Mela Mihemedê Şelmaşî مەلا محەممەدی شەڵماشی

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 25. 08. 2024
  • #Pencemor
    مەلا محەممەدی شەڵماشی
    ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی شەڵماش لە سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە.
    هەر لە منداڵیەوە لە لای باوکی فەقێیەتی کردووە و دەستی بە خوێندنی ئاینی کردووە.
    پاشان گوند بە گوند و شاربە شار بۆ تەواوکردنی خوێندنی ئاینی و وەرگرتنی ئیجازەی مەلایەتی سنوورەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان تەی دەکات، پاشان لەلای مەلا غەلی موفت سەردەشت ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە.
    مەلا محەممەد برای کەسایەتی دیار و شاعیر و پێشمەرگە شەهید مەلا ئاوارەیە کە سەردەمانێک بەدژی رژێمی شاهەنشاهی خەباتی کردووە و پاشان لە ساڵی ١٩٦٨ دەگیرێت و لە سێدارە دەدرێت.
    ئەگەرچی مەلا محەممەد وەکو خۆی دەڵێت هیچ کاتێک حیزبایەتی نەکردووە و ئەندامی هیچ حیزبێک نەبووە، بەڵام لایەنگری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە و خۆشی ویستوون، هیچ کاتێکیش لەنێوان گەلەکەی و داگیرکەراندا بێلایەن نەبووە.
    لە کۆتای ساڵی ١٩٦٨ وە روو لە باشووری کوردستان دەکات و لەوێ دەمێنێتەوە، پاشان لە کۆتایی هەشتاکاندا روو لە وڵاتی فینلەندا دەکات و ئێستا لەوێ نیشتەجێییە.
    ئەو جگە لەوەی مەلایەکی ناسراوە، هاوکات نووسەر و وەرگێڕێکی ناسراویشە، سەرەتا بە وەرگێڕانی رۆمانی بەناوبانگی (بێ نەوایانی) ڤیکتۆر هۆگۆ ناوبانگی دەرکرد.
    خاوەنی چەندیی کتێب و شیکردنەوەی ئاینییە.
    لە پەنجەمۆردا شایەتی لەسەر رووداوەکانی زیاتر لە شەشت ساڵی رابردووی کوردستان دەدات.

Komentáře • 8

  • @ronakm.5769
    @ronakm.5769 Před 2 lety +1

    سەرنج ڕاکێش بوو گوێ گرتن لەم چاوپێکەوتنە و لەم بەڕێزە....بژیت کاکە کاوە، بۆ ئەم بەرنامەیە. مەلایەکی هێمن و لەسەرخۆ و ڕۆشنبیر دیارە.... ئەمرۆ مەلای تر زۆربەی هاوار و قیڕە قیڕ و هات و هاوار ئەکەن کاتێ چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ ئەکرێت...

  • @shivarahmati6780
    @shivarahmati6780 Před rokem

    زۆر تایبەت بوو👌🏻👌🏻

  • @sardiya5755
    @sardiya5755 Před 2 lety

    Dast xosh

  • @Sanandaj196
    @Sanandaj196 Před 2 lety

    مامۆسا هێدی شاعیر تكایه‌ چونكه‌ ئه‌و تاكه‌ یادگاری گه‌وره‌ و سه‌روه‌رمان قازی مه‌زنه‌

  • @rebazahmadd7101
    @rebazahmadd7101 Před 2 lety

    ده ستان خؤش بي

  • @sorangardi6701
    @sorangardi6701 Před 2 lety

    ده ستان خوش .راست ده کات ماموستا کورد هه میشه خیانه تی کردوه

  • @user-ty3oc7si5v
    @user-ty3oc7si5v Před rokem

    باشە مامۆستا ئەوەمان زانی کە بەرزانی تەکلیفی لە قازی کردوە بڕوات لەگەڵی !! ئەی باشە قازی تەکلیفی لێنەکردوە کە نەچێت ئایە ئەو کاتە هەڵوێستی بەرزانی چۆن ئەبوو ؟؟؟ دڵنیام ڕۆشتنی بەرزانی ڕاکردن بوو ،

    • @hevristhevristy3259
      @hevristhevristy3259 Před rokem

      جاش چ جارا نەشێن ناڤێ بارزانی بچیک بکەن