Alan Karadaghi / The Law of the Forest

Sdílet
Vložit
  • čas přidán 8. 09. 2024
  • I would be happy if any of you could tell me in the comments what you see when listening to this song.
    For me, the meaning of the law of the forest is very profound and cannot be explained in a few lines or a song. Gradually we follow a law (with respect) that animals own without realising it.
    I have wanted to do something like this for a long time because my heart is so full. After my first work in 2022, all I wanted for my next work was such a work. I didn't like some melodies some artists suggested to me. But then, fortunately, my dear friend, musician Zana Abdullahi, suggested a melody to me. The same day, I wrote the lyrics and edited the melody to suit my tone of voice.
    In the final stage, the music was finaled by Zana himself and the poem was filtered by my friend Kawa Hussein. Score instrumentation by me and Artin Abdullahi on violin and Bakhtiar Mustafa on (Nei) a kind of flute For sure Zana Abdullahi as a background guitar enhanced the work. The last step before the broadcast was the mastering and mixing by Zana Abdullahi.
    I hope you enjoy it.
    خۆشحاڵ دەبم ئەگەر هەر یەکێکتان ئەو دیمەنەی لە کاتی گوێ بیستنی ئەم بەرهەمە لە ناو دیدگاکانتان دەیبینن بۆم بنووسن لە کۆمێنت.
    بۆ من مانای یاسای دارستان زۆر قووڵە و هەر وا بە چەند دێڕێک یاخود گۆرانیەک ڕوون ناکرێتەوە، لەوانەیە هەموومان بە گشتی ماناکەی بیزانین، بەڵام ئەگەر کەمێک بیر بکەینەوە خەریکە ئەو یاسایە لە نێو خۆمان وەکو مرۆڤ بەدی دەکەین. ووردە ووردە پەیڕەوی یاسایەک دەکەین (لەگەڵ ڕێزم) کە ئاژەڵەکان خاوەنین بێ ئەوەی هەستی پێ بکەین.
    من دەمێکە ئەمویست کارێکی لەم جۆرە بکەم چونکە دڵم زۆر پڕە. لە دوای یەکەم بەرهەمم ساڵی ٢٠٢٢ هەموو ویست و ئارەزوویەکم بۆ کاری داهاتووم بەرهەمێکی ئاوا بوو. چەند ئاوازێک درا بە گوێما لە لایەن چەند هونەرمەندێک، بەڵام حەزم لێ نەکردن. ئەوەبوو دواتر خۆشبەختانە هاوڕێی ئازیزم موزیسیان زانا عەبدوڵڵاهی میلۆدیەکی خستە گوێم، هەمان ڕۆژ من تێکستەکەیم بۆ نووسی و هاوکات دەستکاریەکی میلۆدیەکەیم کرد بۆی لەگەڵ تۆنی دەنگم بیگونجێنم و لە گوێشما خۆشتر بوو.
    قۆناغی کۆتاییش، قەڵەمکاری ئاوازەکە زانا خۆی کردی و هۆنراوەکەشی لە ژێر فلتەری هاوڕێم شاعیری بە توانا کاوە حسێن دەرچوو. دابەشکردنی خۆمە و ئارتین عەبدوڵڵاهی بە ئامێری کەمان و بەختیار موستەفا بە ئامێری نای و بە دڵنیاییش زانا عەبدوڵڵاهی بە گیتاری باکگراوند کارەکەیان جوانتر کرد. دوایین هەنگاوی پێش پەخشی، ماستەر و میکسیگ لە لایەن زانا عەبدوڵڵاهیەوە بوو.
    بە هیوام بە دڵتان بێت.

Komentáře • 17