بەڕێوەبردنی پۆل (٢). چۆن کێشەی ناو پۆل چارەسەر بکەین؟ classroom management (2)

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 27. 08. 2023
  • بۆ هێنانەدی ئامانجە پەروەردەییەکان،پێویستمان بە دروستکردنی ژینگەیەکی ئارام هەیە لەناو پۆل. بۆ ئەمەش پێویستە مامۆستا بە باشی پۆلەکەی بەڕێوە ببات.
    هیچ مامۆستایەک بێ کێشە نیە! هەموومان ڕووبەرووی چەندین ڕووداو دەبینەوە،کە دەشێ ئارامی ناو پۆل تێکبدا.کەوایە من چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕووداوانە بکەم؟
    چۆن بڕوانینە ژینگەی پۆل؟
    بە چی دەگوترێت کێشەی ناو پۆل؟
    من چۆن مامەڵە بکەم لەگەڵ قوتابیان و خوێندکاران،کە ئارامی پۆل تێکدەدەن؟
    چۆن چارەسەری کێشە بکەم؟کە دەکرێت لەناو پۆلدا ڕووبدات.
    بەشی دووەمی بەڕێوەبردنی پۆل:چۆن کێشەی ناو پۆل چارەسەر بکەم؟

Komentáře • 19

  • @hevishivi8156
    @hevishivi8156 Před 10 měsíci

    دەستخۆش

  • @paiwasthawre7198
    @paiwasthawre7198 Před 26 dny

    💐

  • @hazharkakabra9659
    @hazharkakabra9659 Před 8 měsíci

    دەستخۆش برای ئازیزم

  • @lawy9085
    @lawy9085 Před 11 měsíci

    دەست خۆش مامۆستای گوڵ ❤

  • @karzanmuhamad6356
    @karzanmuhamad6356 Před 10 měsíci

    دەست خۆش بەسودە

  • @romankarem30
    @romankarem30 Před 10 měsíci

    دەستەکانت خۆش بێت زۆرر تایبەت بوو
    ئەگەر بکرێ زوو ڤیدیۆی پاش ئەمەشمان بۆ پۆست کەی چونکە بەڕاستی زۆر سودبەخش بوو تایبەت بوو😍

    • @sangarabdalla1791
      @sangarabdalla1791  Před 10 měsíci

      زۆر سوپاس مامۆستای بەڕێز.خۆشحاڵم کە سوودت لێی بینیوە. بەشی سێیەمی بەڕێوەبردنی پۆل ئێستا بڵاوبۆتەوە.

  • @asoygashlak2883
    @asoygashlak2883 Před 7 měsíci

    ئەگەر جووە دەرەوە سیارە لێدا

  • @asoygashlak2883
    @asoygashlak2883 Před 7 měsíci

    دەبێت فێری زەبتی بکەی

  • @pary-fw5th
    @pary-fw5th Před 22 dny

    دەستت خۆشبێت ،
    چۆن مامەڵە لەگەڵ خوێندکاری پۆلی 1-2سەرەتای بکەین ؟ بەتایبەت پۆلی 2 خوێندکارێکم هەیە زۆر هاروهاجە زۆر چالاکە هەندێک جار دەیەوێت ئازاری هاوڕێکانی بدات ڕێگەی پێ نادەم لە قسە تێناگات ئیلا ئەبێ لە ئامێزی بگری تاکو ئازاری کەس نەدات ئایە هیچ ڕێگەیەکی گونجاو هەیە ؟ خوێندکارەکەم کوڕە، سپاس بۆ هاوکاریت .

