Adnan Karim (Live Concert)من برۆی پەیوەست & سۆزی دڵ

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 12. 09. 2024
  • مەقام
    ئاواز: محەمەد ساڵح دیلان (1927-1990)
    دووبارە ووتنەوەی:عەدنان کەریم
    پێنج خشتەکی “دیلان” لەسەر شیعرێکی “سالم”
    من بـــــرۆی پەیوەستی ئەو نازدارە شیر و تیرمە
    پرچـــــــــی لوول و زولفی ئاڵۆز، کۆتە و زنجیرمە
    ســـــــوجده‌ بردن بۆ نیگایه‌ک کرده‌وه‌و ته‌فکیرمه‌
    قوژبنی مه‌یخــــــانه‌ دایـــــــم گۆشه‌ی ته‌دبیرمه‌
    شێخی ئەو پیر و موسینە، مــن جوانــــێك پیرمە
    نەکەی هەرگیز نەمامی گوڵ ببێتە سێبەر و سایەت
    بە نینۆک گەر بژاری کەی بە پووڵی بەرهەم و مایەت
    ئەوێ بۆنی وەفا و عەهدە بە هیچ جۆرێ لە گوڵ نایەت
    هەتا ماوم ئەچێنم تۆی هەر خارێ لە دڵ شایەت
    کە بێی بۆ سەر مەزارم دامنت بگرن ئەگەر مردم
    (بەستە)
    ئاواز و ووتنی:عەدنان کەریم
    شعر:ئەخۆل (1911-1988)
    دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە ئێستاکەش ئەناڵێنێ
    هەناسەی ساردی ناکامی لە سینەمدا ئەتاسێنێ
    ئەگەر جوانیت سەرنجم ڕابکێشێ، مەگرە لێم چونکە
    جەماڵت پەیکەری ڤینۆسی خوای جوانیش ئەجووڵێنێ
    پەچەت لادە ببینم ڕووت ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەم
    لە ڕووی تۆ تێدەگەم یەزدان چلۆن نەخشی ئەنەخشێنێ
    کە تیشکی ڕۆژ ئەدا زاخاوی پرچی زەردی زێڕینت
    لەلام قەوس و قەزەح هیچ ڕەونەق و شەوقێکی نامێنێ
    تەمەن ڕوو بۆ خەزان ئەڕوا کەچی گەردوون ئەوا تازە
    لە وێرانەی دڵا تۆوی گوڵی دڵداری ئەڕوێنێ
    بە چەشنێ خۆشەویستیی تۆ لە سینە و کەللەما چەسپە
    مەگەر جامی ئەجەل ئەو تین و تاوەی لێ هەڵێنجێنێ

Komentáře • 28

  • @merandara2222
    @merandara2222 Před 8 měsíci +1

    سلاو لە مامۆستا حمە ساڵح دیلان و تۆش مامۆستا بەڕێز عەدنان کەریم کە بە دەنگی هەردووکتان چێژ بە ڕۆح ئەبەخشێت هەر بمێنیت

  • @tarikkhalid3010
    @tarikkhalid3010 Před 4 měsíci

    سڵاو لە و دەنگە جوانە ڕەسەنەت هونەرمەندی مەردو کوردستان پەروەر کاک عەدنان کەریم

  • @ismailkakab6359
    @ismailkakab6359 Před rokem +1

    Zwr shereki jwanh!

  • @bestunahmad3944
    @bestunahmad3944 Před 2 lety

    har bmeni kaka adnan

  • @suhamqadir1061
    @suhamqadir1061 Před 2 lety +1

    ❤️❤️❤️❤️ دیسان قوربانی دەنگت

  • @HasanHasan-lo1nm
    @HasanHasan-lo1nm Před rokem +1

    ❤❤❤shaza

  • @AliSiwaily
    @AliSiwaily Před 15 dny

    شازە

  • @alibarznji2000
    @alibarznji2000 Před 2 lety

    Baxwa dway dilan za7mata.
    Balam dangt xosh kaka Adnan zor jwant wtawa

    • @Bahman-Ahmad
      @Bahman-Ahmad  Před 2 lety +1

      ڕاست ئەفەرموون
      یادێکە بۆ دیلان ی مەزن.

  • @Gala-hy1gu
    @Gala-hy1gu Před 2 lety +1

    ئەو ئۆفە و بەرزکردنەوەی ئاوازەکە بۆ عدنان نابیت

    • @Bahman-Ahmad
      @Bahman-Ahmad  Před 2 lety +2

      یادێکە بۆ دیلان ی مەزن.

  • @binar.hannibal
    @binar.hannibal Před rokem

    پەچەت لادە ببینم ڕووت
    ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەم
    لە ڕووی تۆ تێدەگەم یەزدان
    چلۆن نەخشێک ئەنەخشێنێت

  • @ramyarbabakr5538
    @ramyarbabakr5538 Před 2 lety

    پرچی لوول و زولفی ئاڵۆز ❤️

  • @alikirkuk4111
    @alikirkuk4111 Před 2 lety

    ده نگي ره صن

  • @shahaabz9886
    @shahaabz9886 Před 2 lety

    ❤️ ❤️ ❤️

  • @bmb3333
    @bmb3333 Před 8 měsíci

    ❤❤❤❤❤🎉

  • @muayyadt1713
    @muayyadt1713 Před 2 lety

    ♥️♥️♥️♥️♥️♥️

  • @alibarznji2000
    @alibarznji2000 Před 2 lety

    من بـــــرۆی پەیوەستی ئەو نازدارە شیر و تیرمە
    پرچـــــــــی لوول و زولفی ئاڵۆز، کۆتە و زنجیرمە
    ســـــــوجده‌ بردن بۆ نیگایه‌ک کرده‌وه‌و ته‌فکیرمه‌
    قوژبنی مه‌یخــــــانه‌ دایـــــــم گۆشه‌ی ته‌دبیرمه‌
    شێخی ئەو پیر و موسینە، مــن جوانــــێك پیرمە

  • @hamidaban2573
    @hamidaban2573 Před 2 lety

    🌹🌹🌹🌹

  • @kocharhasan9640
    @kocharhasan9640 Před 2 lety

    ده ستي تؤش خؤش بؤ بؤستكردني

    • @Bahman-Ahmad
      @Bahman-Ahmad  Před 2 lety

      زۆر سوپاس….
      بە هیوای چێژ بەخشین.

  • @Gala-hy1gu
    @Gala-hy1gu Před 2 lety

    خۆشی ئەڵێت بەلام بەخوا ناگات بە نەغمەی سالح دیلان هەر گیز نابیتەوە کە پیش شەست ساڵ وتویەتی

  • @bestunahmad3944
    @bestunahmad3944 Před 2 lety

    👏👏👏👏🌹🌹🌹🌹

  • @kocherahmed7223
    @kocherahmed7223 Před 6 dny

    Slas la Salah Dilan, kaso hich dangek jegay Salah Dilan nagretawa czcams.com/video/xBJyxCXphIE/video.html

  • @kushanmuhammad9233
    @kushanmuhammad9233 Před 2 lety

    😍