مامۆستا جەلال شێخ كەریم

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 6. 03. 2023
  • راپەڕین
    ئەوەی گرنگە لێرەدا ئاماژەی پێ بدەم ئەو چەند رۆژەی پێش دەستپێکی راپەڕین و دوو رۆژی دوای راپەڕینی شاری سلێمانییە.
    وەك كاك نەوشیروان دواتر لەدانیشتنێكدا باسی لەراپەڕین کرد وتی: "گەورەترین روداوی شۆرشگێرانە بووە لەمێژوی شۆڕش و روداوە سیاسیەكانی نەتەوەی كورددا، بۆیە پێویست بوو ئامادەکاری وردی بۆ بكرایە وخەڵكانی لەخۆبوردو سەرپەرشتی جێبەجێكردن و ئەنجامدانی بكەن".
    لەرۆژی 1/3/1991دا لەگەل كاك (ئاواتی شێخ جەناب) بەیەکەوە لەسنوری سلێمانیەوە (كە بارەگاو ناوەندی چالاكی و پەیوەندیەكانمان بو لەگەل لێپرسراوان و كەسە تایبەتەكانی شار، ئەوان کەسەرپەرشتی ئەو شانە چەكدارانەیان دەكرد کەلەبازیان و ناوشار ئێمە پێشتر رێكمان خستبون)، گەراینەوە لای شەهید (حەمە رەش) كە لەبارەگای سەرەكی پارتیزانەكان بوو لەئەشكەوتێك لەپشتی قەڵای تەپەگەروس، لەوێ جیهازە راكاڵەكەی لێبوو، ئێمەش هەر لەو جیهازەوە دەمانتوانی پەیوەندی بكەین بە مەکتەبی سیاسیی و كاك (مولازم عومەر)ـەوە كە لە (چیوەرۆ) لەبارەگای بەتالیۆنی 7 سەرپەرشتیاری میحوەری سلێمانی بوو، هاوکات لەڕێگەی جیهازی (تەلەفۆن کن) لەگەڵ هەموو مەفرەزەو لێپرسراوەكانی پارتیزان پەیوەندی رۆژانەمان هەبوو، من لەرۆژی 3/3/1991 چومە سەر شاخ بۆ پەیوەندی كردن لەگەڵ بارەگاکەی شەهید (شێخ كەریم) بۆ وەرگرتنی هەواڵی برادەرانی شار، كە رۆژانە (رەحمان دەرەویانی، عەبە ڕەش، نەوزادی برای شەهید هەژار، شێخ حسێنی تیمار، کەمالی خاڵە شێخ محەمەدی قازان قایە، ئومێدی شێخ غەریبی سەنگاو و شێخ عوسمانی شێخ ڕەئوف، شەهید شێخ سەعید و شەهید شێخ رئوفی باغی سەروو) هەرشتێك هەبوایە د
    راپەڕین
    ئەوەی گرنگە لێرەدا ئاماژەی پێ بدەم ئەو چەند رۆژەی پێش دەستپێکی راپەڕین و دوو رۆژی دوای راپەڕینی شاری سلێمانییە.
    وەك كاك نەوشیروان دواتر لەدانیشتنێكدا باسی لەراپەڕین کرد وتی: "گەورەترین روداوی شۆرشگێرانە بووە لەمێژوی شۆڕش و روداوە سیاسیەكانی نەتەوەی كورددا، بۆیە پێویست بوو ئامادەکاری وردی بۆ بكرایە وخەڵكانی لەخۆبوردو سەرپەرشتی جێبەجێكردن و ئەنجامدانی بكەن".
    لەرۆژی 1/3/1991دا لەگەل كاك (ئاواتی شێخ جەناب) بەیەکەوە لەسنوری سلێمانیەوە (كە بارەگاو ناوەندی چالاكی و پەیوەندیەكانمان بو لەگەل لێپرسراوان و كەسە تایبەتەكانی شار، ئەوان کەسەرپەرشتی ئەو شانە چەكدارانەیان دەكرد کەلەبازیان و ناوشار ئێمە پێشتر رێكمان خستبون)، گەراینەوە لای شەهید (حەمە رەش) كە لەبارەگای سەرەكی پارتیزانەكان بوو لەئەشكەوتێك لەپشتی قەڵای تەپەگەروس، لەوێ جیهازە راكاڵەكەی لێبوو، ئێمەش هەر لەو جیهازەوە دەمانتوانی پەیوەندی بكەین بە مەکتەبی سیاسیی و كاك (مولازم عومەر)ـەوە كە لە (چیوەرۆ) لەبارەگای بەتالیۆنی 7 سەرپەرشتیاری میحوەری سلێمانی بوو، هاوکات لەڕێگەی جیهازی (تەلەفۆن کن) لەگەڵ هەموو مەفرەزەو لێپرسراوەكانی پارتیزان پەیوەندی رۆژانەمان هەبوو، من لەرۆژی 3/3/1991 چومە سەر شاخ بۆ پەیوەندی كردن لەگەڵ بارەگاکەی شەهید (شێخ كەریم) بۆ وەرگرتنی هەواڵی برادەرانی شار، كە رۆژانە (رەحمان دەرەویانی، عەبە ڕەش، نەوزادی برای شەهید هەژار، شێخ حسێنی تیمار، کەمالی خاڵە شێخ محەمەدی قازان قایە، ئومێدی شێخ غەریبی سەنگاو و شێخ عوسمانی شێخ ڕەئوف، شەهید شێخ سەعید و شەهید شێخ رئوفی باغی سەروو) هەرشتێك هەبوایە دەیان گەیاندە لای ئەو هەر لەو بارەگایەش بۆ کارو چالاکییەکانی ناو شار یەکمان دەبینی.