    • @sangarabdalla1791
      @sangarabdalla1791  Před 22 dny

      سڵاو مامۆستا پەری
      ١-سەرەتای هەموو ساڵێک کۆمەڵێ ڕێنمایی دابنێ! بە ڕوونی پێیان بڵێ کە پێویستە چۆن مامەڵە بکەن لەناو پۆلدا؟ کاتێ ویستیان قسە بکەن؟ کاتێ ویستیان بچنە دەرەوە…….ئەم هەنگاوە بڕێکی زۆر لەو کێشانەی کە دەکرێ دروست ببن لە داهاتوودا،تۆ چارەسەرت کردوون! .
      لەم بەشەی بەڕێوەبردنی پۆلدا دانانی یاساکانی پۆل ڕونکراوەتەوە👇👇
      بەڕێوەبردنی پۆل (٥):چۆنیەتی دانان و فێرکردنی یاساکانی پۆل. قۆناغی (١-٣). Classroom manegment (5)
      ‏czcams.com/video/QQPYF0xZXDU/video.html
      ٢-هەندێ جار لەناکاو بوەستە لە دەرس گوتنەوە و ستایشی فێرخوازێک بکە! کە بەتەواوی یاساکانی پۆل جێبەجێ دەکات.
      ٣-ئەم فێرخوازە سروشتی وایە کە جوڵەی زۆرە،بۆیە هەوڵدە ئەرکی پێبسپێری! تەختەکە بسڕێتەوە،لە دوای وانەکە هاوڕێکانی هان بدات کە هاوکاریبن بۆ پاککردنەوەی پۆل….
      ٤-قۆناغی (١-٣) نابێ تا کۆتایی وانەکە هەر دەرس بخوێندرێت،بەڵکو دەبێ چالاکی جەستەیی تێدابێت..دەکرێ وێنە دروست کردن بێت یان یاری کردن(پێویستە پێشتر ڕێنماییان پێبدەی کە یاریەکە چۆن دەکرێت و ئەرکیان چیە؟) یان هەر چالاکیەک کە خۆت بە باشی دەزانی…
      ٥-سزا. بێبەشکردن لەو چالاکیانەی کە چێژی لێدەبات و لە پۆلدا ئەنجامی دەدەی.
      ٦-دانیشتنی تایبەت (لە بەشی ٣ی بەڕێوەبردنی پۆلدا،باسکراوە). هەوڵدە بە تایبەت لەگەڵی دابنیشی و گفتوگۆی لەگەڵ بکەی،سود و زیانەکانی بۆ ڕون بکەوە،پێی بڵێ کە پێویستە لە کوێ بەم شێوەیە مامەڵە بکات….هەڵبەت ئامۆژگاری نابێ بکەی!! بەڵکو دەبێ گفتوگۆ بکەی.
      -لە باوەشی مەگرە! هەرکاتێ ئەو ڕەفتارەی کرد ڕاستەوخۆ دانیشتنی تایبەتی لەگەڵ ئەنجام بدە.
      -گفتوگۆ بکە لەسەر (ئازاردانی ئەوانیتر)!
      *چ سودێکی تێدایە کە ئازاری خەڵک بدەی؟
      *چ زیانێکی هەیە کە ئازاری خەڵک بدەی؟
      *ئایا حەز دەکەی ئەوان ئازارت بدەن؟
      *چی بکەین لەو کاتانەی کە دەیانەێ شەڕمان لەگەڵ بکەن؟
      *بۆچی ئەم ڕێگایە باشە؟ ئەی خراپیەکەی چیە؟
      بەردەوام پرسیار بکە و مۆڵەت بدە وەڵام بداتەوە! بیرت نەچێ ئەوەی ئەو دەیکات پێیوایە ڕێگا دروستەکەیە،ئەرکی تۆیە کە فێریکەی و بزانێ ڕێگاکەی نادروستە،هەروەها فێریکەی ڕێگا دروستەکە کامەیە.
      بیرت نەچێ “ئامۆژگاری ناکەی”.
      لەم ڤیدیۆیەدا باس لە ڕێکارەکانی دانیشتنی تایبەت کراوە👇👇
      بەڕێوەبردنی پۆل (٣) : چارەسەر کردنی کێشەی ناو پۆل (دانیشتنی تایبەت). Classroom manegment (3)
      ‏czcams.com/video/l14ksfQWbyk/video.html
      ٧-دانیشتنە تایبەتەکان درێژە پێبدە و جار بۆ جار فیدباکی پێبدە. لە پۆلدا کە ئەو ڕەفتارەی ئەنجامدا کە داوات کردبوو،ناوی بهێنیە و پێی بڵێ کە ئەم ڕەفتارە زۆر بەسود و ئاسودە هێنەرە…
      ٨-پلان دابنێ،بنوسە کە چ ڕەفتارێکی فێرخوازەکەت نەگونجاوە؟ بۆچی نە گونجاوە؟ چۆن چارەسەری بکەم؟هەنگاوەکانی چارەسەر چین؟.
      پەیوەندی کردن بە دایک و باوکی،هەروەها پێکەوە پلان دانان،ئەنجامەکەی دڵخۆشتر و زووتر دەبینی!
      ٩-پشوو درێژ بە….
      »فێرخوازێکم هەبوو دەنگی بەرز دەکردەوە! زۆر دەنگی ناخۆش و بێزارکەر بوو! جارێکیان لە کاتی ڕەفتارەکە ڕاستەوخۆ بردمە ژورێک و بەتەنها دەستم کرد بە گفتوگۆ لەگەڵی…..
      *ئایا چێژ دەبەی لە دەنگ بەرزکردنەوە؟ بۆچی؟
      *ئایا کارێکی باشە دەنگ بەرزکردنەوە؟ بۆچی؟
      *سودەکانی چیە؟ زیانەکانی چیە؟ چ کاتێ دەنگ بەرزکەینەوە؟
      لە دواتردا هەر کات لە پۆلدا یا لە دەرەوە بە ئارامی قسەی دەکرد،ئافەرینم لێدەکرد و دەمگوت”کاتێ بە دەنگێکی ئارام قسە دەکەی دەنگت زۆر خۆشە! ئایا هەستی پێدەکەی؟” زۆرجار لەناکاو وانەکەم دەبڕی،بۆ هەمویانم باس دەکرد کە پێشتر دەنگی بەرز دەکردەوە و بێزارکەر بوو،بەڵام هەرکات زانی کە ئەمە کارێکی نادروستە، وردە وردە بە دەنگێکی ئارام قسە دەکات،شایستەی ئافەرینە! دەبێ هەموومان لێوەی فێرین هەرکات زانیمان ڕەفتارەکانمان نادروستن دەبێ هەوڵدەین چاکی بکەین!
      ئەنجامەکەی سوپاس بۆ خوا دڵخۆشکەربوو،ڕەفتارەکەی چاک کرد!.
      بەهیوام ئەم نوسینە هاوکارت بێ.
      ڕێزی زۆر…

