Dr Aras- دکتۆر ئاراس- زیانەکانی جگەرە لەسەر دەسی دووەم

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 10. 06. 2023
  • بەرنامەی ئەم هەفتەیەی دکتۆر ئاراس تایبەت بوو بە مەترسییەکانی جگەرە و نێرگەلەکێشان و کاریگەرییەکانی لەسەر هەریەک لە تاکەکانی کۆمەڵگە بەتایبەت منداڵ و خانمان. پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ دەڵێت، مەترسییەکانی جگەرەکێشانی دەستی دوو پشتگوێخراون و جگە لە وازهێنان هیچ شتێکی دیکە مەترسییەکانی کەمناکاتەوە.
    دکتۆر سەرکەوت داود، پسپۆڕی وردیی نەخۆشییەکانی دڵ دەڵێت: ''یەک دانیشتنی نێرگەلە نزیکەی 100-200 مژ دووکەڵ دەبێت و دووکەڵی جگەرە و نێرگەلە 70 مادەی شێرپەنجەیی تێدایە.'' دەشڵێت: "یەک نێرگەلە 10 هێندەی جگەرە مادەی
    مەترسیداری تێدایە و دووکەڵەکەی 7000 مادەی زیانبەخشی تێدایە.''
    ئەو پزیشکە پسپۆڕە ئاماژەی بە زیانەکانی دووکەڵی جگەرە و نێرگەلە کرد و گوتی، "زیان بە کۆئەندامی هەناسە دەگەیێنێت و تەنانەت مەترسیی تووشبوون بە نەزۆکی زیاددەکات، هەروەها دووکەڵی جگەرەکێشانی دەستی دووەم هۆکارێکی شەکرەیە و مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشکیش زیاددەکات".
    سەبارەت بە کەمکردنەوەی زیانەکانی دووکەڵی نێرگەلە و جگەرەکێشان، بە تایبەت لە رێگەی وەرزشەوە، دکتۆر سەرکەوت داود گوتی: ''جگە لە وازهێنان، هیچ شتێک مەترسییەکانی دووکەڵ کەمناکاتەوە''.
  • Zábava

Komentáře • 1

  • @vegetasayajin967
    @vegetasayajin967 Před rokem +1

    سوپاس بۆ خوا ئێمە زۆر دوورین لەوکێشەیەوە لەبەر ئەوە شتێکی تێ بنێرن کەسوودی زیاتری هەبێ کەتەکەمانی پێ نەکوژین