم

  • @shwanshwan3310
    @shwanshwan3310 Před 7 lety +7

    hazar Rahmat LA gorrt

  • @ledwanarkan8261
    @ledwanarkan8261 Před 7 lety +8

    دةنكي زور خوشة.خواليي خوشبيت

  • @madduxfelicity7983
    @madduxfelicity7983 Před 5 lety +6

    دەست خۆش وەلاھی ٤مانگ دەبی لە و گۆرانیەی دەگە رێم ناوە کەیم لە بیرچوبوو

  • @wolfkd3485
    @wolfkd3485 Před 5 lety +3

    ده ست خوش

  • @Osswalt-xm7gd
    @Osswalt-xm7gd Před 7 lety +6

    ده نگيكه قه ت دووباره نابيته وه. سلاوو له روحى پاكت. 💜💐

  • @marf-sz7qu
    @marf-sz7qu Před 8 lety +4

    Ae hawar aw danga chea , ro7t shad bet

  • @hardihadi9916
    @hardihadi9916 Před 4 lety +4

    دەنگت هەر دەمێنێت خۆزگە مامۆستا ڕەفیق خۆشی ئێستا لە ژیاندا بوایە هەر کات گوێم لەو دەنگە دەبێت دە چمە یادی منداڵیم دڵم پڕ ئەبێت لە فرمێسک هەزار سڵاو لەگۆرت

  • @Bawke_Taman
    @Bawke_Taman Před 5 lety +8

    ئاخ دوونیا 💔🖤

    • @burhanhamid8966
      @burhanhamid8966 Před 2 lety +1

      کێشەکە لەوەدایە کەس گوێ لەو گۆرانیە رەسەنانە ناگرێ........ بەداخەوەم

    • @Bawke_Taman
      @Bawke_Taman Před 2 lety

      @@burhanhamid8966
      هەنێکی هەر هەیە گوێی لێ بگرن برای خۆم من ئۆبترایەکی 12م پێیە پڕم کردون لەم گۆرانیانە ئەوانەی لەگەڵیشم سەرەکەون ئەڵێن بیکوژێنەوە بڵام قەت نایوژێنمەوە 😪

  • @burhanahamd6192
    @burhanahamd6192 Před rokem +2

    هەزاران سڵاو ڕەحمەت لەگۆڕی پڕ نورتان مامۆستای نەمر.

  • @nianjamil8665
    @nianjamil8665 Před 2 lety +2

    دەنگێکە قەد کۆن نابێت،هەزار ڕەحمەت لە گۆڕی😍😍😍

  • @Saallaahh
    @Saallaahh Před 4 lety +3

    خواي گه وره ليي خوش بيت ده نگيكي زور خوشه

  • @daramustafa2761
    @daramustafa2761 Před 4 lety +3

    😰😰😰😰😰😰😰😰😰😰😰😰 خوايه گیان ..دنیا چە ند ھیچە

    • @kawataufik5098
      @kawataufik5098 Před rokem

      دونیا زۆر خۆشە خۆمان ئەتوانین بیکەین بە بەهەشو جەهەندەمیش

  • @akkofaragako7493
    @akkofaragako7493 Před 2 lety +2

    La birma la saratai haftakana, weesti zor bo kaseti Rafiq Chalak habu la tasjilat Alan(bawkim- Ali Shekh Faraj). Kak Rafeeq piaweki zor zhir w halsukawt diplomasi bu, hawrei bawkm bu. Khwa leeyan khosh bet.

  • @HazarXareb
    @HazarXareb Před 2 měsíci

    هەزار ڕەحمەت لەو قەبرەت بێت ڕووحی شاد بێت،

  • @shakarhassan2909
    @shakarhassan2909 Před 4 lety +1

    شەوێکی تایبەت لەگەڵ مەقامێکی تایبەت

  • @all_about_off
    @all_about_off Před 3 lety +1

    hazar rahmat la gort

  • @baraanb9055
    @baraanb9055 Před 3 lety +1

    رەحمەت لەو گۆڕەت ئوستاز رەفیق

  • @randjmajid3188
    @randjmajid3188 Před 7 lety +6

    ba daxawa ka la hich shwenek yadi am danga basoza nakret..