  • @Lady_swity
    @Lady_swity Před 8 měsíci

    دەستوچاوت خۆشبێ زۆر ڕاستە
    بەڵام خاڵی 1و2بۆ منداڵانی سەروو پۆلی 1 گونجاوە ئەگەر داوای لێبکەم بڕواتەدەرەوە بۆ وەرگرتنی پشوویەک هاوپۆلەکانیشی داوای هەمان شت دەکەن زۆر جار قوتابیەکە فێر دەبێ بەمەبەست پشێوی ئەنێتەوە بۆ اوەی دووبارە بیکەمە دەرەوەی پۆل
    ئینجا من قوتابیم هەیە ئۆتیزمە هەمە شەلەلە هەمە دڵی تەواو نیە ئەی چۆن ڕووبەڕووی ئەم جۆرەیان ببمەوە

    • @sangarabdalla1791
      @sangarabdalla1791  Před 8 měsíci +1

      زۆر سوپاس مامۆستا سارا
      لە یاسای ڕەفتاردا هاتووە: ئەو ڕەفتارەی چێژی بەدوادابێت دووبارە دەکرێتەوە،ئەو ڕەفتارەی کە ڕەنج یا ئازار یا ناڕەحەتی بەدوادابێت،دووبارە نابێتەوە!
      ئەم یاسایە زۆر باش هاوکاریمان دەکات،بۆ هەموو مرۆڤێک ڕاستە!
      ئەوەی کە لە ڤیدیۆکەدا باس کراوە،کۆتا هەنگاوە کە پێویستە بیگرینەبەر! وە ناچاریە! لە پێناو سوودی گشتیدا. زۆر بە کەمی ڕوودەدات کە فێرخواز بڵێ دەچمە دەر،کە ڕوویدا بە ئەگەرێکی زۆر جارێکیتر دووبارەی ناکاتەوە. ئەم ڕەفتاری (چوونەدەر) نابێ بکرێتە شتێکی سەرنجڕاکێش! تۆ دەتوانی بڵێی:ئەم ڕەفتارە هەڵبژاردنە بەڵام هەڵبژاردنێکی باش نیە! مەبەستەکە ئەوەیە کە بزانن ڕەفتارەکە چێژ یا خۆشی بەدوادا نایەت. بگرە ناڕەحەتی بەدوادادێت (کۆمەڵێ سوودی لەدەست دەچێت).هەروەها وابەستەین بە بارودۆخە کۆمەڵایەتیەکەوە (زۆرینەی لە ژوورەوەیە،ئەو نایەوێ نامۆ بێت بەوانیتر،نایەوێ بە فێرخوازێکی ئیهمال ناوی ببرێت یا سەیریکەن).
      یاسای ڕەفتار بۆ قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی کار دەکات! بەڵام دەبێ بزانی ئەو قوتابیانەی تۆ چێژ لە چی دەبەن؟! وە چ شتێک ناڕەحەتیان دەکات! پلانێکی نەگۆڕ دابنێ و بۆ ماوەیەک ئیشی لەسەر بکە (لەسەر یاسای ڕەفتار)،دواتر هەڵسەنگاندن بکە،ئەگەر سوودی هەبوو ئەوا بەردەوام بە،ئەگەر سوودی نەبوو جارێکیتر پلانەکە نوێکەوە.بەردەوام کارەکانت هەڵسەنگێنە تا دەگەی بە پلانێکی نەگۆڕ!
      ڕێزی زۆر…..

    • @Lady_swity
      @Lady_swity Před 8 měsíci

      @@sangarabdalla1791 دەستو چاوت خۆشبێت