    شەهید (شێخ كەریم) لەپشتی گوندی داراغاوە شوێنێكی باشی دروست كردبوو کە لەگەڵ رەتڵی بازیان لەوێ بوون، قسەم لەگەڵ كرد وتی: "دوو نامەتان بۆ هاتووە یەكێكیان لەکاک بەختیار (شەهید شێخ سەعید) و ئەوەی دیکەیان لەكاك‌ حەمە حسێن (شەهید حەمە حسین)وەیە"، وتم: "دوو رۆژی ئەوێت تا دەگاتە دەستمان، بۆیە بیكەرەوە و ناوەرۆكەكەیم بۆ باس بكە"، وتی "كاك (عەباس) رۆژی 4/3/1991 دێتە لاتان لەنزیك بانی مۆرد لەبناری شاخی سەگرمە، دوو پیاوی گەورەی وەك خزمەكەی ئەو رۆژەی لەگەڵدا دەبێت (ئەو دووپیاوە موستەشار بوون)، بەڵام حەزدەكەن كاك حەمەرەش (شەهید حەمەڕەش) ببینن و لەگەڵتان بێت"، وتم باشە، شێخ کەریم وتیشی: "كاكە حەمە گلەیی زۆری نوسیوە و ئەڵێ خەڵك زۆر نیگەرانە، بڕیاری راپەڕین زۆر دواكەوتوە، حکومەت باشوری عێراقی كۆنترۆڵكردۆتەوە، خەڵكێکی زۆری كوشتوەو ئازارداوە، برادەران زۆر بە پەرۆشن، دەترسن حکومەت بێتەوە سەرمان هەمومان تەفرو توناكات"، پاشان هاتمەوە ئەشكەوتەكە و لەگەل کاک ئاواتی شێخ جەناب رێكکەوتین کە بروسكەیەك بەناوی هەر سێكمانەوە بنوسین بۆ كاك مولازم عومەر، بروسکەکەمان بەم شێوەیە نوسی:
    (لەحەمەرەش، ئاواتی شێخ جەناب، مامۆستا جلال)ــەوە
    بۆ مەكتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان + كاك مولازم عومەر
    "جەماوەری كوردستان زۆر بەپەرۆشن و چاوەرێی فەرمانی دەستپێكردنی راپەڕینن، تكایە وەڵام".
    شەهید حەمە رەش رازی نەبوو بەناوەرۆکی بروسکەکە، ئەوەبوو وتی: "ناوی من بسڕنەوە، من ئەو برادەرانە بناسم بەم بروسكەیە ئیستفزاز دەبن، بەرنامەی خۆیان چیبێت وا دەكەن"، پاشان لەسار داوای شەهید حەمەڕەش ناوی ئەومان لەبروسکەکەدا سڕییەوە و ناردمان، دوای چەند کاتژمێرێک وەك شەهید حەمەرەش پێشبینی كردبوو، وەڵامی بروسکەکە بەم شێوەیە هاتەوە:
    لەمیحوەری سلێمانیەوە (مولازم عومەر)
    بۆ مامۆستا جەلال + ئاواتی شێخ جەناب
    "ئێمە لەسەر قسەی ئێوە جەماوەری كوردستان و هێزی پێشمەرگە بەگورگانخوارد نادەین، كات و ساتی خۆی دێت پێتان دەلێین".

Komentáře • 5

  • @-aryahmad1982
    @-aryahmad1982 Před rokem

    دەست خۆش

  • @OmarMarufgul
    @OmarMarufgul Před rokem

    دەست خۆش بۆ مامۆستای ئەزیز

  • @Roman_2007
    @Roman_2007 Před rokem +1

    هه ر بژیت پیاوی مه ردو نیشتمان په روە ر ،هه میشە ڕاست وحە ق بێژ بوویت نمونە ی مرۆڤی تێکۆشە رو ماندوو نە ناسیت تە مە نت پڕ خێڕو بە رەکەت بێت ان شاء الله...

  • @kurdishamericanwomenkurdm267

    ❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤❤

  • @kurdishamericanwomenkurdm267

    قورباني يه ك ده قه تبم ماموسا گيان گه وره و سه ركرده ته مه نت هه زار سال بيت ياربي