  • @bestunahmad3944
    @bestunahmad3944 Před 3 lety +1

    roht shadw aram bet

  • @kawahackar2190
    @kawahackar2190 Před 4 lety +1

    ئای دنیا چەن زاڵمیت 😔

  • @rebbyahmad2600
    @rebbyahmad2600 Před 3 lety +1

    خوا لێی خۆش بێت

  • @HasanHasan-lo1nm
    @HasanHasan-lo1nm Před 2 lety +1

    شازه ده نك

  • @zekijamal1508
    @zekijamal1508 Před 3 lety +3

    مامۆستا .... چالاك و مامۆستا دیلان ... دوو ئاوێته ن له مێژووی هونه ري کوردی ڕه سه ن که ڕه نگدانه وه ی له ناو پایته خته که ی ڕۆشنبیری و هونه ر که سوله یمانی یه پێوه دیاره ،، به نده هه ر که گوێ بیستیان ئه بم ؛ تابلۆی سوله یمانی جاران و ڕوخساره ڕه سه نه که ی یه ته به ر دیه م ،،، ئه گه ر چی سه رده مي مناڵیم بوو...هه روه ک ئاماژە م پێ یا ... ئه و ده نگانه ئاوێته ن له گه ڵ ڕوخساری سوله یمانی ، هه روه ها بلیمه تی فه یله سوف و که ڵه دانا و هۆنه ر و وێژه وانی نه ته وه که مان که حاجی تۆفیق (پیره مێرد) ی نه مر که هۆنراوه که ی هۆنێوه ته وه..ئه وه نه ی تر به رهه مه که ی قاڵ کردۆته وه....... 😢😞😢😞.. خواي گه وره لێ یان خۆش بێت.....

  • @safinbestun3843
    @safinbestun3843 Před 2 lety +1

    dast xosh

  • @Saranamiq06
    @Saranamiq06 Před rokem +1

    ئەی بابە😩💔

  • @danyardanyar8960
    @danyardanyar8960 Před rokem +1

    به خوا له ئاسات ئه ده نگه سحراويه زمانم شكاوه نازانم جي بليم خوايه گيان ئيستاش ئيمه وا له قه رنيكين هه موو شتيكمان هه يه به س ئه م هونه رمه ندا دووباره نابنه وه 😢

  • @yadali4833
    @yadali4833 Před 3 lety +1

    Qwrbany xot w piramerdish bm

  • @NawresMahmood
    @NawresMahmood  Před 9 lety +8

  • @fulldizi4715
    @fulldizi4715 Před 2 lety +6

    ئافرەتێکم خۆش ویست، نەیان یا پێم، دواتر شوی کرد و جیا بویەوە ، دوای شەش ساڵ هاتۆتەوە سەر رێم، لە کاتێکدا ئێستا من دەزگیرانم هەیە، لە دوای ئەوەی رەزیل و رسوای دونیا بوم ،لە دوای ئەوەی بەقەر تەمەنم خەفەتم خورد، سەرگەردان بوم، تازە هاتۆتەوە سەر رێم، خەریکە ئەو دڵەم ئەتەقێ بۆی بەڵام ناشوانم دەس لە دەزگیرانەکەم هەڵگرم و ژیان لەم داماوەش تێک بەم، ناچار پێ ئەنێم بە دڵی خۆما و ئەو قەدەرە ناخۆشە قبوڵ ئەکەم .....

    • @kozhinkamaranmahmood1765
      @kozhinkamaranmahmood1765 Před 2 lety +1

      بۆ کەسێک بسوتێ و بمرە کە ڕۆژێک تۆش پێویستت بوو ببێ بە خۆڵەمێش بۆت. ژیانی خۆت بۆ ھیچکەس تێک مەدە لە کاتێکا کەس ژیانی لە پێناو تۆیا تێک نەدا ئازیز 🙂❤️

    • @polajaff4499
      @polajaff4499 Před 2 lety +2

      ئه وه ي چه ن ساڵ له مه و به ر نه يویستیت ئه مڕۆ نه ته وێ

    • @kashma9641
      @kashma9641 Před 3 měsíci +1

      نازانم ئێستە ژیانت چۆنە. بەڵام هیوادارم بەختەوەربوبی

    • @fulldizi4715
      @fulldizi4715 Před 3 měsíci +2

      سوپاس بۆ خەم خۆری و کۆمێنتەکانتان، دوو ساڵ لەمەوپێش ئەم کۆمێنتەم کرد، لە کاتێکدا لە بەینی دوو نەفەسدا خەریخ بوو نوقم ئەبووم، هیچ مرۆڤێکم شک نەدەبرد قسەی بۆ بکەم، بۆیە قسەی دڵمم لێرەدا هەڵڕشت،
      بە داخەوە دڵم زاڵ بوو بەسەر ئەقڵ و مەنتقما، بە ڕادەیەک گەشتم لە دەزگیرانەکەم جیابومەوە، چونکا هەموو ڕۆژێ هەستم بە گوناح ئەکرد، کە قسەی لەگەڵدا ئەکەم و دڵم هەربۆ کەسێکیتر لێ ئەیات!!! دوای جیابونەوە دیسان شانسێکیترم یا بەو کەسەی هەموو ژیانمی لێ سەنیم، بە قسەی خۆش و ڕەنگاو ڕەنگ ساڵێک دڵی خۆش کردم، لە کاتێکدا کە زانی من چاوەڕێی ئیقامە ئەکەم و ناتوانم بگەڕێمەوە ، جارێکیتر بەجێی هێشتم، بەڵام ئەم جارەیان سوێنم خوارد پێی نەڵێم مەڕۆ ، لە ئیش بوم کاتێ تێلی بۆ کردم و ماڵئاواهی کرد، بە دوو دەقە خواحافیزی کرد، دواتر هاتمە ناو ئۆفیسەکەی خۆمەوە و تێر تێر گریام ، بۆ دڵسافی و قەدەری خۆم،
      دوو ژیانی وێران کرد، هەم ئایندەی ئەو کچەی دەزگیرانم، هەم ئومیدی منی زینەبەچاڵ کرد.
      لە خوای گەورە تەنها یەک داوام هەیە ڕۆژێ لە ڕۆژان بتوانم بگەڕێمەوە بۆ سلێمانی و بیبینم بە دڵێکی خاڵی و بە ڕسواهی و شکەستی.
      هاوڕێیان دوای یەک دەفتەر نەسینەوەی ژیانی خۆم و خۆشەویستی هەشت ساڵم بەو قەناعەتە گەشتم،کە تەنها یەک خۆشەویستی هەیە، ئەویش لەبەینی ئەو کەسەیە کە تۆی خەڵک کردووە و وە هەروەها ئەو کەسەیە کە بووەتە سەبەبی هێنانەدی تۆ بۆ سەر ئەم زەمینە، واتا دایکی خۆت.
      یاخوا هیچ ئینسانێک ڕوزەری لای عایلەکەی و پەروەردگار نەبێت بۆ نەفسی و هەستی.
      من بوم وە خوای گەورە ڕزگاری کردم،
      خوای گەورە ئەکەسانە ڕزگارکات کە وادەزانن لە ناوەڕاستی بەهاردان، نازانن لە ماڵی شەیتاندا دانیشتون و بە بێ ئاگاهی سەما ئەکەن

    • @kashma9641
      @kashma9641 Před 3 měsíci +1

      @@fulldizi4715 بیکە بەیاسا. جگە لەخوا هیچ کەس ڕاست ناکا لەگەڵت. تۆ ژیانی خۆت و دەزگیران تێک یا. نابو ئەونە لاوازبی. ئافرەتێ بوخەڵەتێنێ

  • @user-oh6qo9sq5d
    @user-oh6qo9sq5d Před 12 dny

  • @rastirasti1448
    @rastirasti1448 Před 3 lety +1

    شازه

  • @user-dd5lb1rm2s
    @user-dd5lb1rm2s Před rokem +1

    هەزار ڕەحمەتت لێ بێ باوکە گیان کاتێ باسی کوردایەتی و قەڵای دمدم ت بۆ ئەکەردین بەدیار کڵۆپێکی زەردی بەر هەیوانەکەی شەوانی کەرکوک بە تەسجیلە شکاوێک ئەم گۆرانیەت بۆمان لێ دا تا شەهید بوی و ئێمە بێ کەس ماینەوە لە کوردستانێکی درۆ و وەڵاتێکی دز و جەردە و مافیادا

  • @sabriasalihi3779
    @sabriasalihi3779 Před 4 lety +2

    💯 💯 💯 💯 💯 👌👌👌👌🙏🙏🙏💕💕💕💐💐💐💐💐

  • @alyas8843
    @alyas8843 Před 8 lety +3

    👏👏👍👍👍🌹🌹🌹

  • @RirirjEjdjd
    @RirirjEjdjd Před 2 měsíci

    🥀💔

  • @shatwshaya9842
    @shatwshaya9842 Před 7 lety +2

    پیشکه ش به خوشه ویسته که م

  • @Nsarjbar2211
    @Nsarjbar2211 Před 2 měsíci

    بۆ حەزم کرد تێر تێر بگیرم خودایە خۆت نور بخە دڵەکانمانەوە ٢٠ی٥ ی ٢٠٢٤ شەوی دوشەم کاتژمێر ٣:٠٩دەقەی بەرەبەیانە دڵ و دەرونمان پڕ پڕە لەخەم

  • @sayaako6193
    @sayaako6193 Před 3 lety +1

    RAHMATEQYELEBED
    DAMEKAYAGUHMLGORANE
    WANGRDUWALLA
    HAFUEKA💗💗

  • @ZhwanTaha-uh4lh
    @ZhwanTaha-uh4lh Před 5 měsíci +1

    من هةميشة كةگوئ لةودةنگةدةگرم خؤشةويستةكةمم بيرديتةوة باوكي سئ مندالةكانم بةقورباني يةك هةناسةي بم كةئيستا زؤرليم دوورة😢😢 هةميشة كةلةمال دةهات ودةجوو ئةوةي دةگووت بوم منيش سةيرم دةكرد

  • @zhirkamal2350
    @zhirkamal2350 Před 2 lety +3

    لە ٦ ساڵیەوە ئەو دەنگ و ئاوازە بە گوێمدا هات و چۆ دەکات
    بەسەرهاتەکانی هێندە خۆش نیە لە کۆمێنتا بۆتان باسکەم

  • @azadahmadfatah4307
    @azadahmadfatah4307 Před 2 lety +1

    👍❤️💯💯💯💯

  • @hamidaban2573
    @hamidaban2573 Před rokem +1

    🌹🌹🌹🌹

  • @nalitahsin1542
    @nalitahsin1542 Před 6 měsíci

    بۆ هەر کاتێک گوێم لێتەبێ دڵم پڕەبیت؟؟

  • @saraslemani7905
    @saraslemani7905 Před 3 lety +1

    awa bjdeate aw danga😳😳😳😳😨🕯

  • @shkaraccounting5440
    @shkaraccounting5440 Před 3 lety +6

    کاک محمد گیان خوا لێت خۆش بێت زۆر حەزی لەدەنگی بوو وەکو خۆی دەیوتەوە، ئاتە خان ژنی رەفیق چالاک مالیان لە سەرشەقام بوو کچێکی پوری دایکم کرێچیان بوو هەرچەند گوێم لێدەبێ ئەو مەشهەدانەی منالیم هەمووی دێتەوە بەرچاو 😓 خوا لە هەموویان خۆش بێت، ئای لەو دەنگە خەمگینە 17-4-2021

  • @user-rv6mu6tn8f
    @user-rv6mu6tn8f Před 9 měsíci

    😢😢😢😢

  • @user-xl2xx6ty1h
    @user-xl2xx6ty1h Před 6 měsíci

    هه زار ره حمه تت لى بيت

  • @husenmahmood6023
    @husenmahmood6023 Před 2 lety

    سمر العی

  • @arevantaqana8769
    @arevantaqana8769 Před 2 lety +1

    ئاوان واتای چیە

    • @jeyanchalak9512
      @jeyanchalak9512 Před rokem +1

      سڵاو وڕێز ، دوو ئاوانەکەی شوێن ماڵە گەورە سەرەو خوار ئەڕۆی بەپێچ و دەورە
      پێم وایە وەسفی دوو ئاو ئەکات لەشارەزور کە لەجێ ماڵە گەورە بووە پاش کۆچ کردنی خێڵی جاف چونکم باس لە دڕک و داڵ و قەل و داڵ ئەکات ماونەوە لەشوێن ئەو گەورە ماڵە

  • @hardeomar4514
    @hardeomar4514 Před 7 lety +2

    dast xosh

  • @shalaw749
    @shalaw749 Před 8 měsíci

  • @sayaako6193
    @sayaako6193 Před 3 lety +1

    RAHMATEQYELEBED
    DAMEKAYAGUHMLGORANE
    WANGRDUWALLA
    HAFUEKA💗💗